کامکاران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کامکارەکانەوە)
Jump to navigation Jump to search
کامکاران
پەڕگە:Kamkars.jpg
زانیارییەکان
ناوی خۆماڵیبە فارسی: کامکارها
ھەروەھا ناسراوە بەئێنسێمبڵی کامکاران
بنەچەسنە، کوردستان، ئێران
چەشنفۆلکۆری کوردی و فۆلکلۆری فارسی
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٥–ئێستا
کۆمپانیای تۆمارکردنجۆراوجۆر
ماڵپەڕwww.kamkars.net
ئەندامان
ھۆشەنگ کامکار
بیژەن کامکار
قەشەنگ کامکار
کامیل کامکار
ئەرژەنگ کامکار
ئەرسەلان کامکار
ئەردەشیر کامکار
ئەردەوان کامکار
مریەم ئیبراھیم پوور
سەبا کامکار
ئەمیر ھەقیری
ھانا کامکار
نەیریز کامکار
ئومێد لوتفی
ئەندامانی پێشوو
حەسەن کامکار

کامکاران خێزانێکی کوردە کە پێکھاتووە لە حەوت برا و خوشکێک، کە ھەموویان خەڵکی شاری سنەی پایتەختی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.[١]

گرووپەکە چەندان کۆنسێرتیان لە جیھاندا ئەنجامداوە، یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە شیرین عەبادی.

میژوو[دەستکاری]

کامکاران بۆ ئەوەڵ جار، ساڵی ١٣٤٤ ک. بەرامبەر ساڵی ١٩٦٥ زایینی لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران، مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن سووری (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە: ھۆشەنگ (ئاکاردیۆنبیژەن (گۆرانیبێژپەشەنگ (سەنتوورقەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) و ئەرژەنگ (دومەک).

ساڵی ١٩٦٩ کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد.

پاش ساڵی ١٩٧١، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمە دا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند). دوای ماوەیێک، کامکاران لەگەڵ محەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە.

یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی «تیپی کامکاران» ەوە، لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی.

لە ساڵی ١٩٨٩ ک. ە ئومێد لوتفیش، کوڕی قەشەنگ و محەممەد رەزا لوتفی، کە تاری دەژەنی، ھاتە ناو تیپەکەوە.

کامکاران، لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا، ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە.

ئەندامانی گرووپ[دەستکاری]

پەڕگە:Bijan Kamkar
بیژەن کامکار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Master Musicians". simorgh.org.uk. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 18 February 2007. لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.