کتێبی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کتێبی سپی (بە عەرەبی: الكتاب الأبيض‎) کتێبێکە لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕابەر و پێشەوای پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی لەبارەی چارەسەرییەکانی کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل نووسیویەتی. ئەم کتێبە لەبارەی کۆنترین و گەورەترین دۆزی عەرەبی نووسراوە کە کێشەی ھەموو وڵاتانی عەرەبییە لەماوەی درووستبوونیان. کتێبەکە لە ڕەھەندی ڕامیاری و ئاینی ڕوانیویەتە کێشەکە، کە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن دەکرێت لەڕێگای ئاخاوتن و پێکەوە ژیان دوور لە توند و تیژی کێشەکە چارەبکرێت. لە ڕێگای ئەم کتێبە پێشنیاری درووستکردنی دەولەتی ئیسراتینی پێشکەش بە ئیسرائیل و فەلەستین و کۆمەڵگەی نێودەولەتی کردووە.

کتێبەکە دژایەتییەکی ڕوونی پەیماننامەی مەدرید دەکات کە تێیدا دەولەتی فەلەستینی لەسەر دامەزراوە بە پێی ھەڵومەرجی ١٩٦٧ کە دەبوایە بە گوێرەی ساڵی ١٩٤٨ سنووری دەولەتی فەلەستین دیاری بکرابا.

ئیسراتین پێشنیارێکی ڕوونی کتێبەکەیە کە تێیدا موعەمەر قەزافی داوادەکات ھەردوو دەولەتی ئیسرائیل و فەلەستین یەک بگرن لەژێڕ ناوی ئیسراتین بەجۆرێک دەولەتێکی تۆکمە و بەھێزیان دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]