کتێبدۆست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کتێببازەوە ڕەوانە کراوە)
تابلۆی کرمی کتێب بەرھەمی کارڵ شپیدزوێگ، ١٨٥٠

کتێبدۆست (بە ئینگلیزی: Bibliophilia) زاراوەیەکە بۆ ئاماژە بە کەسێک کە حەزی لە کتێبە بە دەستەواژەیەکی تر، کتێبدۆست کەسێکە کە حەزی لە کتێب خوێندنەوەیە و کتێبی خۆش دەوێت. کتێبدۆست بە کتێبەکان سەرسام دەبێت و کتێب کۆ دەکاتەوە. کتێبدۆستەکان خاوەنی ئەو کتێبانەن کە خۆیان خۆشیان دەوێت، یان ئەو کتێبانەی بەھای تایبەتیان ھەیە و ھەروەھا چاپە کۆنەکان یان کۆپییە کۆنەکانی کتێبەکان یان کتێبە دەستنووسەکان. .[١]

نابێت زاراوەی کتێبدۆست لەگەڵ زاراوەی جنوونی کتێب یان شێتی کتێب، تێکەڵ بکرێت. ھەندێک چەمکی شێتی کتێب لەگەڵ کتێبدۆست ھاوواتا دادەنێن، بۆ نموونە کتێبخانەی کۆنگەرە یان کتێبخانەی گشتیی نیویۆرک چەمکی کتێبدۆست بەکار ناھێنن، بەڵکوو خوێنەرەران یان کڕیارانی خۆیان بە مەجنوونەکانی کتێب یان شێتەکانی کتێب ناو دەبەن.[٢]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Carter, John (1952). ABC for Book Collectors. Archived from the original on 2017-11-21. Retrieved 2011-10-04.
  2. ^ "Home | Library of Congress". Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA.

سەرچاوەکان[دەستکاری]