کاندیدا ئەلبیکانس
کاندیدا ئەلبیکانس (بە ئینگلیزی: Candida albicans) یەکێکە لەو کەڕووانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە (ڕێرەوی ھەرس، سەرپێست، دەم، زێ ....) دەژی و سوود بە لەش دەگەینێت. بەڵام کاتێک بەرگری لەش دادەبەزێت دەگۆڕێت بۆ جۆری مەترسیدار و دەبێتە ھۆی نەخۆشی وەک (ھەوکردنی پێست و کۆئەندامی ھەرس و چوونە ناو خوین …). ئەو نەخۆشانەی توشبوو بە ئایدزن و ئەوانەی کە بەرگریان دابەزیووە دوای نەشتەرگەری و بەھۆی دەرمان.[١]
یەکێکە لە کەڕوو ناسراوەکانی بواری کەڕووناسی، بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو ڕیخۆلەدا ھەیە و پارێزگاریمان لێ دەکات وەک کەڕووی سوود بەخش بەڵام کاتێک بەرگری لەش کەم دەبێتەوە ئەم کەڕووە خۆی دەگۆڕێت و دەبێت بە کەڕووی زیانبەخش و دەبێتە ھۆی نەخۆشی لە (پێست و بوونی لەناو خوێن و توشبوون بە کۆئەندامی ھەرس بە تایبەت ڕیخۆڵەکان).[٢]
شایەنی باسە ئەم کەڕووە سەر بە کەڕوو تورەگەیییەکان (ascomycota)ە لە خێزانی (saccharomycetacea)یە. پێکھاتەی (yeast) دروست دەکات.[٣]و بە ناتووخمە زۆربوون زۆردەبێت و تەنانەت سپۆڕیش بەرھەم دێت. ھەروەھا پێکھاتەی biofilm دروست دەکات کە زۆر مەترسیدارە بۆ ھێرش کردنە سەر خانەکانی لەش.[٤]
نیشانەکان
[دەستکاری]- ئازاری ئەندامی زاوزێ
- سووربونەوە و خورانی پێست
- ھەوکردن و ھەڵئاوسانی زێ
- ھەوکردنی قورگ و سییەکان
- ئازاری گەدە و سک
چارەسەر
[دەستکاری]چارەسەر بە پێی شوێنی توشبونەکە دەگۆڕێت بەڵام گرنگترینیان بریتین لە
- amphotericin B, echinocandin, or fluconazole بۆ ھەوکردنەکانی دیکە
- nystatin بۆ ھەوکردنی قورگ و دەم
- clotrimazole بۆ ھەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ
بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا دژە بەکتریا دەدرێت بە نەخۆشی بۆ ئەوەی ڕێگر بن لە توشبوون بە ھەوکردن بە بەکتریا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Candida albicans»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢ی ئابی ٢٠٢١، لە ١٢ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ^ James، Stephen A.؛ Roberts، Ian N.؛ Elliston، Adam؛ Bond، Christopher J.؛ Ludwig، John M.؛ Dicks، Jo؛ Bensasson، Douda (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Diverse Lineages of Candida albicans Live on Old Oaks». Genetics (بە ئینگلیزی). ٢١١ (1): ٢٧٧–٢٨٨. doi:١٠.١٥٣٤/genetics.١١٨.٣٠١٤٨٢. ISSN ٠٠١٦-٦٧٣١. PMC ٦٣٢٥٧١٠. PMID ٣٠٤٦٣٨٧٠.
- ^ Gow، N.A.R. (٢٠١٧). «Microbe Profile: Candida albicans: a shape-changing, opportunistic pathogenic fungus of humans». Microbiology. ١٦٣ (8): ١١٤٥–١١٤٧. doi:١٠.١٠٩٩/mic.٠.٠٠٠٤٩٩. PMID ٢٨٨٠٩١٥٥.
- ^ Odds، F.C. (1988). Candida and Candidosis: A Review and Bibliography (چاپی 2nd). London; Philadelphia: Bailliere Tindall. ژپنک ٩٧٨-٠٧٠٢٠١٢٦٥٥.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. |