کلینت ئیستوود
کلینت ئیستوود Clint Eastwood | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون |
٣١ی مایۆی ١٩٣٠ سان فڕانسیسکۆ، کالیفۆڕنیا، ئەمەریکا |
پیشە | ئەکتەر , دەرهێنەر ,بەرهەمهێنەر |
ساڵانی چالاکی | ١٩٥٤ - تا ئێستا |
ھاوسەر | دینا ئیستوود (١٩٩٦ -٢٠١٤) |
خەڵاتەکان | خاوەنی ٢ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٩٢) ، (٢٠٠٤) |
کلینت ئیستوود (لەدایکبووی ٣١ی مایۆی ١٩٣٠) ئەکتەر و دەرهێنەرێکی ئەمەریکیە.کلینت توانیویەتی دووجار خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە : جارێک وەک دەرهێنەر بۆ فیلمی (Unforgiven) لەساڵی ١٩٩٢ ، و هەروەها وەک بەرهەمهێنەر بۆ فیلمی (Million Dolar Baby) لەساڵی ٢٠٠٤.ئیستوود خاوەنی زۆرترین فیلمی کاوبۆییە ، هەروەها بەناوبانگترین ڕۆڵی لە سیانەی فیلمی (دۆلار) بووە ، کە دەنگدانەوەیەکی تایبەتی هەبوو بۆ ئەم ئەکتەرە.
ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]
ئیستوود لە سان فڕانسیسکۆ،کالیفۆڕنیا لەدایکبووە ، ئیستوود بە ڕەگەز ئێرلەندیە،هەروەها کاتێ لەدایکبووە بە سامسۆن بانگ کراوە وەک ئاماژەیەک بۆ کێشی کاتی لەدایکبوونی کە ١١ پاوەند بوو.
ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]
ئیستوود لە چەندەها فیلمی بەناوبانگ دەرکەوتووە لەوەتەی ساڵانی ١٩٥٠ەکان ، لەوانە سیانەی دۆلار (Dolar's Triology) لەساڵانی ١٩٦٤ بۆ ١٩٦٦ ، (Dirty Harry) لەساڵی ١٩٧٢.هەڵاتن لە ئەلکەتراز لەساڵی ١٩٧٩.هەروەها ئستوود وەکو دەرهێنەریش چەندەها فیلمی مەزنی دەرهێناوە لەوانە (Space Cowboys) ، (Mystic River) و هەروەها فیلمی (American Sniper) کە دواتر پاڵێوراو کرا بۆ نۆ خەڵاتی ئۆسکار ، و توانی دانەیەکیش بباتەوە.
ژیانی تایبەتی[دەستکاری]
ئیستوود لەساڵی ١٩٥٣ ماگی جۆنسنی مارە کردووە ، دواتر لەساڵی ١٩٨٤ جیا بوونەتەوە.دوو منداڵیان هەیە. دواتر لەساڵی ١٩٩٦ دینا ڕیوزی مارە کرد ، و لەویش منداڵێکیان هەیە.ئەو ئیستا لە کالیفۆڕنیا دەژی لەگەڵ خێزانەکەی.سکۆت ئیستوود کوڕی بچووکیەتی و لەئێستاشدا کلینت یارمەتیدەری بووە لە زۆربەی کارە هونەریەکانی.
خەڵاتەکان[دەستکاری]
Year | Award | Film | Result |
---|---|---|---|
1992 | باشترین دەرهێنەر | Unforgiven | براوە |
باشترین فیلمی ساڵ | Unforgiven | براوە | |
باشترین ئەکتەر | Unforgiven | پاڵێوراو | |
1994 | Irving G. Thalberg Memorial Award | براوە | |
2003 | باشترین دەرهێنەر | Mystic River | پاڵێوراو |
باشترین فیلمی ساڵ | Mystic River | پاڵێوراو | |
2004 | باشترین دەرهێنەر | Million Dollar Baby | براوە |
باشترین فیلمی ساڵ | Million Dollar Baby | براوە | |
باشترین ئەکتەر | Million Dollar Baby | پاڵێوراو | |
2006 | باشترین دەرهێنەر | Letters from Iwo Jima | پاڵێوراو |
باشترین فیلمی ساڵ | Letters from Iwo Jima | پاڵێوراو | |
2015 | باشترین فیلمی ساڵ | American Sniper | پالێوراو بۆ باشترین دەرهێنەری فیلم |