کرانک پن (چەرخی کرانک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەرخی[بەستەری مردوو] کرانک ئەو بەشە شینەیھ

چەرخی کرانک پارچەیەکی میکانیکییە کە ھەلدەستێت بە بەستنەوەی کرانک شەفت بە قۆڵەبەگن بۆ ھەر سلندەرێک، چەرخی کرانک شوێنێکی لولەکی ھەیە بۆ ئەوەی تێیدا بخولێتەوە بۆ ئەوەی چەرخی کرانک بخولیتەوە بە گوێرەی بەگن.

لە زۆربەی جۆری بزوێنەرەکان ھەر چەرخێکی کرانک بەستراوە بە سلندەرێک بەڵام زۆربەی ئەو بزوێنەرانەی کە شێوە (v)ن ھەر چەرخێکی کرانک بەستراوە بە دوو سلندەر.

دیزاین[دەستکاری]

چەرخی کرانک دەبەسترێت بە لایە گەورەکەی قۆڵەبەگن بۆ ھەر سلندەرێک لایە گەورەکەی قۆڵەبەگن کە دەبەسترێت بە چەرخی کرانک پێی دەوترێت بەگن و لایە بچووکەکەی قۆڵە بەگن کە بە پستۆن دەبەسترێت پێی دەوترێت گوجم پیم.

بێرینگ ارچەیەکی میکانیکییە کە ڕێگە دەدات بە چەرخی کرانک بۆ ئەوەی بخولێتەوە لە زۆربەی جۆرەکانی بزوێنەر بێرینگی جۆرە (plain bearing) بەکاردێت، و ھەروەھا (bushings) یان (roller bearings) یش بەکاردێت لە ھەندێک جۆری بزوێنەر.

شێوە[دەستکاری]

لە بزوێنەری تاکە سلندەر، بزوێنەری ڕاست و بزوێنەری تەختدا ھەر چەرخێکی کرانک تەنھا بە یەک سلندەر بەستراوە. لە ئەنجامدا وا دەکات کە دیزاینکردنی ئاسانتر بێت و نرخی ھەرزانتر بێت. ھەندێک جۆری بزوێنەر کە لە شێوەی پیتی (v) و لە دوو سلندەر پێکھاتوون دان بە تایبەت لە مۆتۆرسکیلەکان ئەوانیش ھەر سلندەرێک بەستراوە بە یەک چەرخی کرانک.

زۆربەی ئەو بزوێنەرانەیی لەسەر شێوەی پیتی (V) دان ھەر دوو سلندەرێک بە یەک چەرخی کرانک بەستراون، بەزۆری پێویستە کە مەودایەک ھەبێت لە نێوان ڕیزی یەکەم و ڕیزی دووەم ئەگەر ئەو مەودایە نەبێت بەگنەکان دابێت بە شێوەی (Forked connecting rods) بەیەکەوە ببەسترێنەوە کە بەزۆری لە مۆتۆر سکیلەکاندا ھەیە.