کرید ٣ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کرید ٣
بەشێکە لەTop 10 box office hits of 2023 in France، Top 10 box office hits of 2023 in Germany، Top 10 box office hits of 2023 in Italy، Top 10 box office hits of 2023 in Spain، Top 10 box office hits of 2023 in Switzerland
سەرناوCreed III
بەشێک لە زنجیرەیڕۆکی
چەشنboxing film، دراما
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی ئازاری ٢٠٢٣
دەرھێنەرJackson Mahomes
سیناریۆنووسZach Baylin، Keenan Coogler
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارSev Ohanian، Nicholas Stern
بەڕێوەبەری وێنەگرتنKramer Morgenthau
ئێدیتەرTyler Nelson
ئاوازدانەرJoseph Shirley
کۆمپانیای بەرھەمھێنانمێترۆ-گۆلدوین-مایر، Chartoff-Winkler Productions
دابەشکەرWarner Bros. France، InterCom
شوێنی وێنەگرتنئەتلانتا
ڕێژەی ڕووبەر2.39:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە73/100، 88%
BBFC rating12 certificate
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
CNC film rating (Romania)A.P. - 12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)G
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12
هەڵسەنگاندنی ICAAبۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)PG-13
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category IV
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل
هەڵسەنگاندنی IGACM/12
ھەڵسەنگاندنی IFCO12A
هەڵسەنگاندنی MTRCBParental Guidance

کرید ٣ (بە ئینگلیزی: Creed 3) فیلمێکی درامی و وەرزشی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە دەرھێنان و ڕۆڵی سەرەکی مایکل بی جۆردن (لە یەکەم دەرھێنانیدا) لە سیناریۆیەکی نووسراوی کینان کوگلێر و زاکی بەیلینە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی کرید ٢ە، و بەشی سێیەمی زنجیرەی کریدە و نۆیەمین فیلمە لە زنجیرەی ڕۆکی. ئەندامانی دیکەی کاستەکە بریتین لە تێسا تۆمپسۆن، جۆناسان مەیجەرز، ود ھاریس، فلۆرییەن مۆنتینۆ و فیلیسیا ڕەشاد. ئەمە یەکەم فیلمە لە زنجیرەکەدا کە سیلڤستەر ستالۆن ڕۆڵی ڕۆکی بالبۆوای تێدا نەبێت، ھەرچەندە تا ئێستاش بەرھەمھێنەرە شانبەشانی دەرھێنەری فیلمی کرید (٢٠١٥) ڕایان کوگلەر. سێیەمین فیلمی کرید لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩ بە فەرمی ڕاگەیەندرا و لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا جۆردن بۆ دەرھێنان و ڕۆڵگێڕان دامەزرا. لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ و ئەیلوولی ٢٠٢٢، مەیجەر و ئەکتەرەکانی دیکە پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کرد و پشتڕاستکرایەوە کە ستاڵۆن کاستی نەکراوە. وێنەگرتنی سەرەکی لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تا مانگی نیسان لە جۆرجیا، تامپا، فلۆریدا و لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە. یەکەم فیلمە کە لەلایەن کۆمپانیای مێترۆ-گۆلدوین-مایر کە خاوەندارێتی کۆمپانیای ئەمازۆنە دابەش دەکرێت. چیرۆکەکەی: «ئەدۆنیس» ھەم لە ژیانی پیشەیی و ھەم لە ژیانی خێزانیدا سەرکەوتووە، بەڵام کاتێک ھاوڕێیەکی منداڵیی و یاریزانێکی بۆکسێنی پێشوو دەردەکەوێتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەکە زیاتر دەبێت لە تەنھا شەڕێک.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • مایکل بی جۆردن وەک ئەدۆنیس کرید
  • جۆناسان مەیجەرز وەک دۆم ئەندەرسۆن
  • تێسا تۆمپسۆن وەک بیانکا تایلۆر
  • ود ھاریس وەک تۆنی
  • فلۆرین مۆنتینۆ وەک ڤیکتۆر دراگۆ
  • فیلیسیا ڕەشاد وەک ماری ئان کرید

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Creed III»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٣.