کالپورنیا (ھاوسەری جولیوس سێزار)
وێنەی کالپورنیا لەلایەن ھوبێرتس کوێلینس | |
| لەدایکبوون | |
| مەرگ | |
| ناسراوە بە | کۆتا ھاوسەری جولیوس سێزار |
| ھاوسەر | جولیوس سێزار (٥٩–٤٤ی پێش زایین؛ کاتی تیرۆرکردنی) |
| باوان |
|
کالپورنیا ژنی سێیەم یان چوارەمی جولیوس سێزار بوو، ھەروەھا ئەو ھاوسەرەی بوو کە لە کاتی تیرۆرکردنیدا لەگەڵیدا دەژیا. بەپێی سەرچاوە ھاوچەرخەکان، کالپورنیا ژنێکی باش و بەوەفا بوو، سەرەڕای ناپاکی مێردەکەی بەرامبەری. لە شەوی پێش تیرۆرکردنی جولیوس سێزاردا کالپورنیا خەوی بینیبوو و زۆری ھەوڵدا کە ڕێگری لە ھاوسەرەکەی بکات لە ماڵ دەربچێت.[١]
ژیان
[دەستکاری]ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]کالپورنیا لە دایکبووی نزیکەی ساڵی ٧٦ پ. ز بوو، کچی لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ کاسۆنینەس بوو کە کۆنسڵی ڕۆم بوو لە ٥٨ پ.ز. براکەی کالپورنیا لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ بوو، کە لە ١٥ی پێش زایین بوو بە کونسڵ.[٢]
ھاوسەرگیری
[دەستکاری]کالپورنیا لە ٥٩ی پێش زایین ھاوسەرگیری لەگەڵ جولیوس سێزار کرد لەکاتێکدا جولیوس کونسڵی ڕۆم بوو.[٣][٤][٥][١] لەکاتی ھاوسەرگیریاندا کالپورنیا تەمەنی نزیکەی ١٧ ساڵان بوو و باوەڕ وایە گەنجتر بووبێت لە جولیای کچی جولیوس کە تەنھا منداڵی بوو لە ماوەی ھەموو ھاوسەرگیرییەکانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Dictionary of Greek and Roman Biography and Mythology, vol. I, p. 582 ("Calpurnia", No. 2).
- ↑ Caesar's Gallic War, Book 1, Julius Caesar, Hinds & Noble, 1898, pg. 83.
- ↑ Suetonius, "The Life of Caesar", 19, 21.
- ↑ Plutarch, "The Life of Caesar", 13, 14; "The Life of Pompeius", 47.
- ↑ Appian, "Bellum Civile", ii. 14.