بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوشتنی عەلی خامنەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوشتنی عەلی خامنەیی
بەشێکە لەشەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران
بابەتی لاوەکیعەلی خامنەیی
وڵاتئێران
دابەشکاریی کارگێڕیتاران
جێOffice of the Supreme Leader of Iran Complex
پۆتانی شوێن٣٥°٤١′٣١″N ٥١°٢٣′٥٦″E
کاتی ڕوودان٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦
ئامانجعەلی خامنەیی
قوربانیعەلی خامنەیی
Map

لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، عەلی خامنەیی، دووەم ڕێبەری باڵای ئێران، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی ئیسرائیل لە دەوروبەری تاران بە ئامانجی بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای ئێران تیرۆر کرا. کوژرانی خامنەیی لە ئۆپەراسیۆنی ھێرشی ئاسمانی ھاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە ھەواڵگری شوێنە ستراتیژییەکانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە شوێنی چەند سەرکردەیەک ڕوویدا. وێنە مانگە دەستکردەکان باس لەوە دەکەن کە لەکاتی ھێرشەکەدا شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی لەو شارە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

دوابەدوای ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە کوژرانی خامنەیی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایان گەیاند کە خامنەیی مردووە. میدیاکانی دەوڵەتی ئێران لە سەرەتای ڕۆژی دواتردا گیانلەدەستدانی ناوبراویان پشتڕاستکردەوە و حکوومەتیش ٤٠ ڕۆژ ماتەمینی و حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند. ئاژانسی ھەواڵی فارس ڕای گەیاند لە بەئامانجگرتنەکاندا کچ و زاوا و نەوە و بووکەکەی خامنەیی بەھەمان شێوە کوژراون.[١] [٢] [٣]

ھاوکات لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کۆچی دوایی خامنەیی، بەشێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی ئێران بۆ ئاھەنگگێڕان لە شەقامەکاندا چوونە دەرەوە.[٤] [٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Habibiazad، Ghoncheh (١ی ئازاری ٢٠٢٦). «Israel and Hezbollah in Lebanon exchange fire as conflict widens after attack on Iran». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. «Iran's Supreme Leader Ayatollah Ali Khamenei killed in US-Israel attack - live updates». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. Magdy، Sam (١ی ئازاری ٢٠٢٦). «Live updates: Trump say Iran's supreme leader is dead». Associated Press (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. Sinaiee، Maryam (١ی ئازاری ٢٠٢٦). «Iranians react with joy and disbelief to Khamenei's death». Iran International (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  5. Solomon، Feliz؛ Moussavi، Henna. «Iranians Celebrate Strikes That Killed the Country's Leaders». The Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.