بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کلکداری ھاڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کلکداری ھاڵی
ناونراوە لەدوایئێدمۆند ھاڵی
زانا
کاتی دۆزینەوە٤٦٦ پێش زایین
Site of astronomical discoveryیۆنانی کۆن
ھەسارەی شوێنکەوتووEta Aquariids
Parent astronomical bodyخۆر
Epoch٢٠ی کانوونی دووەم ١٩٦٨

کلکداری ھاڵی (بە ئینگلیزی: Halley's Comet) بەفەرمی پێی دەڵێن ١پی/ھاڵی (بە ئینگلیزی: 1P/Halley) کلکدارێکی کورتخولە کە ھەر ٧٥–٧٩ ساڵ جارێک لە زەوییەوە دەبینرێت.[١] ھاڵی تاکە کلکداری کورتخولی ناسراوە کە ڕێکوپێکانە بە چاوی پەتی لە زەوییەوە دەبینرێت، و بەم شێوەیە تاکە کلکداری چاوی پەتییە کە دەشێت دووجار لە تەمەنی مرۆڤێکدا دەربکەوێت.[٢] دوایین جار لە ١٩٨٦ لە بەشەکانی ناوەوەی سیستمی خۆری دەرکەوتووە و جارێکی تر لە ناوەڕاستی ٢٠٦١دا دەردەکەوێتەوە.

گەڕانەوە خولییەکانی ھاڵی بۆ سیستمی خۆریی ناوەکی لە لایەن ئەستێرەناسانی جیھانەوە لە لانیکەم ٢٤٠ پێشزایینەوە چاودێری و تۆمار کراوە. بەڵام لە ١٧٠٥ ئەستێرەناسی ئینگلیز ئێدمۆند ھاڵی لەوە تێ گەیشت کە ئەم دەرکەوتنانە دووبارە دەرکەوتنەوەی ھەمان کلکدارن. لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوەیەدا، کلکدارەکە بە ناوی ھاڵییەوە ناو نراوە.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «IAU Minor Planet Center». www.minorplanetcenter.net. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «Comets, awesome celestial objects». www.astronomytoday.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. Halley، Edmund (١٧٠٥). A synopsis of the astronomy of comets. Oxford: John Senex. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە لەڕێگەی Internet Archive.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]