بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کفن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لایەنگرانی مردووی محەممەد مورسی کفن کراون

کفن بریتییە لە قوماشێکی تایبەت کە بۆ داپۆشینی مردوو بەکاردێت. پۆشینی مردوو یەکێکە لە قۆناغەکانی ئامادەکردنی مردوو بۆ ناشتن لەلای موسڵمانان، کە بریتییە لە شۆردن و کفنکردن و نوێژ لەسەرکردن و پاشان ناشتنی. لە نەریتە ئایینییەکانی تردا شێوازی جیاواز بەکاردەھێنرێت. پێش کفن کردنی مردوو بە مردووەکە دەشۆردرێ و پاکدەکرێتەوە.[١]

بەزۆری کفن لە یەک تا سێ پارچە قوماشی سپی بۆ پیاوان و یەک تا پێنج پارچە قوماش بۆ ژنان پێکدێت و بۆ پێچانی ھەموو بەشەکانی جەستە بەکاردێت. پێشنیار ناکرێت کە قوماشی گران بەکاربێت، بەڵام دەبێت پاک و خاوێن و بۆندار بێت. کفنی حاجی یان عەمرەکەر جل و بەرگی ئیحرامە، کە دەشۆردرێت و بە جلی ئیحرامەوە کفن دەکرێت و بۆنی لێنادرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «چۆنێتی کفن کردنی مردوو و ھەندێ لە حوکم و ئادابەکانی: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.