کاڵیی مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دالیپ سینگ ڕانا

لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٨-٢٧) ٢٧ی ئابی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)[١]
نەتەوەھیندی
پیشەزۆرانباز

دالیپ سینگ ڕانا یان کاڵیی مەزن (بە ئینگلیزی: The Great Khali؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٧٢ لە ھیندستان) زۆرانبازی پیشەگەری ھیندی-ئەمریکییە،[٢] مۆدێل، ئەکتەر، زیاتر ناسراوە بەھۆی دەرکەوتنەکانی لە «WWE». ھەروەھا ئەو یەکەم ھیندییە کە پاڵەوانێتی کێشی قورس لە مێژووی WWE بردووەتەوە.

ڕانا ناوبانگێکی باشیی ھەبوو لە ساڵی (٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤) لە یارییەکانی WWE، کاتێک لەژێر ناوی کاڵیی مەزن دەردەکەوت. پێش ئەوەی کاڵی ببێتە یاریزانی پیشەگەر ئەوا وەک ئەفسەری پۆلیسی ویلایەتی پەنجاب کاری کردووە. ئەو لەچوار فیلمی ھۆلیوود، دوو فیلمی بۆلیوود لەگەڵ چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی دەرکەوتووە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کاڵی لە خێزانێکی ھەژاری ھیندستان لەگوندی دیراینا، لە ویلایەتی ھیماچل پرادیش لەدایک بووە.[٣][٤][٥] ئەو یەکێک بووە لە حەوت خووشک و برای خێزانەکە ھەژارەکەی. لە ساڵی ١٩٩٣، دەستی کرد بەیاری لەشجوانی کە بەھرەیەکی زۆری لەو یارییە ھەبوو.

ڕانا پەیڕەوی ئایینی ھیندووئیزم دەکات،[٦] ھەروەھا خۆی بەکەسێکی پابەندی زۆر بە ئایین دەزانێت.[٧] بۆئەوەی ببێتە یاریزان ڕۆژانە دوو کاتژمێر ڕاھێنانی کێشی دەکرد، بۆ ئەوەی قەبارەیەکی ڕێکی ھەبێت، ڕۆژانە ڕێجیمی دەکرد، سیستمی ڕێجیمەکەی بەتەواوی دیار نەبوو بەھۆی ئەوەی لە ھەندێ چاوپێکەوتن ئاماژەی بەوەدەکرد کە تەنیا خواردنی سەوزە دەخوات لە ھەندێک چاوپێکەوتنیشدا وتوویەتی مریشک دەخوات.[٨][٩][١٠] لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٤، ھاوڵاتینامەی ئەمریکای وەرگرت.[١١]

دەستپێکردنی ژیانی ناوداری[دەستکاری]

کاڵی لە ساڵی ١٩٩٣ ھێشتا لە چیای «ھێمالایا» کاری دەکرد، لەو کاتەدا ھەوڵی دا کە ئیتر یاری بکات، دواتر چووە یاری لەشجوانی بەھرەیەکی زۆری لێھەبوو، پاشان تێبینی کرد کەسێک بەناوی بالیپ دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بچێتە ناو بەشی پۆلیس.[١٢] دوای ئەوەی لە ھۆڵە لۆکاڵییەکانی ھیندستان مەشقی دەکرد، دواتر لە ساڵی ١٩٩٩ ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوێ ڕاھێنان بکات.[١٣]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ
٢٠٠٥ The Longest Yard تورلی
٢٠٠٨ Get Smart دالیپ
٢٠١٠ MacGruber تەگ فیلپس
٢٠١٠ Kushti ڕاماکریشنا
٢٠١٠ Ramaa: The Saviour ڤالی
٢٠١٢ HOUBA! On the Trail of the Marsupilami بۆلۆ

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٠ Bigg Boss وەک خۆی دووەم، وەرزی چوار[١٤]
٢٠١١ Outsourced فانتاسی ڕاجیڤ وەرزی، ئەڵقەی ١٨
٢٠١٢ Pair of Kings Atog the Giant ئەڵقەی: "Fight School"[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "The Great Khali". CANOE. Retrieved 2 April 2008.
  2. ^ "The Great Khali becomes a U.S. citizen: photos". WWE (بە ئینگلیزی). Retrieved 25 March 2020.
  3. ^ "When a reporter jumped on table to take The Great Khali's interview". 3 December 2015.
  4. ^ "What's common between Sunny Leone and The Great Khali?". Dainik Bhaskar (English edition). 7 August 2013. Archived from the original on 15 March 2016. Retrieved 14 March 2016.
  5. ^ "Millionaire ex-WWE champion training aspiring superstars". Outlook. 30 December 2019. Retrieved 28 August 2020.
  6. ^ "The Great Khali- His real name is Dalip Singh Rana". nriinternet.com.
  7. ^ "Great Khali Appreciates Iskon", Iskcon Mauritius, 16 March 2011, Archive
  8. ^ "BBC NEWS – South Asia – Giant wrestler finds fame in India". bbc.co.uk. 6 May 2008.
  9. ^ t2 (25 May 2010). "Gentle Giant". The Telegraph, Calcutta, India. p. 1. Retrieved 8 September 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  10. ^ Balderson, Keelan; Rajat Sharma (22 February 2010). "Great Khali Debeats With Indian Media About How Fake Wrestling Is". www.wrestlingtruth.com. p. 1. Archived from the original on 24 February 2010. Retrieved 8 September 2010. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "The Great Khali becomes a U.S. Citizen".
  12. ^ Mullick, Rohit (30 March 2008). "Khali still on Punjab police pay rolls". The Times of India. Retrieved 15 June 2008.
  13. ^ "8-FT-HIGH DOORS AWAIT 'THE GREAT KHALI' IN NATIVE VILLAGE". Daily News and Analysis. 5 May 2008. Archived from the original on 14 March 2016. Retrieved 14 March 2016.
  14. ^ "Why The Great Khali is looking forward to Bigg Boss" Rediff, 15 October 2010
  15. ^ Medalis, Kara A. (16 April 2011) The Great Khali on "Pair of Kings". WWE

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]