کامیل دەباغ
| کامیل دەباغ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥ مووسڵ، عێراق |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ (٧٥ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | نووسەر، بێژەر، فیزیکزان |
کامیل ئەدھەم ئەلدەباغ (١٩٢٥–٢٠٠٠) لە شاری مووسڵ لە باکووری عێراق لەدایکبووە، لەوێ خوێندنی سەرەتایی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی لە کۆلێژی باڵای مامۆستایان لە ساڵی ١٩٤٧ بەدەستھێناوە، بۆ پۆستی وانەوتنەوە و کارگێڕی دامەزراوە و بەشداری لە کۆنفرانسە زانستی و پەروەردەییەکان کردووە لە قاھیرە، یووگۆسلاڤیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا. بەشداری کردووە لە نووسینی کتێبی زانستی لە فیزیا بۆ قوتابخانە و پەیمانگاکانی عێراق و کتێبی تایبەت بە کارەبا و ڕادیۆ، کە بڕی (٣٠) کتێبی زانستی سادەکراوە بۆ منداڵان و گەنجان. سەرۆکایەتی گۆڤاری زانست و ژیان (مجلە العلم والحیاە) بۆ ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ١٩٧٨ و ئامادەکردنی بەرنامەی «نوێ لە زانستدا» لە ڕادیۆی بەغدا، جگە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامەی «زانست بۆ ھەمووان». ئەو کەسەیە کە بیرۆکەی ھاوینەکاتی ناساندووە، کە لە ساڵی ١٩٨١ تا ٢٠٠٨ لە عێراقدا بەکارھێنراوە.[١] [٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «المراقب العراقي». صحيفة المراقب العراقي (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Adnan. «كامل الدباغ في أخر حلقة له من برنامج العلم للجميع – بالفيديو | وكالة كنوز ميديا» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |