کڵۆی بەفر



کلۆی بەفر، دەنکۆڵە بەفر یاخود توێژاڵە بەفر (بە ئینگلیزی:Snowflake)، کریستاڵێکی بەفری تاک و قەبارەیەکی گونجاوی خانەی بەفرە، پاشان وەک بەفر دەکەوێتە ناو کەشوهەوای زەوییەوە[١]. هەر کلۆیەک لە دەوری تۆزی (گەردیلە لم) کە لەناو بارستایی هەوادا هەن کۆ دەبنەوە ،ئەو تۆزانەی کە لە بیابانەکانەوە بەرەو چینە بەرزەکانی کەش دەچن بەهۆی باوە لەم چینە بەرزانەدا شێ و ئاوی ناو کەش هەڵدەمژن پاشان کە دەگەن بە چینێکی سارد دەست دەکەن بە بەستن و بە شێوەی کریستاڵ ڕەق دەبن[٢]. دواتر کە دەگەن بە کەشوهەوای جیاواز لە یەک جیا دەبنەوە و بە شێوەی بەفر بارین دادەبارێنە سەر زەوی (بەفر بارین).بەڵام پتر لە هەشت پۆلینکردنی فراوان و لانیکەم ٨٠ لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە هەر کڵۆیەکی بەفر دەنکێک لمی لە چەقەکەی دا هەیە و شێوەکانیان لە شێوەی دڵ و ستوون و پلێت و دەرزین کە ڕەنگیان سپیە چونکە لە دڵۆپی ئاوی ڕوون درووست کراون[٣].