پەرتووکی محەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کتێبی محەممەدەوە ڕەوانە کراوە)

پەرتووکی محەممەد یان بە ناوی تەواوی پەرتووکی محەممەد: ئەو سەربازانە کە لە باشووری ڕۆژھەڵات شەڕیان کردووە دەپەیڤن، کتێبێکی نادیرە ماتەر نووسەری تورکی تورکیایە.

لەم کتێبە کە یەکم جاڕ لە ساڵی ١٩٩٩ چاپ کراوە، لەگەڵ ٤٢ سەبازی ھێزە چەکدارەکانی حکۆمەتی تورکیا ھەڤدەپەیڤرێت کە لە نێوانی ساڵەکانی ١٩٨٤ ھەتا ١٩٩٨ لە باری نا ئاسایی لە ھەرێمی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات خزمەتی سەربازییان کردووە.

بەدوای ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٩٩ نۆسخەی چوارەمی کتێبەکە بە چاپ گەیشتەوە، فەرمانی قێخە کردنی دەربرا و لە بازار کۆکرا. دۆسیەی ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠٠١ بەسترا و نووسەر و پەخشانگای کتێبەکە لێبوردراون. نۆسخەی پێنجەمی پەرتووکەکە لەگەڵ زێدەییەکانی پەیوەندیدار بە ڕەوتی دادگا چاپ کراوە.

لە پێشتی بەرگی چاپی یەکەمی پەرتووکەکە[دەستکاری]

پەرتووکی محەممەد مەیلی نییە کە بەراوردێکی کۆمەڵناسانە و سیاسی پێشکەش بکات. ئامانجی ئەم پەرتووکە گەیاندنی دەنگی خەڵکێکی زیندووی خوێناوییە کە خوازراو یان نەخوازراو خۆیانیان لەناخی پێکدادانێک دۆزین و بینەری ئەو شتانە بوون کە لەوێ دەقەوما.

سەرچاوەکان[دەستکاری]