کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کچی تاتۆ ئەژدیهاکەەوە ڕەوانە کراوە)
کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە
پۆستەری فیلمەکە
دەرھێنەردەیڤد فینچەر
بەرھەمھێنەرسکۆت ڕودن ئۆلی ساندبێرگ سارن ستێرمۆز چێن چافن
شانۆنامەستیڤن زێیلیان
لەسەر بنەمایڕۆمانی کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە - ستیگ لارسن
ئەکتەراندانیێل کرەیگ ڕۆنی مارا کریستۆفەر پلەمەر ستیڵان سکارگارد ستیڤان بیرکۆف
مۆسیقاترێنت ڕێزنەر ئەتیکۆس ڕۆز
وێنەگری سینەماییجیف کۆرنوێس
دەرچوون
  • ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-12) (لیستەر)
  • ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-20) (ئەمریکا)
  • ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-21) (Sسوید)
ماوەی فیلم١٥٨ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠ میلیۆن دۆلار
داھات٢٣٢ میلیۆن دۆلار

کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە (بە ئینگلیزی: The Girl with the Dragon Tattoo) فیلمێکی سوێدی- ئەمریکییە لە جۆری کاریگەری و ڕاز ئامێز کە لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە بە ھەمان ناو لە لایەن ستیگ لارسن، فیلمەکە لە دەرھێنانی دەیڤد فینچەرە و لە نووسینی ستیڤن زێلیانە، دانیێل کرەیگ و ڕۆنی مارا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، فیلمەکە بە تێچونی ٩٠ ملیۆنەوە توانی ٢٣٢[١] میلیۆن دۆلار بەدەست بھێنێتەوە و بۆ ژمارەیەکی زۆر خەڵاتیش پاڵێورا و توانی خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین مۆنتاژ[٢]

چێرۆک[دەستکاری]

مایکڵ بلۆکمویست (دانیێل کرەیگ) ڕۆژنامەنوسێکە کە لە کەیسێکی گەورەدا تێکەوتوە بەرامبەر بازرگانێک و توشی کێشە ھاتوە ھەر بۆیە کەیسێکی پیاوێکی دەوڵەمەند قبوڵ دەکات کە دەیەوێت بگات بە ئەنجامێک بۆ ئەو ڕوداوەی پێش چل ساڵ ڕویداوە کە ونبونی کچەزاکەیەتی کە لە ئاھەنگێکدا دوای ئەوەی بە باپیری دەڵێت کارم پێتە و باپیری دەڵێت کەمێکی تر دێم و بە تەواوەتی بێسەروشوێن دەبێت و نە لە دارستانەکان نە لە دەریاکاندا نادۆزرێتەوە، دانیەڵ کەیسەکە قبوڵ دەکات و دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و یارمەتی لە کچێکی سەیر وەردەگرێت بە ناوی لیسبس سالندەر (ڕۆنی مارا) کە ھاککەرێکی زۆر لێھاتوە و جەستەی تاتۆی ئەژدیھای لەسەرە، مایکڵ و لیسبس دوای پەیداکردنی بەڵگە و سەرەداوی زۆر بۆیان دەگەنە ئەنجام گەلێکی سەیر و بۆیان دەردەکەوێت لەو نێوەندەدا کوشتنێکی زنجیرەیی لە ئارادایە و وا دەردەکەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە برایانی بنەماڵەی ھارێتی بێسەروشوێنەوە ھەبێت

کاست[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]