کاڵەک خۆری یان بێستان ڕن
کاڵەک خۆری یان بێستان ڕن دەستەواژەیەکی تەنز و تانەدانە، لە بەرامبەر کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک. لە کوردەواریدا وەک پەندێکی پێشینانی لێ ھاتووە و لە کۆمەڵگادا بەکارھێنانی ھەیە.[١][٢]
پێناسەکان
[دەستکاری]مەبەست لە شتێکە کە بەئاسانی بێتە بەردەمت و ئامادە بێت، یانیش خۆت ماندوو ئەکەیت بە چۆنیەتی ئامادەکردنی.
نموونە: ئێستا ھەموویت بۆ ئامادە ئەکەم، پەلە مەکە ڕاوەستە، تۆ کاڵەک خۆری یان بێستان ڕن؟.[٣]
شێوازی تر
[دەستکاری]کاڵەک خۆرم، بێستان ڕن نیم دەستەواژەیەکی دیکەیە کە ھەر لە دەستەواژەکەی سەرەوە ھاتووە؛ مەبەست لە بەکارھێنانی ئەوەیە کەسەکە نایەوێت خۆی کارەکان ئەنجام بدات و بزانێ چۆن جێبەجێ دەکرێت، و دەخوازێت کەسێک لەبری ئەو کارەکە ئەنجام بدات. ئەوەی دەستەواژەکە بەکاردێنێت کەسێکی تەمەڵە.
نموونە: من ئەمەوێ ئیشەکەم بۆ تەواو کەیت ئیتر ھەقم بەسەر ئەوە نییە کە چۆنی ئەکەیت، کاڵەک خۆرم و بێستان ڕن نیم.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ موکریانی، ھێمن (١٩٧٤). تاریک و ڕوون.
- ↑ موکریانی، ھێمن. «لە کوێوە بۆ کوێ؟». allekok.ir. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ شەونم، ع.ع. «کاڵەک خۆری یان بێستان ڕنی». kurdwatanee.org (بە کوردی). لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ شەونم، ع. ع. «کاڵەک خۆرم، بێستان ڕن نیم». kurdwatanee.org (بە کوردی). لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.