کرانکەیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزوێنەری[بەستەری مردوو] دی دیۆن-بۆوتۆن (لە دەوری ١٩٠٥) لەگەل کرانککەیس لەسەر شێوەی دارشتەی جیاکراوە کە سەرەوە و خوارەوە نیوە دەکات.

کرانکەیس شوێنێکی نیشتەجێکردنە بۆ کرانشەفت لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی. لەزۆربەی بزوێنەرە نوێیەکان کرانکەیس یەک خراوە بۆ بلۆکی بزوێنەر.

بزوێنەری دوو ھەنگاو ئاسایی دیزاینێکی پەستان-کرانکەیس بەکاردەھێنن، سووتەمەنی ھەوایی تێکەڵ تێدەپەڕن بەناو کرانکەیسەکە پێش چووەنەناو سلندەرەکە. دیزاینی ئەم بزوێنەرە دەفرێکی ڕۆن ناگرێتەوە لە کرانکەیسەکە.

بزوێنەری چوار ھەنگاو ئاسایی دەفرێکی ڕۆنیان ھەیە لە خوارەوەیی کرانکەیسەکە. سوتەمەنی و ھەوایی تێکەڵ تێناپەڕن لەناو کرانکەیسەکە لەبزوێنەرێکی چوار-ھەنگاو، لەگەڵ ئەوەش دا بڕێکی بچووک لەناو گازەکانی بەکارھاتوو دەچنە ناوی

بزوێنەرەێکی «کرانک-کراوە» کرانککەیسی نییە. ئەم دیزاینە بەکارھاتبوو لە بزوێنەرەکانی پێشوو و پاشماوەکان بەکارھێنان لەھەندێ بزوێنەرەکانی دیزڵی گەورە، وەک بەکارھێنرا لەکەشتییەکان.

بزوێنەرە دوو -ھەنگاوەکان[دەستکاری]

بزوێنەری[بەستەری مردوو] پەستان - کرانکەیس دوو ھەنگاو

پەستان-کرانکەیس[دەستکاری]

زۆربەی بزوێنەرە دوو ھەنگاوەکان دیزاینێکی پەستان کرانکەیس بەکاردەھێنن، ئەو شوێنەی بەشێک بۆشایی سوتەمەنی و ھەوای تێکەڵ ڕادەکێشێت بۆ ناو بزوێنەرەکە و پستنەکە بەرەو سەرەوە جووڵە دەکات. دواتر وەک پستنەکە بەرەو خوارەوە دەگوازرێتەوە،

دیزاینە پەستان کرانکەیسەکەکان زۆرجار بەکارھێندراون لە بزوێنەرە بەنزین بچووکەکان (گازۆلین) بۆ ماتۆرسکیلەکان، ئامێرە پێکھێنەرەکان و ئامێری باخچە.

کڕانکەیس جەورکردن[دەستکاری]

بزوێنەرە دوو ھەنگاوە گەورەکان پەستانی کرانکەیس بەکارناھێنن، بەڵام لەجیاتی جیاکەرەوەیەک scavenge blower یان سوپەرچاچەر بۆ ڕاکێشانی سوتەمەنی ھەوایی تێکەڵ بۆ ناو ژووری سووتان.

بزوێنەرە چوار-ھەنگاوەکان[دەستکاری]

بزوێنەری[بەستەری مردوو] ڕۆنی چوار ھەنگاو - کە وەک لە بەشە زەردەکەی خوارەوە دیارە .

زۆربەی بزوێنەرە جوار ھەنگاوەکان کرانکەیسێک بەکاردەھێنن بزوێنەری ڕۆن جەورکردنی تێدایییە. وەک سیستەمێکی دەفری تەڕ یان سیستەمێکی دەفری وشک کەمتر باو. پێچەوانەی بزوێنەرێکی دوو ھەنگاو، کڕانکەیسەکە لەبزوێنەرە چوار ھەنگاوە بەکارنەھێندراوە بۆ سوتەمەنی، ھەوا تێکەڵ.

بڵاوبوونەوی ڕۆن[دەستکاری]

ڕۆنی بزوێنەر دەخولێتەوە لە بزوێنەرێکی چوار ھەنگاو و زۆربەی ئەمە ڕوودەدات لە کرانکەیسەکە ڕۆن خەزندەکرێت لە خوارەوەی کرانکەیس (بزوێنەرێکی دەفری تەڕ یان سیستەمێکی دەفری وشک) لێرەدا ڕۆنەکە پاڵدەدرێت بەھۆی پەمپێکی ڕۆن (و ئاسایی تێدەپەرێت بەھۆی فلتەرێکی ڕۆن)

ھەتا لە سیستەمێکی دەفری تەڕ ,کڕانکشەفتەکە کەمترین پیوەندی ھەیە لەکەڵ دەفری ڕۆنەکە. پێچەوانەوە، خێرایی خولانەوە لە کڕانکشەفتەکە، بەردەوام بوون ئەمە زەحمەتە بۆ پەمپی ڕۆنەکە بۆ گواستنەوەی ڕۆنەکە،

بزوێنەرە کڕانک کراوەکان[دەستکاری]

بزوێنەری[بەستەری مردوو] گاردنەری وەستاو (ئەو تەبەقە کاردەکات وەکو قەڵغانێکی پارێزەر، ھەرچەندە کرانکشەفتەکە بە تەواوی چواردەوری ناگرێت).

بزوێنەرەکانی پێشوو بە شێوازی «کڕانکی کراوە» بوون، کرانکەیسە کە بەرگ نەکراو بوو. کڕانکشەفتەکە و پارچەکانی پیوەندیدار کراوە بوون بۆ ژینگە. زیانێکی تر کە پیسی و تۆز دروست دەبوون لەسەر پارچەکانی بزوێنەر، بوونە ھۆی بەرگی زیاد و بەباشی ئیش نەکردنی بزوێنەر، زوو پاکردنەوەی بزوێنەرەکە پێویست بوو تابەردەوام بێ لەفرمانی ئاسایی خۆی.

ھەندێ بزوێەری دیزڵ دوو ھەنگاوەکان، وەکو بزوێنەرە خیرایی-ھێواش گەورەکان بەکارھێنران لە کەشتییەکان، کرانکەیسی ھەبوو وەک شوێنێکی جیاکراو لە سیلندەرەکان، یان وەک کڕانکێکی کراوە. بۆشایییەکانی نێوان crosshead piston و کڕانکشەفتەکە، لەوانەیە زۆرجار کراوەبن.