کانیاوی گەرم

کانیی گەرم، کانیی ھایدرۆسەرماڵ، یان کانیی جیۆسەرماڵ کانییەکە کە بەھۆی دەرکەوتنی ئاوی ژێرزەویی گەرمکراو بە شێوەی جیۆسەرماڵی بۆ سەر ڕووی زەوی دروست دەبێت. ئاوی ژێرزەوی یان بەھۆی بارستەی کەم قووڵی ماگماوە (بەردی تواوە)یان بەھۆی سووڕانەوە بەناو قڵیشەکاندا بۆ بەردی گەرم لە قووڵاییی توێکڵی زەویدا گەرم دەبێت.
ئاوی کانییە گەرمەکان زۆرجار بڕێکی زۆر لە کانزای تواوەی تێدایە. کیمیای کانییە گەرمەکان لە کانییە ئەسید سۆلفەیتەکانەوە دەست پێدەکات کە پی ئێچیان ھێندەی ٠٫٨ نزمە، تا کانییە کلۆرایدە ئەلکالاینەکانی تێرکراو بە سیلیکا، تا کانییە بیکاربۆناتەکانی تێرکراو بە دوانەئۆکسیدی کاربۆن و کانزای کاربۆنات. ھەندێک کانیش بڕێکی زۆر لە ئاسنی تواوەیان تێدایە. ئەو کانزایانەی کە لە کانییە گەرمەکاندا دێنە سەر ڕوو، زۆرجار خۆراک بە کۆمەڵگەی ئێکستریمۆفایلەکان دەدەن، کە وردەئۆرگانیزمی گونجاو لەگەڵ بارودۆخە سەختەکاندان، و ئەگەری ھەیە ژیان لەسەر زەوی لە کانییە گەرمەکانەوە سەرچاوەی گرتبێت.[١][٢]
مرۆڤەکان ھەزاران ساڵە کانییە گەرمەکانیان بۆ خۆشۆردن، پشوودان، یان چارەسەریی پزیشکی بەکارھێناوە؛ بەڵام، ھەندێکیان ئەوەندە گەرمن کە خۆتێھەڵکێشان دەکرێت زیانبەخش بێت، و ببێتە ھۆی سووتان و، بە ئەگەری زۆرەوە، مردن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Farmer، J.D. (٢٠٠٠). «Hydrothermal systems: doorways to early biosphere evolution» (PDF). GSA Today. ١٠: ١–٩. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ داڕێژە:بیرخستنەوەی ژوורناڵ
- ↑ «Hot Springs/Geothermal Features - Geology (U.S. National Park Service)». www.nps.gov (بە ئینگلیزی). لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.