کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان
بەشێکە لە2019 Sudanese transition to democracy
وڵاتسوودان
پۆتانی شوێن١٥°٣٠′١٠″N ٣٢°٣٣′٤٥″E
کاتی ڕوودان٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بەشداربووSudanese Armed Forces، Sovereignty Council of Sudan (2019-)
بەستەری وەسفکراوhttps://www.deutschlandfunk.de/militaerputsch-was-hinter-dem-umsturz-im-sudan-steckt-100.html
بە فەرماندەیی
Map

لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ سوپای سوودان کودەتایەکی سەرکەوتوویانەی دژی حکوومەتی سودان دەستپێکرد کە بەلایەنی کەمەوە پێنج کەسایەتی باڵای حکوومەتی سوودان دەستگیرکران، کە لە ناویان سەرۆک وەزیرانی مەدەنی عەبدوڵڵا حەمدووک لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا.[١] پێشتر لە ئەیلوولی ٢٠٢١ ھەوڵی کودەتا درا بەڵام نەتوانرا جێبەجێ بکرێت و ڕێگری لێکرا.

ڕووداوەکە[دەستکاری]

ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی تشیرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھەواڵی کودەتا لەلایەن سوپای سوودان بڵاوبۆوە، بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی ئەلحەداس تیڤی، ھێزە سەربازییەکان عەبدوڵڵا حەمدووک، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ڕاگوزەری سوودانیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەرسەر کردووە و لەژێر چاودێریدایە، ھەروەھا ڕاگەیەندرا سوپا ھەریەک لە حەمزە بلوول، وەزیری ڕاگەیاندن، ئیبراھیم شێخ، وەزیری پیشەسازی و خالد عومەر، وەزیری کاروباری حکوومەتیان دەستگیر کردووە؛ ھاوکات فەیسەڵ محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران دەستگیر کراوە.[٢][٣] عەبدولفەتاح بورھان، بەرپرسی سەرەکی کودەتاکە و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەریی سوودان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی جگە لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی حکوومەتی هەڵوەشاندەوە، لە ھەمانکاتدا ڕایگەیاند تا ھەڵبژاردنی داھاتوو حکومەتێکی کاتی دادەمەزرێنن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sudan's army detains PM and other civilian leaders in coup attempt". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-10-25. Retrieved 2021-10-25.
  2. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/25102021. Retrieved 2021-10-25. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  3. ^ "Sudan armed forces detain PM, ministers in apparent coup". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2021-10-25. Retrieved 2021-10-25.
  4. ^ "جۆ بایدن داوای دەستبەجێ دەستبەکاربوونەوەی حکومەتی سوودان دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-10-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)