کامیکازێ

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

کامیکازێ (بە ژاپۆنی: 神風特別攻撃隊؛ کامی بە واتای «خودا» یان «پەروەردگار» و کازێ بە واتای «با» دێت) وشەیەکی ژاپۆنییە، بەزۆری بە بای پیرۆز یان بای خودایی وەرگێڕدراوە، بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە تۆفانێک کە دەوترێت ژاپۆنی لە کەشتیگەلی مەغۆل بە سەرۆکایەتی کوبلای خان لە ساڵی ١٢٨١دا ڕزگارکردووە. لە ژاپۆن ناوی «کامیکازێ» تەنھا بۆ ئاماژەدان بەم تۆفانە بەکاردێت.
لە زمانەکانی تردا ئەم وشەیە بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە ھێرشە خۆکوژییەکانی فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان دژی کەشتییەکانی ھاوپەیمانان لە بەشی کۆتایی ھەڵمەتی جەنگی جیھانیی دووەمی زەریای ھێمن. کە فڕۆکەوانانی کامیکازێ بە مەبەست فڕۆکەکانیان کە پڕ بوون لە تەقەمەنی و تۆرپیدۆ و تانکی سووتەمەنییە پڕەکانیان خۆیان دەکێشا بە ناو کەشتییەکانی ھاوپەیمانانەوە بە ئامانجی تەقاندنەوەی. ئامانجی نوقم کردن یان زیان گەیاندن بە زۆرترین کەشتی بە تایبەت فڕۆکەھەڵگرەکان پاساوی ئەم خۆکوشتنە بەکۆمەڵانە بوو.
ئەم دەستەواژەیە بۆ مەبەستی ھەر ئۆپەراسیۆنێک ھاتووە کە ئەنجامدەرەکە خۆبەخشانە خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئەو مەبەستە و سریلانکا ئەو وڵاتەیە کە زۆرترین ھێرشی خۆکوژی لە جیھاندا ھەیە.
لە کۆتاییدا ھێرشی خۆکوژی ژاپۆن بۆ سەر کەشتیگەلەکانی ھاوپەیمانان ئامانجی خوازراوی بەدەست نەھێنا، بەو پێیەی ئەنجامەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە خەرج کران و ئەو گیانانەی کە بە قوربانی کرابوون، بچووک بوون. لە کاتێکدا ژاپۆنییەکان بیریان لە پەرەپێدانی بەرنامە خۆکوژییەکانیان دەکردەوە، ئەمریکا یەکەم بۆمبی ئەتۆمی خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی بەسەر ھێرۆشیمادا بیخاتە خوارەوە و دوای سێ ڕۆژ بۆمبێکی دیکە بەسەر ناگازاکیدا بەدوایدا بێت، ئەمەش ئیمپراتۆری ژاپۆنی ناچارکرد خۆی بەدەستەوە بدات. بەم شێوەیە جەنگی جیھانی دووەم کۆتایی ھات و لەگەڵیدا ئەفسانەی کامیکازێ یان بای پیرۆز کۆتایی ھات.