کلارا زێتکین
کلارا زێتکین | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Clara Zetkin | |
لەدایکبوون | ٥ی تەممووزی ١٨٥٧ Königshain-Wiederau، ئەڵمانیا |
مردن | ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٣ Arkhangelskoye، ڕووسیا | (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Clara Eißner |
شوێنی ناشتن | Kremlin Wall Necropolis |
ھاوسەر | Georg Friedrich Zundel، Ossip Zetkin |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Ossip Zetkin |
منداڵ | Maxim Zetkin، Kostja Zetkin |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی، زمانی ڕووسی |
زمانی نووسین | زمانی ئەڵمانی |
شوێنی کار | بەرلین |
ئەندامی حیزبی | Communist Party of Germany، پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا، Independent Social Democratic Party of Germany |
Partner in business or sport | Henriëtte van der Mey |
List of works | Clara Zetkin bibliography |
ئەرشیڤەکان لە | International Institute of Social History |
ئەندامی | Rote Hilfe، All-Union Society of Old Bolsheviks |
خەڵاتەکان | فەرمانی لینین، Order of the Red Banner |
کلارا زێتکین (ئیسنیەر ٥ی تەممووزی ١٨٥٧ - ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٣) سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانی چەپڕەو بووە و داکۆکی لە مافەکانی ئافرەت کردووە، وەکو مامۆستا لەقوتابخانەکانی ناوەندی وانەی وتۆتەوە، لەساڵی ١٨٧٥ەوە و لەسەردەمی بسمارک لەپێشەنگی ئەو ئافرەتانە بووە کە لەپێناو ئازادییە گشتیەکانی ئافرەتاندا تێکۆشاوە و بەشداریکردووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی سەدان کڕێکاری ئافرەتی ئەڵمانی.
کلارا زێتکین بەھۆی ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕاوەدوونراوە، ساڵی ١٨٧٨ ھەڵھاتووە بۆ زوریخ ، تاکو ساڵی ١٩١٧ ئەندامێکی چالاکی حزبی دیموکراسی یەکگرتوی ئەڵمانیا بووە، دواتر چۆتە نێو باڵی چەپی حزبی دیموکراتی یەکگرتووی بێلایانی ئەڵمانیا، ساڵی ١٨٩١ ڕۆژنامەی ھاوسەنگی دامەزراندووە، ھەروەھا یەکگرتووی سەبارتاکۆسییەی دامەزراندووە کە کورتکراوەی سبارتاکۆسی ئازادکەری کۆیلەکان بووە.
ساڵی ١٩١٠ پێشنیاری بۆ سکرتاریەتی نێودەوڵەتی ئافرەتانی یەکگرتوو کردووە لە ٨ی مارسی ھەموو ساڵێک ئاھەنگ بۆ ئافرەتە تێکۆشەرەکان بگێڕدرێت، لە ساڵی ١٩٣٢ ئەو کاتە کە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا بووە، وتارێکی پێشکەشکردووە کە دواتر بۆتە بەڵگەیەکی مێژوویی، لەو وتارەیدا داوای لەگەلی ئەڵمانیا کردووە دژایەتی فاشیەت بکەن.
وەکو ڕێزلێنانێک بۆ کلارا زێتکین ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات وێنەکەیان لەسەر دراوەکەیان داناوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٣ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلارا زێتکین تێدایە. |