کوردانی ئوسترالیا
ڕواڵەت
(لە کوردەکانی ئوسترالیاەوە ڕەوانە کراوە)
| ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
|---|---|
| ١٠٬٥٢٨ (٢٠١٦)[١] | |
| زمانەکان | |
| کوردی، ئینگلیزی، (ھەروەھا تورکی، عەرەبی و فارسی) | |
| ئایین | |
| زۆرینەی ئیسلام (سوننە) | |
| گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
| کوردانی ئەمریکا، کوردانی بریتانیا |
کوردانی ئوسترالیا مەبەست لە ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی ئوسترالیان و لە بنەچەدا کوردن. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ی ئوسترالیا نزیکەی ١٠٬٠٠٠ کەس لە خەڵکەکانی ئوسترالیا لە بنەچەدا کوردن و ٦٬٢٠٠ کەس لەوان لە ماڵەیان بە زمانی کوردی دەدوێن. زۆرینەی کوردەکانی ئوسترالیا لە سیدنی و مێلبۆرن نیشتەجێن.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]یەکەم کۆچبەرانی کورد لە ئوسترالیا لە نیوەی دووەمی دەھەی ١٩٦٠، لە تورکیاوە گەیشتنێ. لە ئاخرەکانی دەھەی ١٩٧٠، ھەندێک بنەماڵەی تریش لە سووریا و لوبنان بۆ ئوسترالیا ھاتن. لە نیوەی دووەمی دەھەی ١٩٨٠، زۆربەی ئەم کوردانەی بە ئوسترالیا دەھاتن لە عێراق و ئێرانەوە بوون. ھەروەھا ھەندێکیش کورد لە وڵاتانی ئەرمەنیا و گورجستان بە ئوسترالیا کۆچیان کردووە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ "Australia : Australian Bureau of Statistics". Kurdstat.com. Retrieved 27 August 2020.
- ↑ "Census Explorer". Statistics of Australia. Retrieved 27 August 2020.
- ↑ Jupp 2001, 550.