کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی (بە یۆنانی: Ἑλληνορθόδοξη Ἑκκλησία) بە مانایەکی فراوان ئاماژەیە بۆ تەواوی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی کالسیدۆنیا. بە مانایەکی تەسکتر ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات کە بە شێوەیەکی نەریتی پەرستگاکانیان بە زمانی یۆنانی کە زمانی ڕەسەنی سێپتۆاجینت و پەیمانی نوێ بەڕێوەدەچێت یان بەڕێوەچووە. بە مانای سێیەم تەنھا ئاماژەیە بۆ کڵێسای نیشتمانیی ئێستای یۆنان. مێژوو و نەریت و خوداپەرستییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای باوکانی کڵێسا و کولتووری ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتین. کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنان جەختی لەسەر نەریتەکانی ڕەبەنی و دەروێشی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات کردووەتەوە و سەرچاوەی لە ئایینی مەسیحی سەرەتایی لە ڕۆژھەڵاتی نزیک و ئەنادۆڵی بیزەنتیندایە.
لە ڕووی مێژوویییەوە دەستەواژەی «ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی»یان «ڕۆمی ئۆرتۆدۆکس» بۆ وەسفکردنی ھەموو کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات بە گشتی بەکارھاتووە، لەگەڵ «یۆنانی» ئاماژەیە بۆ میراتی ئیمپراتۆرییەتیی بیزەنتین. لە ماوەی ھەشت سەدەی یەکەمی مێژووی مەسیحیدا، زۆربەی پێشھاتە گەورەکانی فیکری و کولتووری و کۆمەڵایەتی لە کڵێسای مەسیحیدا لە چوارچێوەی ئیمپراتۆرییەت یان لە چوارچێوەی کاریگەرییەکانیدا ڕوویانداوە، لەوێدا زمانی یۆنانی بە شێوەیەکی بەرفراوان قسەی پێدەکرێت و لە زۆربەی نووسینە خوداپەرستییەکاندا بەکارھێنراوە. بە تێپەڕبوونی کات زۆربەی بەشەکانی کردەوە ئایینی و نەریت و پراکتیزەکانی کڵێسای قوستەنتینیە لەلایەن ھەمووانەوە وەرگیران و ئەم بەشانە تا ئێستاش نەخشە بنەڕەتییەکانی ئۆرتۆدۆکسی ھاوچەرخ دابین دەکەن. بەم شێوەیە کڵێسای ڕۆژھەڵات ھاتە ناو ئۆرتۆدۆکسی «یۆنانی»یان «ڕۆمی» بە ھەمان شێوەی کە کڵێسای ڕۆژاوا بە کاسۆلیکی «ڕۆمانی» ناودەبرێت. دواتر کڵێسای سلاڤی و چەند کڵێسایەکی تری ئۆرتۆدۆکس دوای بەئاگاھاتنەوەی نەتەوەیی گەلەکانیان کە لە سەدەی دەیەمی زایینییەوە دەستیپێکرد، وازیان لە ناوی «یۆنانی» ھێنا. بەم شێوەیە، لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا، بە گشتی تەنھا ئەو کڵێسانەی کە لە نزیکەوە پەیوەندییان بە کولتووری یۆنانی یان بیزەنتینەوە ھەبووە، پێیان دەگوترا «کڵێساکانی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی».
جێژنەکان
[دەستکاری]شوێنکەوتوانی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی ٦ی کانوونی دووەم وەک ڕۆژی لەدایکبوونی عیسای مەسیح ئاھەنگ دەگێڕن.
پێشانگا
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «كنيسة الروم الأرثوذكس»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٥\٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥.