کاری خوێن (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاری خوێن
Bloodwork
دەرھێنەرئێرک وستنبێرگ
بەرھەمھێنەردەیڤد ئێس وارد
براندن نەت
کرێس چێسەر
کارێن گڵاسەر
کێن لۆکسماندی
نووسیندەیڤد ناھمۆدان
کاستتراڤس ڤان وینکڵ
تریشا ھێڵفەر
مێرسی مۆنرۆ
مۆسیقالی ساندرس
وێنەگری سینەماییڤینیت بۆریسن
دەستکاریئۆلینا کوھتاریڤا
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفیلمەکانی ئای-ئێف-سی
ڕێکەوتی دەرچوون١٠ی ئایاری ٢٠١٢ (ھۆڵەندا)
ماوەی فیلم١:٣٩:٤٥
وڵات کەنەدا
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٣ میلیۆن دۆلار[١]
داھات١٢٬٣٤٥٬٤٥٦ دۆلار

کاری خوێن (بە ئینگلیزی: Bloodwork، ھەروەھا ناسراوە بە بلۆدوۆرکز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆتا تاقیکردنەوە لە شانشینی یەکگرتوو.) فیلمێکی ئەمریکی-کەنەدی ترسناکی ٢٠١٢ـەیە کە لەلایەن ئێرک وستنبێرگەوە دەرھێنراوە و لەلایەن دەیڤد ناھۆمەوە نووسراوەتەوە. ئەستێرەکانی سەرەکی ئەم فیلمە پێکھاتوون لە تراڤس ڤان وینکڵ و تریشا ھێڵفەر. فیلمەکە گیراوە لە کەنەدا لە بەینی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩،[٢] سەرەتا لەژێر ناوی قۆناغی یەکەم بوو.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

دوو ھاوڕێی زانکۆ بە ھیوای ئەوەن کە گەشتێک بکەن بۆ ئەورووپا بەڵام پارەی ئەوەیان نییە کە ئەم گەشتە بکەن. ڕۆژێک گرێگ، کە کەسایەتی سەرەکی فیلمەکەیە، لە کۆلێژەکەی لەسەر بۆردی ھەڵواسینەکە پەڕەیەک دەبینێت کە داوای خۆبەخش دەکات بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانی حەساسێتی نوێ لەسەریان، کە پێشتر ھەرگیز لەسەر مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە، و لە پێناو ئەم کارەدا چەند ھەزار دۆلارێک وەردەگرن. گرێگ ئەمە بە ھەلێک دەزانێت و خێرا دەڕوات ھاوڕێکەی ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ھەردووکیان پێکەوە بە پارەکانیان بتوانن گەشتەکە ڕێک بخەن. کاتێک ئەوان بڕیار دەدەن ئەم کارە بکەن، سەردانی یەکەی سەرەکی دکتۆرەکە دەکەن کە ئەم کارە بەڕێوەدەبات. لەوێ مۆبایل و خواردنەوە و خوارێکیان لێ دەسەندرێت و دەخرێنە ژێر چاودێری ٢٤ کاتژمێرەوە لەلایەن کامێرای تایبەت و پۆلیسەوە. لەوێ گرێگ و ھاوڕێکەی چەند کەسێکی تر دەناسن. بەھەرحاڵ، کاتێک کە تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکات، ھەمووان ھەست بە گۆڕانی بەردەوام دەکەن لەسەر جەستەیان. کاتێک دکتۆرەکە و یارمەتیدەرەکان بڕیار دەدەن کە لە پێنج جار زیاتر ئەو ماددەیەیان لێ بدەن، ھەموو خۆبەخشەکان ئالودەی دەبن و ھەستی قێزەونیان تێدا نامێنێت و دەستدەکەن بە سەر ھێرش کردنە سەر یەکتری و خواردنی یەکتر. لە کۆتاییدا گرێگ دەزانێت کە ئەوان درۆیان لەگەڵ کراوە و ئەمە تاقیکردنەوەی دەرمانی حەساسێت نەبووە، بەڵکو پرۆژەیەک بووە کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەبراوە بۆ بەرھەمھێنانی ماددەیەکی نوێ کە وا لە جەستەی مرۆڤ دەکات بە خێرایی دوای بریناربوونی سەخت چاک ببێتەوە و برینەکە دابخرێتەوە. دوای ئەوەی کە کارەسات لەناو تاقیگەکەدا ڕوودەدات، گرێگ و ھاوڕێکەی ھەوڵی ڕاکردن دەدەن بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی.[١]

ئەکتەران[دەستکاری]

(بەپێی دەرکەوتن)[٣]

  • تراڤس ڤان وینکڵ بە ڕۆڵی گرێگ
  • جان برێگەر بە ڕۆڵی ڕۆب جێفەریز
  • تریشا ھێڵفەر بە ڕۆڵی دکتۆر ویلۆکس
  • جەیمس پەرسێڵ بە ڕۆڵی تایلەر
  • یانا مکلنتۆش بە ڕۆڵی پاتریشا
  • ستێرلینگ جاڵڤیز بە ڕۆڵی کرتس
  • ڕیک یانگ بە ڕۆڵی نایجڵ دێنتن
  • مێرسی مۆنرۆ بە ڕۆڵی ستەیسی
  • تامارا فێڵدمان بە ڕۆڵی لینیا
  • ڤاس سارانگا بە ڕۆڵی بینال
  • ئاڵبێرت چانگ بە ڕۆڵی ھوەی لی
  • ئاردۆن بێس بە ڕۆڵی مارتێل
  • ئانا فێرگسن بە ڕۆڵی ماگی
  • ستیڤن بۆگێرت بە ڕۆڵی ئیرا
  • جۆو پێنگ بە ڕۆڵی ئارۆن
  • کاترین ھێببەرن بە پشیلەی تاقیگە
  • براد گیڤۆک بە ڕۆڵی کۆماندەری ھێزی تایبەتی
  • ئێریک ڕۆبێرتز

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب برادڵی, بیڵ (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). "بەرھەمھێنەر دەگەڕێتەوە سەر ڕەگ لەکاتی گرتنی فیلم". Sudbury.com. بڵاوکردنەوەی لاورێنشن. Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 12ی Julyی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ستاف (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). "فیلمە سەربەخۆکان خۆشترن: ئەکتەر". Sudbury.com. بڵاوکردنەوەی لاورێنشن. Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 12ی Julyی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  3. ^ کاستەکانی کۆتایی فیلم