کودورو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کودوروی بابلی کۆتایی سەردەمی کاسیت لە نزیک بەغدا لەلایەن ڕووەکناس ئەندرێ میشۆی فەرەنسی دۆزرایەوە

کودورو زاراوەیەکی کاسیە لە بنەڕەتدا بەکاردێت لۆ وەسفکردن و دانانی سنوورێک، کودورو جۆرێک بوو لە بەڵگەنامەی بەرد کە وەک بەردی سنوور و وەک تۆمارێک لە بەخشینی زەوی بە کەسێک کە زەویەکە وەردەگرێت لەلایەن کاسیتەکان و دواتر خانەدانەکانی بابلی کۆن لە نێوان سەدەی ١٦ و حەوتەمی پێش زایین بەکاردەهێنرا [١] [٢][٣]، کودورۆی ڕەسەن بە شێوەیەکی گشتی لە پەرستگایەکدا هەڵدەگیرێت لە کاتێکدا ئەو کەسەی زەویەکەی پێدەدرا کۆپییەکی گڵینی پێدەدرا بۆ ئەوەی بەکاریبهێنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی خاوەندارێتی یاسایی.[٤]

ناوەڕۆک[دەستکاری]

لە کاتێکدا زۆربەی بەخشینی زەوییە تۆمارکراوەکانی کودورو هەندێکیان خزمەت بە مەبەستی تر دەکەن، لۆ نمونە دوو کودوروسی نەبوخودنەسری یەکەم (١١٢١-١١٠٠ پێش زایین) سەرکەوتنی بەسەر ئیلامییەکان و وەرگرتنەوەی پەیکەری کولتوری مەردوک، خوداوەندی شارەکەی بابل تۆمار دەکات کە ساڵانێک پێشتر لەلایەن ئەوانەوە گیرابوو، نموونەیەکی دیکە لە سەردەمی نابو-ئەپلا-ئیدینا (٨٨٦-٨٥٣ پێش زایین) یادی چاکبوونەوەی خوداوەندی شار-سیپار شەماش دەکاتەوە کە لە نزیکەی ساڵی ١١٠٠ پێش زایین لەدەستچوو کاتێک سوتییەکان چەندین ناوەندی کولتیان لە بابلدا گرت، ئەمەش جێگەی دیسکێکی گرتەوە کە لەلایەن فەرمانڕەوا سیمبار-شیپاک (١٠٢١-١٠٠٤ پێش زایین)ەوە وەک وەستانێک دانرابوو، کودوروەکانی تر کەیسە یاساییەکان تۆمار دەکەن[٥].

کودورو بە دوو مەبەستی بەکارهێنراوە لەو سەردەمە:

  • بە مەبەستی بەخشینی زەوی و دیاریکردنی سنوری زەوی خەڵک
  • بە مەبەستی گرتنەوەی ناوچەیەک و کردنە موڵکی بەشێك لە پەیکەر و سنوری شارەکان

نموونەی کودوروس[دەستکاری]

کودوروی ئەداد-ئەتیر

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ نووسراوەکانی کودوروی بابلی و کاریگەرییە یاسایی و مێژووییە کۆمەڵایەتییەکانیان". بەرگی یەکەم کاردونیاش. بابل لە ژێر کاسیتەکان
  2. ^ کاترین ئی.سلانسکی، "مافی بابلی narûs (kudurrus) : لێکۆڵینەوەیەک لە فۆرم و ئەرکەکانیاندا"، بۆستن : قوتابخانە ئەمریکییەکانی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی
  3. ^ برینکمان، ج.ئە. "بەخشینی زەوی شاهانەی بابل، یادگارییەکانی بەرژەوەندی دارایی و بانگەوازی خودایی." گۆڤاری مێژووی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵات، بەرگی یەکەم
  4. ^ ج ئەی برینکمان، “تێبینی لەسەر دوو کودورو لە شانشینی دووەمی ئیسین.” Revue d’Assyriologie et d’archéologie ئۆریێنتال، بەرگی یەکەم.
  5. ^ سلانسکی، کاترین ئی. "پۆلێنکردن، مێژوونووسین و دەسەڵاتی مۆنۆمێنتال: مافی بابلی 'ناروس (کودوروس)'" گۆڤاری لێکۆڵینەوە میخرەییەکان، بەرگی یەکەم ٥٢، ٢٠٠٠، ل٩٥-١١٤