کاسرین گوین
کاسرین گوین | |
---|---|
لەدایکبوون | تایوان، تایوان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤
پیشە | linguist، وەرگێڕ، نووسەر |
پەروەردە | Durham University |
خەڵاتەکان | Sam Adams Award |
کاسرین تێرێزا گوین (پێش شووکردن هاروود)[١] لەدایکبوی ١٩٧٤ ژنە زمانناسێکی بەریتانیە کە وەک وەرگێڕ بۆ دەزگای سیخوڕی سەرکردایەتی پەیوەندیەکانی حکومەت (GCHQ) ئیشی کردوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە گەرمەی خۆئامادەکردن بۆ داگیرکردنی ئێراق، زانیاریەکی هەرەشاراوەی حکومەتی دزەپێکرد بۆ ڕۆژنامەی "زە ئۆبزێرڤەر"ی بەریتانی.[٢] کە تیایدا حکومەتی ئەمریکی داوای لە دەزگاکە کردبوو زانیاری کۆ بکەنەوە لەسە دیپلۆماتەکانی وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایشی ٢٠٠٣ کە بڕیار بوو دەنگ بدەن لەسەر بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەلاماردانی عێراق.
لەو کاتەشدا خاتوو کاسرین لەگەڵ کوردێکی باکوردا هاوسەرگریری کردوە بەناوی سوعات گوین[٣] (نازناوی کاسرینە دوای شووکردن) کە هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیە لە بەریتانیا. بە دزەپێکردنی زانیاریەکە دووچاری پێشێلکردنی یاسای پاراستنی نهێنی دەوڵەت ساڵی ١٩٨٩ ئەبێتەوە کە ئەکرێ لەسەری زیندانی بکرێ و هەروەها ڕۆژنامەکەش دووچاری بێدەنگکردن بکرێتەوە لەلایەن دەوڵەتەوە لە ترسی پاراستنی ئاسایشی گشتی.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "DER SPIEGEL | Online-Nachrichten". www.spiegel.de. لە ڕێکەوتی 2021-01-24 ھێنراوە.
- ^ journalist (2004-02-25). "The Katharine Gun Case". accuracy.org (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-01-24 ھێنراوە.
- ^ "15 Years Later: How U.K. Whistleblower Katharine Gun Risked Everything to Leak a Damning Iraq War Memo". Democracy Now! (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-01-24 ھێنراوە.