کرانک پن (چه‌رخی کرانک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
چه‌رخی کرانک ئه‌و به‌شه‌ شینه‌یه‌

ىىچه‌رخی کرانک پارچه‌یه‌کی میکانیکییه‌ که‌ هه‌لده‌ستێت به‌ به‌ستنه‌وه‌ی کرانک شه‌فت به‌ قۆڵه‌به‌گن بۆ هه‌ر سلنده‌رێک، چه‌رخی کرانک شوێنێکی لوله‌کی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بخولێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌رخی کرانک بخولیته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی به‌گن.

له‌ زۆربه‌ی جۆری بزوێنه‌ره‌کان هه‌ر چه‌رخێکی کرانک به‌ستراوه‌ به‌ سلنده‌رێک به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ی که‌ شێوه‌ (v)ن هه‌ر چه‌رخێکی کرانک به‌ستراوه‌ به‌ دوو سلنده‌ر.

دیزاین[دەستکاری]

چه‌رخی کرانک ده‌به‌سترێت به‌ لایه‌ گه‌وره‌که‌ی قۆڵه‌به‌گن بۆ هه‌ر سلنده‌رێک لایه‌ گه‌وره‌که‌ی قۆڵه‌به‌گن که‌ ده‌به‌سترێت به‌ چه‌رخی کرانک پێی ده‌وترێت به‌گن و لایه‌ بچوکه‌که‌ی قۆڵه‌ به‌گن که‌ به‌ پستۆن ده‌به‌سترێت پێی ده‌وترێت گوجم پیم.

بێرینگ ارچه‌یه‌کی میکانیکییه‌ که‌ ڕێگه‌ ده‌دات به‌ چه‌رخی کرانک بۆ ئه‌وه‌ی بخولێته‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی جۆره‌کانی بزوێنه‌ر بێرینگی جۆره‌ (plain bearing) به‌کاردێت، وه‌ هه‌روه‌ها (bushings) یان (roller bearings) یش به‌کاردێت له‌ هه‌ندێک جۆری بزوێنه‌ر.

شێوه‌[دەستکاری]

له‌ بزوێنه‌ری تاکه‌ سلنده‌ر، بزوێنه‌ری ڕاست و بزوێنه‌ری ته‌ختدا هه‌ر چه‌رخێکی کرانک ته‌نها به‌ یه‌ک سلنده‌ر به‌ستراوه‌. له‌ ئه‌نجامدا وا ده‌کات که‌ دیزاینکردنی ئاسانتر بێت وه‌ نرخی هه‌رزانتر بێت.هه‌ندێک جۆری بزوێنه‌ر که‌ له‌ شێوه‌ی پیتی (v) و له‌ دوو سلنده‌ر پێکهاتوون دان به‌ تایبه‌ت له‌ مۆتۆرسکیله‌کان ئه‌وانیش هه‌ر سلنده‌رێک به‌ستراوه‌ به‌ یه‌ک چه‌رخی کرانک.

زۆربه‌ی ئه‌و بزوێنه‌رانه‌یی له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی (V) دان هه‌ر دوو سلنده‌رێک به‌ یه‌ک چه‌رخی کرانک به‌ستراون،. به‌زۆری پێویسته‌ که‌ مه‌ودایه‌ک هه‌بێت له‌ نێوان ڕیزی یه‌که‌م و ڕیزی دووه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ودایه‌ نه‌بێت به‌گنه‌کان دابێت به‌ شێوه‌ی (Forked connecting rods) به‌یه‌که‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌ که‌ به‌زۆری له‌ مۆتۆر سکیله‌کاندا هه‌یه‌.