بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کرمی دەزوولەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کرمی دەزوولەیی (بە ئینگلیزی: Thread worm یان Pin Worm) کرمێکی مشەخۆری زۆر بچووکە کە تووشی ڕیخۆڵە ئەستوورە دەبێت و لە ناو پیساییدا بە دیار دەکەوێت، و لە نێو منداڵان زۆر باوە و بە ئاسانیش دەگوازرێتەوە. لە ناو پیساییدا وەک پارچەیەک دەزوولەی سپی دەبینرێ، و دەتوانری لە کۆمی منداڵیش ببینرێ. لە شەودا کە منداڵ دەخەوێ، کرمەکان دێنە نزیک کۆم. وەک ئەوەی لێرە دەردەکەوێت.[١]

نیشانەکانی بوونی کرمی دەزوویی

[دەستکاری]

باوترین نیشانەکانی:

  1. زۆر خورانی دەوری کۆم و ئەندانی زاوزێ بە تایبەتی لە شەودا.
  2. بێزار بوون و ھەڵسان لە شەودا.

نیشانە کەمتر باوەکانی:

  1. دابەزینی کێش.
  2. خۆپیس کردن.
  3. خورانی پێستی دەوری کۆم.[٢]

ھۆکارەکانی تووشبوون

[دەستکاری]
  • لە ڕێگەی قوتدانی ھێلکۆکەی ئەم کرمەوە لە سەرچاوەی پیسبوو بە کرمەوە.
  • خوراندن ناوچەی کۆم و دواتر دەست بردن بۆ دەم یان خۆراک. (چونکە ھێلکۆکەکان دەچنە ژێر نینۆکی کەسەکە).
  • ھێلکەکان دەبن بە کرم لە ڕیخۆڵە ئەستوورە. دواتر ئامادە دەبێ بۆ دانانی ھێلکەی زیاتر، لە نزیک کۆم ھێلکەکان دادەنێت.
  • سووڕەکە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، ئەگەر چارەسەر نەکرێ.

Thread worm دەتوان بۆ ماوەی ٢ ھەفتە جەوھی دەرەوە بمێنێتەوە.[٣]

چارەسەر

[دەستکاری]

ھەموو ئەندامانی ماڵەکە پێویستە چارەسەر وەربگرن، چونکە ھەندێک کەس تووشدەبن بەڵام ھیچ نیشانەیەکیان لێ بەدیار ناکەوێ. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێ ھێلکەکان فڕێبدات و ئەندامانی تری ماڵەکە تووش بکات.

دەرمانی Mebendazole بۆ لە ناوبردنی ئەم کرمە بەکاردێ لە Gut بە گوێرەی تەمەن و ئاگاداری کەسانی پسپۆڕ.

بەڵام بۆ لە ناوبردنی ھێلکەکان پێویستی بە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ماڵەکە ھەیە. بۆ ڕێگە گرتن لە دووبارە بڵاو بوونەوەی.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Threadworms». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «Threadworms». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «Threadworms». www.healthywa.wa.gov.au. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «Threadworms | Causes, Symptoms and Treatment». patient.info (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.