بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کردەوە (فەلسەفە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە فەلسەفەدا، کردەوە ئەوەیە کە بکەر دەیکات. فەرقی کردەوە و ڕووداو لەوەدایە کە ڕووداو ھەروا پێش دێ و ئەغڵەب بکەری نادیارە، بەڵام ھەموو کردەوەیەک لە لایەن بکەرێکەوە بە ئەنجام دەگا و، بکەریش نیاز و مەبەستی ھەیە و، ئەوە «نیەت»ی بکەرە کە کردەوەکە بەڕێوە دەبا. [١][٢] لە فەلسەفەی کردەوەدا، پرسیاری یەکەم ئەوەیە کە جیاوازیی نێوان کردەوە و شێوەکانی تری جموجووڵی مرۆڤ، وەک پەرچەکردارە خۆنەویستەکان، چییە؟[٣][٤] لودڤیگ ڤیتگنشتاین دەڵێ، بۆ وەڵامدانەوە بەم پرسیارە دەبێ ئەوە بدۆزینەوە کە «چی دەمێنێتەوە ئەگەر من لەو فەکتە کە دەستم بەرەو سەرێ دەڕوا ئەو فەکتە دەر کەم کە من دەستم بەرز دەکەمەوە.» دەڵێن بە سەرنجدان بە نیەتی بکەر، دەتوانین کردەوە لە کاری خۆنەویست جیا بکەینەوە. لێخوڕینی ئۆتۆمبیل کردەوە بە ئەژمار دێ، چونکە لێخوڕەکە مەبەست و ئامانج و نیەتێکی ھەیە لە لێخوڕینی، بەڵام، پژمین ھەر تەنیا جووڵەیەکە، چونکە ئازاد و سەربەخۆ لە نیەتی پژمەکەر ڕوو دەدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Wilson، George؛ Shpall، Samuel؛ Piñeros Glasscock، Juan S. (٢٠١٦). «Action». The Stanford Encyclopedia of Philosophy. Metaphysics Research Lab, Stanford University.
  2. ^ Honderich، Ted (٢٠٠٥). «Action». The Oxford Companion to Philosophy. Oxford University Press.
  3. ^ Audi، Robert (١٩٩٩). «action theory». The Cambridge Dictionary of Philosophy. Cambridge University Press.
  4. ^ Craig، Edward (١٩٩٦). «Action». Routledge Encyclopedia of Philosophy. Routledge.