کریس ھادفیڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریس ھادفیڵد
کریس لە تەممووزی ٢٠١١
ئەستێرەگەڕی دەزگای بۆشاییی کەنەدا
دۆخخانەنشین
لەدایکبوونکریس ئۆستن ھادفیڵد
(١٩٥٩-٠٨-٢٩) ٢٩ی ئابی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
سارنیا، ئۆنتاریۆ، کەنەدا
پیشەی تر
کات لە بۆشایی
١٦٦ ڕۆژ
ھەڵبژرادنگرووپی سی ئێس ئەیی ١٩٩٢
Total EVAs
٢
Total EVA time
١٤ سەعات ٥٣ دەقە و ٣٨ چرکە
Missionsئێس تی ئێس-٧٤، ئێس تی ئێس-١٠٠، سۆیوز تی ئێم ئەی-٠٧ ئێم (ئێکسپیدیشن ٣٤/٣٥)
Mission insignia
خانەنشین٣ی تەممووزی ٢٠١٣
خەڵاتەکان
  • نیشانی کەنەدا (٢٠١٤)
  • مەدالیای جووبڵیی ئەڵماسی (٢٠١٢)
  • مەدالیای ڕاژەی ئاوارتەی ناسا (٢٠٠٢)
  • مەدالیای جووبڵیی زێڕین (٢٠٠٢)
  • خەڵاتی ڤانیێر (٢٠٠١)
  • نیشانی ئۆنتاریۆ (١٩٩٦)
Military career
دڵسۆزی کەنەدا
خزمەت/لق فەرمانداری ئاسمانی
ساڵانی خزمەت١٩٧٨–٢٠٠٣
پلەFour gold stripes on a blue background signify the rank of colonel کۆلۆنێل

کریس ئۆستن ھادفیڵد (بە ئینگلیزی: Chris Austin Hadfield؛ لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٩٥٩) ئەستێرەگەڕی خانەنشین، ئەندازیار، فڕۆکەوانی شەڕکەر، و مۆسیقاژەنێکی کەنەدییە. یەکەم کەنەدی بوو کە چالاکیی لەدەرپێڕاگوێزی لە بۆشاییی دەرەکی ئەنجام دا، کاری ھەڵفڕینی بۆ دوو ئەرکی مەکۆی بۆشایی کردووە و ھەروەھا وەک فەرماندەری وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی (ISS) کاری کردووە. پێش ئەوەی وەک ئەستێرەگەڕ کار بکات، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ھێزە چەکدارەکانی کەنەدا وەک فڕۆکەوانی شەڕکەری فەرمانداری ئاسمانی کاری کردووە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کریس لە سارنیا، ئۆنتاریۆ لە دایک بووە. دایک و باوکی ڕۆجەر و ئێلەنۆر ھادفیڵدن کە لە میڵتن، ئۆنتاریۆ دەژین. کریس لە کێڵگەیەکی گەنمەشامی لە ئۆنتاریۆی باشوور گەورە بووە. ئەندامی کۆمەڵەیەکی پێشڕەوایەتی بوو کە لە گۆڕەپانەکانی میڵتن کۆ دەبوونەوە.[١] لە مناڵییەوە حەزی لە فڕین بووە و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا حەزی لە بوون بە ئەستێرەگەڕ کردووە، دوای ئەوەی نیشتنەوە لەسەر مانگی ئەپۆلۆ ١١ی لە تەلەڤیزیۆن بینی.[٢][٣] ھاوسەرگیریی لەگەڵ کچەھاوڕێی قۆناغی ئامادەیی، ھێلین کردووە، سێ مناڵیان ھەیە: کایڵ، ئیڤان و کریستین ھادفیڵد.[٤] کریس پێش ئەوەی ببێتە فڕۆکەوانی تاقیکردنەوەیی،[٥] لە ناوچەی بەفرەخلیسکێی گلێن ئیدن ڕاھێنەری بەفرەخلیسکێ بووە.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hadfield, Chris. "@Cmdr_Hadfield". Twitter. Retrieved March 22, 2020.
  2. ^ Davison, Janet (December 7, 2012). "Chris Hadfield ready for 'surreal' space station odyssey". CBC News. Retrieved December 7, 2012.
  3. ^ Hadfield, Chris (2013). An Astronaut's Guide to Life on Earth: What Going to Space Taught Me About Ingenuity, Determination, and Being Prepared for Anything. New York City: Little, Brown and Company. pp. 2–6. ISBN 978-0-316-25301-7. LCCN 2013943519.
  4. ^ An Astronaut's Guide to Life on Earth (Hadfield), pp. 7–10, 289.
  5. ^ Agency, Canadian Space (2008-06-03). "Astronaut Chris Hadfield's biography". Canadian Space Agency. Retrieved 2023-04-16.
  6. ^ "Hadfield personal Twitter Account". January 31, 2013. Retrieved October 25, 2013.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]