کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە
کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە | |
---|---|
دەرھێنەر | دەیڤد فینچەر |
بەرھەمھێنەر | سکۆت ڕودن ئۆلی ساندبێرگ سارن ستێرمۆز چێن چافن |
شانۆنامە | ستیڤن زێیلیان |
لەسەر بنەمای | ڕۆمانی کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە - ستیگ لارسن |
ئەکتەران | دانیێل کرەیگ ڕۆنی مارا کریستۆفەر پلەمەر ستیڵان سکارگارد ستیڤان بیرکۆف |
مۆسیقا | ترێنت ڕێزنەر ئەتیکۆس ڕۆز |
وێنەگری سینەمایی | جیف کۆرنوێس |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٨ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٠ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٢٣٢ میلیۆن دۆلار |
کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە (بە ئینگلیزی: The Girl with the Dragon Tattoo) فیلمێکی سوێدی- ئەمریکییە لە جۆری کاریگەری و ڕاز ئامێز کە لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە بە ھەمان ناو لە لایەن ستیگ لارسن، فیلمەکە لە دەرھێنانی دەیڤد فینچەرە و لە نووسینی ستیڤن زێلیانە، دانیێل کرەیگ و ڕۆنی مارا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، فیلمەکە بە تێچونی ٩٠ ملیۆنەوە توانی ٢٣٢[١] میلیۆن دۆلار بەدەست بھێنێتەوە و بۆ ژمارەیەکی زۆر خەڵاتیش پاڵێورا و توانی خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین مۆنتاژ[٢]
چێرۆک
[دەستکاری]مایکڵ بلۆکمویست (دانیێل کرەیگ) ڕۆژنامەنوسێکە کە لە کەیسێکی گەورەدا تێکەوتوە بەرامبەر بازرگانێک و توشی کێشە ھاتوە ھەر بۆیە کەیسێکی پیاوێکی دەوڵەمەند قبوڵ دەکات کە دەیەوێت بگات بە ئەنجامێک بۆ ئەو ڕوداوەی پێش چل ساڵ ڕویداوە کە ونبونی کچەزاکەیەتی کە لە ئاھەنگێکدا دوای ئەوەی بە باپیری دەڵێت کارم پێتە و باپیری دەڵێت کەمێکی تر دێم و بە تەواوەتی بێسەروشوێن دەبێت و نە لە دارستانەکان نە لە دەریاکاندا نادۆزرێتەوە، دانیەڵ کەیسەکە قبوڵ دەکات و دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و یارمەتی لە کچێکی سەیر وەردەگرێت بە ناوی لیسبس سالندەر (ڕۆنی مارا) کە ھاککەرێکی زۆر لێھاتوە و جەستەی تاتۆی ئەژدیھای لەسەرە، مایکڵ و لیسبس دوای پەیداکردنی بەڵگە و سەرەداوی زۆر بۆیان دەگەنە ئەنجام گەلێکی سەیر و بۆیان دەردەکەوێت لەو نێوەندەدا کوشتنێکی زنجیرەیی لە ئارادایە و وا دەردەکەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە برایانی بنەماڵەی ھارێتی بێسەروشوێنەوە ھەبێت
کاست
[دەستکاری]- دانیێل کرەیگ ڕۆڵی مایکڵ بلۆکمویست: ڕۆژنامەنووسە و ھاوخاوەنی گۆڤارێکی سویدی میلینیەمە، براد پیت و جۆرج کلونی و جۆنی دێپ بۆ ڕۆڵی مایکڵ بلۆکمویست پاڵێورا بوون بەڵام لە کۆتاییدا ڕۆڵەکە بە دانیێل کرەیگ درا[٣][٤]
- ڕۆنی مارا ڕۆڵی لیسبس سالندەر: ھاککەرێکە کە چەند جارێک دەسترێژی کراوەتە سەری و دەبێتە ھاوکاری مایکڵ بلۆکمویست، ناتالی پۆرتمان و کریستن ستیوارت و جێنیفەر لۆرنس و ئیڵن پەیج و ئان ھاتوەی و سکارلێت جۆھانسن پاڵێورا بوون بۆ ئەوەی ڕۆڵەکە وەرگرن بەڵام لە کۆتاییدا بە ڕۆنی مارا درا[٥][٦]
- کریستۆفەر پلەمەر ڕۆڵی ھێنریک ڤانگەر
- ستیلان سکارگارد ڕۆڵی مارتن ڤانگەر
- جیۆلی ڕیکاردسن ڕۆڵی ھارێت ڤانگەر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ داھاتی کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ - کۆتا سەردان ٢٦ ی ٢ی ٢٠١٧
- ^ پاڵێوراو و براوەکانی ئۆسکاری ٢٠١٢-ماڵپەڕی ئۆسکار کۆتا سەردان ٢٦ ی ٢ی ٢٠١٧
- ^ دروستکردنی کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە - ھۆڵیود ڕیپۆرتەر - کۆتا سەرداب ٢٦ ی ٢ ی ٢٠١٧
- ^ نھێنیەکانی کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە - ئی دەبلوی - کۆتا سەردان ٢٦ی ٢ی ٢٠١٧
- ^ کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە ئێم تی ڤی ٢٤ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ٢٦ ی ٢ی ٢٠١٧
- ^ دانیەڵ کرەیگ نزیکە لە کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە دێدلاین - کۆتا سەردان ٢٦ ی ٢ی ٢٠١٧
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە تێدایە. |
- فیلمەکانی ٢٠١١
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە بەریتانییەکان
- فیلمەکانی کۆلومبیا پیکچەرز
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی-ئەڵمانی
- ئەو فیلمانەی لە لەندەن دانراون
- ئەو فیلمانەی لە لۆس ئەنجلۆس وێنەگیراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە بەڕیتانییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە ئەڵمانییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە سوێدییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە ئەمریکییەکانی پەیوەست بە ئێڵ جی بی تی
- فیلمە ھەستبزوێنە تاوانکارییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ترسناکە دەروونییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ھەستبزوێنە دەروونییە ئەمریکییەکان
- فیلمە درامییە ھەستبزوێنە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەڵمانییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە سویدییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکان لەسەر بنەمای ڕۆمانە تاوانکارییەکان
- ئەو فیلمانەی لە لەندەن وێنەیان گیراوە
- فیلمەکان کە لە نەرویج وێنەیان گیراوە
- تولازی لە فیلم
- فیلمە ترسناکەکانی پەیوەست بە ئێڵ جی بی تی
- فیلمەکانی پەیوەست بە لەشفرۆشەکان
- ئەو فیلمانەی لە شاری ستۆکھۆڵم وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە زیوریخ وێنەیان گیراوە
- فیلمە قەدەغەکراوەکان
- خەیاڵ سەبارەت بە پیاوکوژی
- فیامەکانی مێترۆ-گۆلدوین مایەر