کریستۆف گاڵتیەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستۆف گاڵتیەر
ئەزموونی گەنجی
SO Les Caillols[١]
١٩٨٢–١٩٨٥ مارسیلیا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٥–١٩٨٧ مارسیلیا ٥٢ (٠)
١٩٨٧–١٩٩٠ لیل ٩٣ (٠)
١٩٩٠–١٩٩٣ تۆلۆس ٨٢ (٠)
١٩٩٣–١٩٩٤ ئەنجەرس ٣٣ (١)
١٩٩٤–١٩٩٥ نیمس ٢١ (٠)
١٩٩٥–١٩٩٧ مارسیلیا ٦٢ (٠)
١٩٩٧–١٩٩٨ مۆنزا ٢٤ (٠)
١٩٩٨–١٩٩٩ لیاونینگ ٢٣ (٠)
سەرجەم ٣٩٠ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٨٨ فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان ٦ (٠)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠٠٠ مارسیلیا (کاتی)
٢٠٠٤ باستیا
٢٠٠٩–٢٠١٧ ساینت ئیتیان
٢٠١٧–٢٠٢١ لیل
٢٠٢١–٢٠٢٢ نیس
٢٠٢٢- پاریس سان جێرمان
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

کریستۆف گالتییەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئابی ١٩٦٦) ڕاھێنەرێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە و یاریزانی پێشووی فەڕەنسایە کە لە ئێستادا ڕاھێنەری یانەی خولی پلە یەکی فەڕەنسی یانەی پاریس سان-جێرمانە.

گالتییەر یاریزانێکی پیشەگەر بوو وەک بەرگریکار یاری دەکرد کە زۆربەی ١٥ ساڵی وەک یاریزان لە مارسیلیا بەسەر برد لەگەڵ ھەندێک ماوە لە شەش یانەی تر، چوار لە فەڕەنسا و یەک لە ئیتاڵیا و چین.[٢]

گالتییەر خەڵاتی باشترین ڕاھێنەری ساڵەکەی بردەوە لە ساڵی ٢٠١٣، کە لەگەڵ کارلۆ ئەنچێلۆتی بە ھاوبەشی بردیانەوە، و جارێکی تر لە ساڵی ٢٠١٩ نازناوەکەی بردەوە دوای ئەوەی لیل لە پلەی دووەم بوو لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٨–١٩ی خولی فەڕەنسی، گاڵتییەر بۆ سێیەم جار خەڵاتەکەی بردەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دوای ئەوەی لیل چوارەم نازناوی خولەکەی بردەوە لە مێژووی یانەکە.

ژیانی سەرەتایی و کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

کریستۆف گالتییەر لە ٢٣ی ئابی ١٩٦٦ لە مارسێلیا، بۆچ-د-رۆن لەدایکبووە.[٣][٤][٥] بەشێکی گەورەی ژیانی یاریکردنی لە فەڕەنسا بەسەر برد لەگەڵ یانەی شارەکەی خۆی مارسێلیا، کە لە دوو ماوەی جیاوازدا لەوێ یاری دەکرد. لە ماوەی ١٥ ساڵی کاروانەکەی، بۆ لیل، تۆلۆز، ئەنجەرس و نیمس لە فەڕەنسا یاری کردووە، پێش ئەوەی کۆتایی بە کاروانی یاریکردنەکەی بھێنێت لە ئیتاڵیا بۆ مۆنزا و لەگەڵ لیۆنینگ لە چین.

پیشەی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

یاریدەدەری ڕاھێنەر (١٩٩٩–٢٠٠٩)[دەستکاری]

لە ١٩٩٩ تا ٢٠٠٤، گاڵتییەر یاریدەدەری ڕاھێنەر بوو لە مارسێلیا، ئارس و باستیا. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری ئالان پێرین کاری کردووە لە یانەکانی وەک ئەلئین، پۆرتزموس، سۆچۆ، لیۆن و سانت ئیتیان.

ساینت ئیتیان[دەستکاری]

گالتییەر لەگەڵ سانت ئیتیان لە ٢٠١٤

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩، گالتییەر وەک ڕاھێنەری سەرەکی ساینت ئیتیان دەستنیشان کرا، لەو کاتەدا یانەکە لەژێر ھەڕەشەی دابەزین بوو لەدوای ڕۆیشتنی ئالان پێرین.[٦] لە وەرزی یەکەمیدا، گالتییەر بە سەرکەوتوویی ساینت ئیتیانی لە خولەکەدا ھێشتەوە و لە پلەی ١٧دا ھات. ئاسێ (ناوی کورتکراوەی ساینت ئیتیان) لە حەوت وەرزی یەک لەدوای یەک لە ماوەی گالتییەر لە ١٠ پلەی پێشەوەی ڕیزبەندی ھات، کە ٤ لەو وەرزانە لە پلەکانی ئەورووپادا بوو. لە ساڵی ٢٠١٣، ئاسێ لە ڕێنسی بردەوە بۆ بردنەوەی جامی خول، یەکەم خەڵاتیان لەماوەی ٣٢ ساڵدا.

لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، گالتییەر ڕای گەیاند کە لە کۆتایی وەرزدا ساینت ئیتیان بەجێ دەھێڵێت لە دوای کۆتای ھاتنی گرێبەستەکەی.[٧] لەو کاتەدا درێژترین ڕاھێنەری لیگ ١ بوو کە ھێشتا چالاک بوو، کە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەوێ مایەوە.[٨]

لیل[دەستکاری]

لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، گالتییەر بوو بە ڕاھێنەری نوێی لیل، کە لە ١٨ەمین پلەی خولدا بوون.[٩] لەگەڵ ئەوەشدا، لە کۆتاییدا لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ بە یەک خاڵ دوورکەوتنەوە لە پلەی دابەزین. لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، ئەو ڕێبەرایەتی لیلی کرد بۆ ئەوەی پلەی دووەم بەدەست بھێنێت لە ڕیزبەندی خولدا و بۆ سەربکەوێت بۆ وەرزی داھاتووی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دوای حەوت ساڵ دابڕان.[١٠]

لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، گالتییەر ڕێبەرایەتی لیلی کرد بۆ یەکەمین نازناوی خولی پلە یەکی فەڕەنسی لە ماوەی ١٠ ساڵی پێشوودا و چوارەمین نازناوە لە مێژووی یانەکە.[١١] گالتییەر لەلایەن زۆرێک لە پسپۆڕانەوە ستایش کرا لە ماوەی وەرزەکەدا بۆ ھەردوو تاکتیکەکەی و توانای پەرەپێدانی بەھرەی لاو لە ناویاندا جۆناسان دەیڤد، ڕێناتۆ سانچێس و مایک ماینان.[١٢][١٣] بۆ ھەوڵەکانی، گالتییەر بۆ جاری سێیەم بە ڕاھێنەری ساڵی خولەکە دەست نیشان کرا.[١٢] لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، دوو ڕۆژ دوای بردنەوەی نازناوی خولەکە، دەستبەرداری پۆستی ڕاھێنەر بوو. وتیشی: «من باوەڕم بەوە ھەیە کە کاتەکەم لێرە تەواو دەبێت».[١٤]

نیس[دەستکاری]

لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، گالتییەر وەک ڕاھێنەری سەرەکی نوێی یانەی نیس دەستنیشان کرا.[١٥] لە وەرزی یەکەمیدا، یانەکەی گەیاند بە پلەی پێنجەم و ھەروەھا یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، کە ١–٠ دۆڕان بەرامبەر نانتیس.[١٦][١٧] نیس لە ئەنجامدا گەیشتە قۆناغی کۆتایی خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا.[١٨] لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نیسی بەجێھێشت و لە جێگای ئەو لوسییەن فاڤرێ دەست نیشان کرا.[١٩]

پاریس سان-جێرمان[دەستکاری]

لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، گالتییەر گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ واژوو کرد بۆ ئەوەی ببێتە ڕاھێنەری پاریس سان-جێرمان،[٢٠] کە جێگای ماوریسیۆ پۆچەتینۆی گرتەوە.[٢١]

ئاماری ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

ھەتا ٢٨ ئابی ٢٠٢٢

خەڵاتەکان[دەستکاری]

یاریزان[دەستکاری]

مارسیلیا

  • دووەم لە جامی فەڕەنسا: ١٩٨٦–٨٧[٢٢]

ڕاھێنەر[دەستکاری]

ساینت ئیتیان

  • جامی لیگ: ٢٠١٢[٥]

لیلا

  • جامی خول: ٢٠٢٠–٢١[١٢]

نیس

  • دووەم لە جامی فەڕەنسا: ٢٠٢١–٢٢[٢٣]

پاریس سان-جێرمان

  • جامی سوپەری فەڕەنسی: ٢٠٢٢[٢٤]

تاکەکەسی

  • ڕاھێنەری ساڵی خولی پلە یەکی فەڕەنسی: ٢٠١٢–١٣ (بە ھاوبەشی)، ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٠–٢١[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Palmarés et Réussites". SO Les Caillols (بە فەڕەنسی). Archived from the original on 15 July 2013. Retrieved 5 July 2022. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Christophe Galtier prend les commandes
  3. ^ "CG Consulting". Verif.com (بە فەڕەنسی). Retrieved 29 August 2022.
  4. ^ "C. Galtier: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 29 August 2022.
  5. ^ ئ ا "Christophe Galtier". L'Équipe (بە فەڕەنسی). Paris. Retrieved 29 August 2022.
  6. ^ "Richard Tardy, le vrai-faux entraîneur des Verts". foot01.com (بە فەڕەنسی). 7 March 2010.
  7. ^ "Christophe Galtier quitte l'AS Saint-Etienne".
  8. ^ "Christophe Galtier is Ligue 1's longest serving manager. But it's now time to go". TheGuardian.com.
  9. ^ ""Accord de principe" entre Christophe Galtier et le Losc". lequipe.fr (بە فەڕەنسی). 23 December 2017.
  10. ^ "Christophe Galtier meilleur entraîneur français de l'année 2019". lavoixdunord.fr (بە فەڕەنسی). 6 January 2020.
  11. ^ "Lille win Ligue 1 title as PSG battle goes down to the wire". The Athletic. 23 May 2021.
  12. ^ ئ ا ب پ "Lille hold their nerve to clinch their first Ligue 1 title for a decade". The Guardian. 23 May 2021. Retrieved 24 May 2021.
  13. ^ "Ligue 1 title for Lille would be miracle of Christophe Galtier's coaching". The Guardian. 22 May 2021. Retrieved 24 May 2021.
  14. ^ "Christophe Galtier leaves French champions Lille two days after winning title". BBC. 25 May 2021. Retrieved 2 June 2021.
  15. ^ "Galtier named as OGC Nice Head Coach". www.ogcnice.com. OGC Nice. 28 June 2021. Retrieved 1 July 2021.
  16. ^ "Ligue 1: «On nous a enlevé cette quatrième place", peste Galtier" [Ligue 1: "We were robbed of this fourth place", complains Galtier]. Le Figaro (بە فەڕەنسی). 22 May 2022. Retrieved 16 June 2022.
  17. ^ Devin, Eric (9 May 2022). "Redemption for Antoine Kombouaré as Nantes win Coupe de France". The Guardian. Retrieved 16 June 2022.
  18. ^ "Who will fly the French flag in Europe in 2022-23?". Ligue 1. 8 June 202. Retrieved 16 June 2022.
  19. ^ "Nice officialise l'arrivée de Lucien Favre et le départ de Christophe Galtier" [Nice formalizes the arrival of Lucien Favre and the departure of Christophe Galtier] (بە فەڕەنسی). L'Équipe. 27 June 2022. Retrieved 27 June 2022.
  20. ^ "Three time ligue 1 manager of the year Galtier starts brilliantly for PSG". Live Koora.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  21. ^ "Christophe Galtier appointed as the new coach of Paris Saint-Germain". Paris Saint-Germain F.C. 5 July 2022. Archived from the original on 5 July 2022. Retrieved 5 July 2022.
  22. ^ "Coupe de France (Coupe Charles-Simon) 1986/87". RSSSF. Retrieved 24 May 2021.
  23. ^ "Nice 0–1 Nantes: Ludovic Blas penalty wins French Cup for Nantes". BBC Sport. 7 May 2022. Retrieved 7 May 2022.
  24. ^ "A final, lots of goals and a trophy: a great start to the season!". Paris Saint-Germain F.C. 31 July 2022. Retrieved 1 August 2022.