کوین (فیلم)
کوین | |
---|---|
دەرھێنەر | Vikas Bahl |
بەرھەمھێنەر | Viacom 18 Motion Pictures Anurag Kashyap Vikramaditya Motwane |
نووسەر | Anvita Dutt Guptan (dialogue) Kangana Ranaut (additional dialogue) [١] |
شانۆنامە | Vikas Bahl Chaitally Parmar Parveez Shaikh |
چیرۆک | Vikas Bahl |
ئەکتەران | کانگانا ڕاناوت ڕاجکومار ڕاو لیزا هایدون |
مۆسیقا | Amit Trivedi Rupesh Kumar Ram |
وێنەگری سینەمایی | Siddharth Diwan Bobby Singh |
مۆنتاژ | Abhijit Kokate Anurag Kashyap |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | Viacom 18 Motion Pictures |
دەرچوون | ٧ی ئازاری ٢٠١٤ |
ماوەی فیلم | ١٤٦ خولەک |
وڵات | هیندستان |
زمان | هیندی |
تێچوون | ١٢.٥ کۆڕ - ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
داھات | ٩٧ کۆڕ - ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
کوین (شاژن) فیلمێکی کۆمێدی درامی هیندییە لەلایەن (Vikas Bahl) لەساڵی ٢٠١٤ دەرهێنراوە. کانگانا ڕاناوت و ڕاجکومار راو ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە فیلمەکە. فیلمەکە لە ١٤٦ خولەک پێکدێت و دیمەنەکانی فیلمەکە لە هیندستان وێنەی بۆ گیراوە. فیلمەکە خەڵاتی ٦٢هەمین باشترین فیلمی نیشتمانی وە ٦٠ەمین خەڵاتی فیلم فێری بردەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ وە کانگانا ڕاناوتیش بەباشترین خانمەئەکتەری ئەوساڵە بەهۆی ئەو فیلمەوە دەستنیشانکراوە.
چیڕۆکی فیلم
[دەستکاری]فیلمەکە بە ئامادەکاری بۆ هاوسەرگیری ڕانی (کانگانا) و ڤیجای (ڕاجکومار راو) دەست پێ دەکات بەڵام دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری ڤیجای بە ڕانی دەڵێت کە ئەو چیتر ئەوی ناوێت و نایەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ دابکات ئەمەش ڕانی تووشی دڵگرانی دەکات بۆ ماوەیەک لەپاشان ڕانی بۆ ئەوەی لەو خەمەی ڕزگاری بێت بەتەنیا دەچێتە پاریس کە پلانی خۆی و دەستگیرانەکەی بوو بۆ مانگی هەنگوینی. لەکاتی چوونی بۆ پاریس لەوێ لە هوتێلێک ڤیجای لاکشمی (لیزا هایدون) دەناسێت کە خانمێکی سەربەخۆیە و هەموو جۆرە کارێک دەکات و ئەو خانمە بەهەمان ناوی دەستگیرانەکەی بانگدەکرێت ڤیجای! ڕانی لەگەڵ Vijayalakshmi دەبێتە هاوڕێ و ئەو یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بەتەواوی دەوری پاریس بگەڕێت و تووشی چەندین سەرکێشی دەکا کەپێشتر لە دەلهی و هیند بۆی نەچۆتە سەر ڕۆژێکیان بەهەڵە وێنەیەکی سێڵفی نیمچەڕووتی خۆی دەنێرێت بۆ ڤیجای دەسگیرانی کەخۆی مەبەستی بوو بینێرێت Vijayalakshmi کە ئەویش بە ڤیجای ناسراوبوو! بۆیە کە ڕانی زوو درک بەوە دەکات بەخێرایی پاریس بۆ ئەمستەردام (هۆڵەندا) جێدەهێڵێت و لەوێ بەناچاری بەهۆی جەنجاڵی شارەکە لە هوتێلێک نیشتەجێدەبێت کە لەژوورەکەی ناچار دەبێت لەگەڵ سێ کوڕ دا بژیت کە سەرەتا پێی هەستیار دەبێت بەڵام دواتر لەگەڵ سێ کوڕەکە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیی لەنێوانیان درووستدەبێت لەدواتر چەندین جار بەیەکەوە دەچنە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان وە ڕانی لە چێشتخانەیەک خواردنی هیندی لێدەنێت وە چەندەها سەرکێشی دی ئەنجامدەدەن و ڕۆژێک ڤیجای دەستگیرانی دێتە ئەمستەردام و داوی لێبووردنی لێدەکات و داوای گەڕانەوەی پەیوەندی نێوانییان دەکا بەڵام ڕانی دەیەوێت لە هیند وەڵامی بداتەوە.... فیلمەکە بەوە کۆتایی دێت کە ڕانی دەگەڕێتەوە بۆ هیند و دەچێتە ماڵی ڤیجای و پێی دەڵێت "سوپاس بۆتۆ" و ئەڵقەی دەستگیرانیشێ دەداتەوە دەستی و بەڕووخۆشی بەجێی دەهێڵێت.
ژێدەر
[دەستکاری]- ^ Dialgoue ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Queenthefilm.com.