ئیبن نەدیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوڕی نەدیمەوە ڕەوانە کراوە)

کوڕی نەدیم محەممەد کوڕی ئیسحاق موعتەزیلی (نەزانراو- ٣٨٤ی کۆچی) (نەزانراو- ٩٩٤ی زایینی) مێژوونووس و ژیاننامەنووس و پۆلێنکار و کۆکەرەوەی تۆمارەکان، لە شاری بەغدا لەدایکبووە. نووسەری پەرتووکی ناسراوی «پەرتووکی فەھرەست». کە لە ساڵی ٩٣٨دا بڵاویکردەوە و لەبارەیەوە لە پێشەکییەکەیدا گوتی کە ھەموو ئەو پەرتووکە عەرەبی و نا عەرەبییانەی کە دەرچوون کۆیکردوونەتەوە، بەمجۆرە کوڕی نەدیم یەکەم کۆکەرەوە بووە لە جیھاندا، وەک چۆن پێشتر تەنھا پەرتووک ھەبووە ئەو کەسەی کە ھۆنراوە و شاعیرانی پۆلێن دەکرد کە پێیان دەگوت چینەکان. ھەر ئەو بوو وشەی فارسی فەھرەستی ھێنایە ناو زمانی عەرەبی.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]