کازم قەرەبەکر
| کازم قەرەبەکر | |
|---|---|
| بە تورکی: Kazım Karabekir | |
![]() | |
| لەدایکبوون | ٢٣ی تەممووزی ١٨٨٢ کوچوکموستافاپاشا، تورکیا |
| مردن | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ (٦٥ ساڵ ژیاوە) ئەنقەرە، تورکیا |
| دڵسۆزی | ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، حکوومەتی ئەنجوومەنی نەتەوەییی مەزن، تورکیا |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
| شوێنی ناشتن | گۆڕستانی دەوڵەتی تورک |
| منداڵ | Timsal Karabekir، Hayat Feyzioğlu، Emel Özerengin |
| خزمەکان | Faruk Özerengin، Feyzi Feyzioğlu |
| زمانی زگماکی | زمانی تورکی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی تورکی، زمانی تورکیی عوسمانی |
| پیشە | کارمەندانی سەربازی، سیاسەتوان، بوونیار، memoirist |
| پۆستەکان | ئەندام پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی حیزب، Speaker of the Grand National Assembly، ئەندام پەرلەمانی تورکیا |
| پەروەردە | ئامادەیی سەربازی کولێلی، کۆلێژی سەربازیی عوسمانی |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٠٢ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ |
| ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماریی گەل، پارتی کۆماریی پێشکەوتنخواز، پارتی کۆماریی گەل |
| ئایین | ئیسلام |
| پلەی سەربازی | Birinci Ferik |
| ناکۆکی | جەنگی یەکەمی بالکان، شەڕی دووەمی بالکان، جەنگی جیھانیی یەکەم، شەڕی سەربەخۆییی تورکیا |
| لقی سەربازی | artillery branch |
| خەڵاتەکان | Medal of Independence with Red-Green Ribbon |
مووسا کازم قەرەبەکر یان کازم قەرەبەکر (بە تورکی: Kâzım Karabekir)، (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٨٨٢ لە قوستەنتینیە - لە ٢٦ی کانووی دووەمی ١٩٤٨ لە ئەنقەرە کۆچی دوایی کردووە). سەرباز و سیاسەتمەدارێکی تورک بوو. بە «پاڵەوانی ئەلجێتیبی» ناسرابوو. یەکێک بوو لەو فەرماندانەی شەڕی سەربەخۆیی تورکیای دەستپێکرد و بەھۆی دەستکەوتەکانی لە بەرەی ڕۆژھەڵاتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی سوور و سەوزی سەربەخۆیی پێبەخشرا. لە دامەزرێنەرانی پارتی کۆماریخوازی پێشکەوتنخواز کە یەکەم پارتی ئۆپۆزسیۆن بوو لە کۆماری تورکیادا بوو و بوو بە سەرۆکی پارتەکە. ئەندامی تورکەکانی ئەفشار بووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی قەرەمانئۆغوڵاری بووە.
ساڵانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]لە ٢٣ی تەممووزی ١٨٨٢ لە ئەستەنبوڵ لە دایکبووە، کوڕی محەممەد پاشا، جەندرمێکی ئاڵایەبەیی بووە. کازم قەرەبەکر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زیرق لە ئەستەنبوڵ دەستپێکردووە. کاتێک باوکی محەممەد پاشا گواسترایەوە بۆ شاری مەککە، لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. کاتێک محەممەد پاشا کۆچی دوایی کرد، لەگەڵ بنەماڵەکەی ھاتنە ئەستەنبوڵ و لە ساڵی ١٨٩٤ لە ئامادەیی سەربازیی فاتح ناوی خۆی تۆمار کرد، لە ساڵی ١٨٩٧ ناوی خۆی لە قوتابخانەی سەربازی کولێلی وەرگرت و لە ساڵی ١٨٩٩ دەرچوو، لە ساڵی ١٩٠٢ لە ئەکادیمیای ئەرکانی سەربازی دەرچووە و لە ساڵی ١٩٠٥ وەک ئەفسەری ستاف لە ئەکادیمیای سەربازی تەواو دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا»، ویکیپیدیای تورکی. سەردان لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥.
