کوردستان ئێرلاینز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوردستان ئایەرلانزەوە ڕەوانە کراوە)
کوردستان ئایەرلانز
IATA ICAO Callsign
- -
دامەزران٢٠٠٤
ھەڵوەشان٢٠١٠
ناوەندە سەرەکییەکانفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر
کۆمپانیای ھۆڵدینگنووسینگەی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان
ناوەندی بەڕێوبەریدوبەی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
کەسە گرنگەکانیەحیا عەلی (بەڕێوبەری گشتی)
ماڵپەڕwww.kurdistanairlines.tripod.com

کوردستان ئایەرلانز یان کوردیش ئایەرلانز (بە ئینگلیزی: Kurdistan Airlines، بە کورتە: A.K.A) کۆمپانیایەکی ئاسمانیی کوردی لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بوو.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەمین فڕینی کوردستان ئایەرلانز لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٥، کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە فڕۆکەخانەی ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ھاتە خوارەوە، کە ٤٦ بازرگانی کورد و عێراقی لە دوبەی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانەوە ھەتاکوو ھەولێر تێدابوو.[١]

دامەزراندنی کۆمپانیای کوردستان ئایەرلانز لە بڵاونامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ٢ی ئابی ٢٠٠٥دا، لەلایەن نووسینگەی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە دوبەی ڕاگەیەندرا.[٢]

لە ٧ی ئابی ٢٠٠٥دا، ئاژانسەکانی دناتا وەکوو نوێنەری فرۆشی گشتیی کوردستان ئایەرلانز لە ناوچەی کەنداوی فارسدا دیارکرا.[٣]

یەکەمین فڕینی داھاتیی کوردستان ئایەرلانز کە لە فرانکفورت بەروە ھەولێر ھەڵدەفڕی، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٥، کاتژمێر ٦:٣٠ بەیانی بە ٤٠ کەسەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی ھەولێر.[٤]

لە تەممووزی ٢٠٠٦دا ڕاگەیەندرا کە فڕۆکەی کوردستان ئایەرلانز لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، لوبنان لە ماوەی شەڕی ٢٠٠٦ی لوبناندا داماو بوو.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، ئەو کۆمپانیایە ھیچ فڕۆکەیەکی نییە و بۆیە ئێستا ناچالاک بووە.

ناوەندی بەڕێوبەرایەتی[دەستکاری]

نووسینگەی ناوەندیی کۆمپانیاکە لە ناوەندی واربا لە دوبەی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکاندا ھەڵکەوتبوو.[٦]

کەشتیگەل[دەستکاری]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، کوردستان ئایەرلانز یەک فڕۆکەی بۆینگی ٧٣٧-٢٠٠ ھەبوو، بەڵام دواتر دیسانەکە لە ئیمپێریال جێتدا تۆمارکرا و بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئەو کۆمپانیایە ئاسمانییەی ناچالاک کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]