کوردەکان لە ئەرمەنستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پێگەی کوردانی ئەرمەنستان لە ئەرمەنستان بەڕەنگی سەوزی تۆخ و پیتی k دیاریکراوە

کوردانی ئەرمەنستان بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەشی ڕۆژئاوای ئەرمەنستان دەژین. کوردەکانی یەکێتی سۆڤێتی جاران سەرەتا کوردییان نووسیوە بە ئەلفوبێی ئەرمەنی لە ١٩٢٠ەکاندا، لەپاش ئەوە بە لاتینی لە ١٩٢٧دا، پاشان بە سیرلیک، و ئێستا بە هەردوو سیرلیک و لاتینی. کوردەکان لە ئەرمەنستان پەخشێکی ڕادیۆیی کوردییان لە یەریڤان و ڕۆژنامەیەکی کوردی بە ناوی ڕێیا تازە. بەشی کوردی لە دەزگای هەرێمیی یەریڤان بۆ خوێندنە ڕۆژهەڵاتناسییەکان. کوردەکانی ئەرمەنستان پێشەنگبوون لە دەستکەوتنی میدیای وەک ڕادیۆ، پەروەردە، و ڕۆژنامە بە زمانی زگماکی خۆیان، بەڵام گەلێ کورد لە ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٩ بە دانیشتووی ئازەری و تەنانەت ئەرمەنیش لەقەڵەمدراون.

کوردە ئێزیدییەکان لە ئەرمەنستان[دەستکاری]

هەریەکە لە جەنەراڵ دراستامات کانایانی ئەرمەنی کە ناسراوە بە درو لەگەڵ سەنجیر ئاغا، کە کوردێکی ئێزیدی بووە، پێکەوە شەڕیانکردووە لە ١٩١٨ بۆ ١٩٢٠ بە تایبەتی لە شەڕی باش-ئاپاران لە دژی سوپای تورکیا لە ٢١ی ئایاری ١٩١٨، لە سەروبەری جەنگی تورک-ئەرمەنی، لە کاتێکدا سوپای تورکیا کۆماری ئەرمەنستانی دیموکراتی تازە سەربەخۆی داگیرکرد.

بەپێی سەرژمێری ٢٠١١، نزیکەی ٣٥،٢٧٢ ئێزیدی لە ئەرمەنستان دەژین. بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ٢٠٠٧ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، "وەکو ساڵانی پێشووتر، سەرکردە ئێزیدییەکان ناڕەزاییان دەرنەبڕیوە بەرامبەر بەوەی کە پۆلیس و لێرسراوانی ناوخۆ کۆمەڵەکەیان بچەوسێنێتەوە.ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانی ئێزیدی ناچنە خوێندنگە بەهۆی کەمدەرامەتی و نەبوونی مامۆستا کە بە زمانی زگماکییان بدوێ. یەکەمین خۆێندنگای ئێزیدی لە ئەرمەنستان کرایەوە لە ١٩٢٠دا. بەهۆی ئەو ئاڵۆزییە نەژادییەی کە دروستبوو لە ئەنجامی جەنگ لەگەڵ ئازەربایجان. ئێزیدییەکان خۆیان بێبەری ڕاگەیاند لە پەیوەندیان بە کوردە موسوڵمانەکان کە هەڵهاتبوون و ئێزیدییەکان هەوڵیاندا خۆیان وەک نەژادێکی جیا لە کورد بناسێننەوە. ئێزیدییەکان هەستی نیشتیمانپەروەری مرنیان نیشاندا لە بەژداریکردنیان لە سووپای ئەرمەنیدا لە شەڕی نەگۆرنۆ-کاراباغ، و زۆریان لە خزمەتی سەربازیدا شەهیدبوون.

کوردە موسوڵمانەکان لە ئەرمەنستان[دەستکاری]

مامۆڵەی مێژوویی ئەرمەنستان لەگەڵ کوردەکان و بەتایبەتی کوردە موسوڵمانەکان دەتوانرێ ڕونکریتەوە لەوەدا کە ئەرمەنستان بێهیوابووە بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە هەندێ هۆزی کوردی موسوڵمان لە باکووری کوردستان بەشدارییانکردووە لە جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا بە سەرپەرشتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەوەش ڕاستە کە کوردەکان ئەرمەنەکانیان شاردۆتەوە و پاراستووە لە کۆمەڵکوژییەکە.

لە کۆماری دیموکراتی ئەرمەنستانی ١٩١٨-١٩٢٠ دا، کوردەکان مافە سیاسییەکانیان بەدەستهێنا: نوێنەرێکی کورد هەڵبژێردرا بۆ پەرلەمانی ئەرمانستان، و هەندێ کورد بوونە ئەفسەر لە سوپای ئەرمەنیدا و یەکەی کوردە خۆبەخشەکانیان ڕێکدەخست.

لە سەردەمی سۆڤیەتدا، ژمارەیەکی زۆر بابەتی وێژەیی کوردی بڵاوکرایەوە لە ئەرمەنستان، و خوێندنگای میری و ڕادیۆش کرانەوە. بەپێی ئینسایکلۆپیدیای گەورەی سۆڤیات، ئەرمەنستانی سۆڤێت گەورەترین بنکەی وێژەی کوردی بووە. زیاتر لە پەنجا خوێندنگە بۆ کوردەکان ئەرمەنستان کرایەوە لە ١٩٢٥دا.

لە سەردەمی ستالینیزمدا لە ١٩٣٧، کوردەکانی ئەرمەنستان بوونە قوربانی کۆچی زۆرەملێ، هەزاران کورد بەزۆر لابران لە ئەرمەنستان.

بەپێی بەڕێوەبەری بنکەی لێکۆڵینەوەی کوردی، بەرودۆخی کوردەکان لە ئەمڕۆدا لە ئەرمەنستان ئاساییە و هیچ یەکترقبوڵنەکردنێکی ئاشکرا بوونی نییە.

لە ناوەی نێوان ١٩٩٢-٩٤، دانیشتوانی کوردی هەردوو ناوچەی لاچین و کەلبەجاری ئازەربایجان ناجارکران کە هەڵبێن بەهۆی داگیرکردنەکەی ئەرمەنستانەوە لە شەڕی نەگۆرنۆ-کاراباغدا. ئەرمەنستان بە شێوەیەکی کارا دەستیگرت بەسەر ئەو ناوچەیەی کە کوردستانی سوور پێکدێنن لە کاتێکدا بەکاریدێنێ وەک ڕێڕەوی لاچین بۆ بەستنەوەی ئەرمەنستان بە کۆماری نەگۆرنۆ-کاراباغ.

پەیوەندی کلتوری نێوان کوردەکان و ئەرمەنەکان[دەستکاری]

ئاوازدانەری ناوداری ئەرمەنی کۆمیتاس زۆر سترانی فۆلکلۆری کوردی بەنۆتەکردووە کە "لوڕ دەلور" لەخۆدەگرێ. کۆمیتاس میوانی حەسەن ئاغا بووە لە گوندی ئەسلان، و لەوێ بەشداریکردووە لە ئێوارەخوان و ئاهەنگە کوردییەکاندا. کۆمیتاس شەیدای هونەری باوی کوردی بووە و لە ١٨٩٧دا لێکۆڵینەوەیەکی دیپلۆمای کردووە لە کۆنسێرڤاتۆری بەرلین لە مۆزیکی کوردیا. نووسەری ئەرمەنی ڤرتنس پاپازیان ئەفسانەی "لوڕ دەلور"ی وەرگێڕاوە بۆ ئەرمەنی.

هۆنەری ئەرمەنی هوانس شیراز ڕەگەزەکان و هاندەرەکانی ناو ئەفسانەی کوردی بەکارهێناوە لە هۆنراوە ناودارەکەیدا بە ناوی "سیامەند و خەج".

کوردە دیارەکانی ئەرمەنستان[دەستکاری]