کوردناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوردناسەوە ڕەوانە کراوە)

کوردناسی، خوێندنەوەی کوردەکان یان کوردۆلۆجی (بە ئینگلیزی: Kurdology) ڕشتەیەکی زانستگایییە کە لەسەری کورد کۆوە بووە و خۆی بریتی لە چەند ڕشتەیی دیکەیە وەکوو چاند، مێژوو، زمانناسی و ھتد.. کوردەکان.[١]

لێکۆڵینەوە لە کوردناسی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ەھەم، لەوکاتەدا لە بەشێ لە زانکۆکانی ئەورووپا لەپاڵ بابەتی ڕۆژھەڵاتناسی و ئێرانناسی دەخوێندرا و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرا.[٢]

وشەی کوردناسی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٣، بۆیەکەمینجار وشەی کوردۆلۆجیا لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەت بەکارھات، ئەمەش لە لاپەڕەی ٨ی ژمارە ٢ بوو لە گۆڤاری ڕۆژی کورد.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]