کارێن فۆکوھارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارێن لە ساڵی ٢٠٢٣

کارێن فۆکوھارا (بە ژاپۆنی: 福原かれん Fukuhara Karen، لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٩٢) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، زیاتر بەڕۆڵی لە فیلمی سووپەرھیرۆی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی دەستەی ھاوڕێکان بەناوی کیمیکۆ ناسراوە، و ھەروەھا ڕۆڵی لە فیلمی دەستەی خۆکوژی ھەیە کە ناوبانگێکی باشی پێدا کرد. فوکوھارا لە دایک و باوکێکی ژاپۆنی لە شاری لۆس ئانجلەس لەدایک بووە.[١] یەکەم زمانی ژاپۆنی بوو، بۆ ماوەی ١١ ساڵ ڕۆژانی شەممە لە قوتابخانەی زمانی ژاپۆنی خوێندوویەتی.[٢] برایەکی بچووکی ھەیە. فوکوھارا لە قۆناغی ناوەندییەوە دەستی بە ڕاھێنانی کاراتێ کردووە، و پێش ئەوەی بەرەو کۆلێژ بڕوات، پشتێنی قاوەیی بەدەست ھێناوە. فوکوھارا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس (UCLA) خوێندوویەتی لەکاتێکدا وەک پەیامنێر بۆ بەرنامەیەکی وەرزشی لە کەناڵی NHK لە ژاپۆن کاری کردووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]