بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کچە کتێبخوێنەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچە کتێبخوێنەکە

کچە کتێبخوێنەکە (بە ئینگلیزی: Young Girl Reading)، یان کتێبخوێن (بە فەڕەنسی: La Liseuse)، تابلۆیەکی ڕەنگی ڕۆنە کە لە سەدەی ھەژدەھەم ژان ئۆنۆرێ فراگونار کێشاوییەتەوە. تابلۆکە کچێک پێشان دەدات جلێکی زەردی لەبەردایە و کتێبێکی بچووکی بە دەستی ڕاستی خۆی گرتووە و دەیخوێنێتەوە. ئەم تابلۆیە ئێستا لە پێشانگای نەتەوەیی ھونەر لە واشینگتن دی سی پارێزراوە. لە ساڵی ١٩٦١، پێشانگای نەتەوەیی ھونەر ئەم تابلۆیەی بە پارەیەک کە ئەیلسا مەلۆن بروس بەخشیبووی، کڕی. ئەم بەخشینە دوای مردنی باوکی ئەنجامدرا.[١] ئەیلسا مەلۆن بروس لە مانھاتن وەک کەسایەتییەکی بەناوبانگی کۆمەڵایەتی ناسرابوو و لە بواری ھونەریش بەھۆی ئەو بەخشینە زۆرانەی بۆ مۆزەخانە و بەرنامە ھونەرییە جۆراوجۆرەکان دەیدا، ناوبانگی دەرکرد.

ژان ئۆنۆرێ فراگونار ژیانێکی پیشەیی درێژ و سەرکەوتووی ھەبوو. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٧٥٣ بە تابلۆی یەرۆبعام خەریکی قوربانیکردن بۆ بتەکانە (Jeroboam Sacrificing to Idols)[٢][٣] خەڵاتی پری دێ ڕۆم (Prix de Rome)ی بەدەست ھێنا، بوو بە یەکێک لە ناسراوترین نیگارکێشە فەڕەنسییەکانی شێوازی ڕۆکۆکۆ. شێوازی ڕۆکۆکۆ لە سەدەی ھەژدەھەم لە پاریس سەری ھەڵدا، بە تایبەتی لە ماوەی پاشایەتی لویی پازدەھەم، کاتێک چینی سەرەوەی کۆمەڵگەی فەڕەنسا ئازادییەکی نوێی کۆمەڵایەتی و فکری بەدەست ھێنا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bergman-Carton، Janis (١٩٩٥). The Woman of Ideas in French Art, 1830-1848. Yale University Press. لاپەڕە xi. ژپنک ٠-٣٠٠-٠٥٣٨٠-٠.
  2. «Jeroboam Sacrificing to the Golden Calf, 1752». PBS LearningMedia (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. Stein، Perrin. «Jean Honoré Fragonard (1732–1806) | Essay | Heilbrunn Timeline of Art History | The Metropolitan Museum of Art». The Met’s Heilbrunn Timeline of Art History. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.