کاھتالی مچە
کاھتالی مچە | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | مستەفا ئەسڵان |
لەدایکبووی | ١٩٥٣ کۆلیک، ئادیەمان |
مردووی | ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ئانتالیا |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
مستەفا ئەسڵان ناسراو بە کاھتالی مچە (١٩٥٣ لە کۆلیک لە ئادیەمان - ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥) ھونەرمەندێکی مۆسیقای کوردی خەڵکی باکووری کوردستان بوو. کاھتالی نازناوی ھونەریی ئەو بوو کە لە ناوی فەرمیی شاری کۆلیک، واتە کاھتا وەرگیرابوو و بە واتای خەڵکی شاری کاھتا (کۆلیک)ە.[١] کاھتالی مچە بە تایبەت لە باکووری کوردستان بۆ گۆرانییەکان و شێوازی گاڵتەیی خۆی بەناوبانگە.
ژیان
[دەستکاری]کاھتالی مچە لە تەمەنێکی لاویدا دەستی بە مۆسیقا کردووە و لە سەرەتادا ئاوازی فۆلکلۆریی دەخوێندەوە. ئەو ھونەرمەندە لە نەریتی مۆسیقای کوردیی ناوچەی ئادیەمان خۆراک وەردەگرت.
کاھتالی مچە لە ساڵی ١٩٨٠ بە ھۆی خوێندنی گۆرانییەکی کوردی دەستبەسەر کرا و ساڵێک لە زیندان بوو.[٢]
کاھتالی مچە لە کۆتایی ژیانی تۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەئەستوورە بوو و لە بە ماوەی ساڵێک لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئاکدەنیز مث ئانتالیا خەوێندرا. ئەو لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ کۆچی دواییی کرد.[٢]
ئەلبۆمەکان
[دەستکاری]- (Düğünümüz Şenola)
- (Siz Gidin Biz Geloğ)
- (Bir Peru Gördüm)
- (Zulme Karşıyım)
- (Yıllar Sensiz Geçiyor)
- (Dünden Bugüne Güzellerimiz)
- (Nerdesin)
- (Şu Gurbetin Garibiyim)
- (Kahtalı Mıçe'den Şiirler)
- (Tencere Dibin Kara)[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kahtalı Mıçe Kimdir? Kahtalı Mıçe Biyografisi ve Hayatı | Kral Müzik». kralmuzik.com.tr (بە Türkçe). لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: کاھتالح مچە کۆچی دوایی کردد (بە کرمانجی)، نووسراو لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥؛ سەردان لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥.
- ^ «YouTube Music». YouTube Music (بە تورکی). لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.