کاریگەرییە تەندروستییەکانی تووتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جگەرەکێشان دەتوانێت زیان بە بەشێکی زۆر لە لەش بشکێت .

ئاڵوودەبوون بۆ جگەرەکێشان[دەستکاری]

  • ھۆیە بایالوجییەکانی کە بەشدارن لە جکەرە کشان ئەگەریتەوە سەر ئەوەی کە جۆن میشک ولام دەداتەوە بۆ نێکوتین. کە کەسیک جکەرە ئەکیشیت ژەمی لە نێکوتین دەگاتە میشکی، لە دوای دا چرکە مزاج باشتر دەکات ئینجا تورەبون و نارەحەتی نزم دەکا، ماسوولەکان خاو دەکات، و ئارەزوی خواردن کەم دەکاتەوە.
  • ژەمی بەردەوام لە نێکوتین ڕابەری دەکات لە گۆرانکاری لە میشک ئەوەش ئەگەیەنیتە نیشانەی دەرکیشانەوە لە مادەی نێکوتین، کە نێکوتین نزم دەبی. بەردەوامی جگەرەکێشان ئەم نێشانەیە کەم دەکاتەوە و دەبیتە ھۆی بەھێز کردنی ئەم نەریتە.

ئەم زانیاریانە پێشان دەدات چۆن خەلک پشت بەستووی نێکوتین دەبن.

  • ھوی کۆمەلایەتی و دەروونی بەشی زۆر دەبینی لە بەردەوامی جکەرە کیشان. ھەر چەند زۆربەی خەلک دەستپیدەکات بە جگەرە. چەن ھۆیەکەش ڕۆل دەبینی وەکو برادەری جگەرە کیش یاخود دایک و باوکی جگەرە کیش، کە لاوان گەورە دەبن زیاتر موحتەمەلە ئەوەی جگەرە کیشبن. ئینجا ئەگەر بە ھیج شیوەیەک کحول و تریاک بەکار بینن ئەوھا ئەکونە ڕێگەی ھەژاری. ئەم ھۆیانە ئەگەری ڕووبەرووبونەی فشار زیاد دەکات. زوربەی خەلکش دەلین کە ئەوان جکەرە ئەکیشن بەھوی نەریت یان ڕۆتین یان چونکە یارمەتیان دەدات بۆ خاو بوونەوە و دەرفتار کردن لەکەل فشار.

جگەرەکێشان و فشار[دەستکاری]

زۆربەی کەس جگەرە ئەکیشی بۆ ئاستکردنی نشانەکانی فشار، کە ئەویش ناسراوە بە” دەرمانی خۆ” فشار زۆر شتێکی بلاوە بە تایبەتی کە ناتوانین ڕەفتار بکەین لەگەل بارۆخیکی نادڵانە، بۆی ھەیە خۆی دەربری وکو نیشانەی بەرجستەیی وەک سەر ئیشان یان قورسی ھەناسە وەرگرتن یان ھەستکردن بە ھەستەوەری نێگاری و نزمی.

جگەرەکێشان و دڵەڕاوکێ[دەستکاری]

توێژینەوە پیشان دەدات کە جگەرەکێشان لە جیاتی ئەوەی خەلک یارمەتی بدا بۆ پشوودان، دوودڵیان زیاتر دەکات. مادەی نێکوتین خاۆبوونێکی دەست بەجی دروست دەکات. ھەر لەبەر ئەوش ئەو خەلکانەی کە جکەرە ئەکیشن باوەر دەکەن کە فشار کەم دەکاتەوە بلام ئەمە ھەر ھەستیکی کاتییە. دوای کاتیکی کەم نیشانەی دەرکشانی و ئارەزووی جگەرەکێشان زیاد دەکات. جگەرەکێشان، نیشانەی دەرکشانی مادەی نێکوتین کەم دەکاتەوە، کە ئەوەش ھەستیکی نزیکە لە ھەستی فشار بوون. ھەر چۆن بە ھیچ شیوەیەک فشار کەم ناکاتەوە.

جگەرەکێشان و خەموکی[دەستکاری]

لە بریتانیا، ڕێژەی خەموکی لە نیوان ئەو گەنجانەی کە جکەرە کێشن دوو جار زیاترە لە ئەو گەنجانەی جگەرە ناکیشن. ئەو کەسانەی کە خەموکییان ھەیە زەحمەتی زیاتر دەبینن کە ھەول دەدەن بۆ ڕاگرتنی جگەرەکێشان، چونکە نیشانەی دەرکیشان لە لای ئەوان زیاترە. مادەی نێکوتین، دەردانی کیمیاوی دۆپەماین ھان خەدات لە ناو میشک. کیمیاوی دۆپەماین بەشداری دەکات لە پەلەپیتکەی ھەستی پۆزەتیف کەم دەدوزریتەوو لە نیوان ئەو خەلکانەی کە خەموکیان ھەیە. ھەر لە بەر ئەم ھویەش جگەرە ئەکیشن تا وەکو بگەنە چارەسەریکی کاتی بۆ بەرزکردنی کیمیاوی دۆپامین لە میشکیان. لە ماوەی دریژدا پەیوەستی ھەیە بۆ بەرزکردنی ڕیژەی نێکوتین. کە دەسوریتەوە بۆ ھاندانی خەلک تا زیاتر جگەرە بکیشن. زۆربەی کەس دەستی بە جگەرەکێشان کرد لە پێش ئەوەی نێشانەکانی خەموکی دەربرن. بۆیە دیار نییە کە جگەرەکێشان ئربیتە ھۆی خەموکی یان بە پیچەوانەوە. موحتەمەلترین ڕونکردنەوە ئەوەویە کە دەلی پەیوەندییەکی تیکەل ھەیە لە نیوان ئەم دوو شتە، واتا جکەرە کیشان و خەموکی.

جگەرەکێشان و شیزۆفرینیا[دەستکاری]

ئەو خەلکانەی کە شیزۆفرنیایەن ھەیە سێ جار زیاتر ئەگەری جگەرەکێشانیان زیاد دەکات لە خەلکی نورمال. ھەر جۆن ئەوان دەبنە قورسترین جگەرە کیش و بلاوترین ڕوونکردنەوە بوو ئەمەش ئەوەویە کە نەخۆشی شیزۆفرینیا بە ڕێژەیە زیاتر جکەرە ئەکیشن تا مامەلە بکەن لەکەل نیشانەی نەخۆشییەکەیان و زیانی دەرمانەکانیان کەم کەن. خۆیندنیکی نوێ، پیشانی دا کە پەیوەندییەک ھەیە لە نیوان شیزۆفرینیا و جگەرەکێشان ھەر لەکەل ئەوەشدا چەندین ھویەک ھەیە کە لەوانەیە زیادکردنی مەترسی تووشبوونیی شیزۆفرینیا زیاد بکات بەلام توێژینەوەی کەی پیویستە تا تەواوی ئەم پەیوندییە دەرکەوی.

جگەرەکێشان و تەندروستی[دەستکاری]

ھەر چەند زوربەی خەلک کە گرفتنی تەندروستیان ھەیە ئەلین جگەرە دەکیشن بۆ کەمکردنەوەی ئازاریان؛ و زۆربەیان دەست پی دەکا بە جکەرە کیشان لە پیش ئەوەوی گرفتەکانیان زیاد کەن. جگەرەکێشانی زور نابیتە ھوی ئازار کەمکردنەوەلە کاتی درێژدا لەسەر تەندروستی دەرونی؛ و ھەمو چاکییەکی کاتی کە جگەرەکێشان بیدا دەبیتە ھۆی شتی خراپتر لە ئایندەدا، وەکو سەرەتانی سێ کە بلاوە لە نیوان ئەو کەسانەی نەخوشی دەرونیان ھەیە.

ڕیگا تا یارمەتیت دا بۆ وەستان[دەستکاری]

ڕاگرتنی جگەرەکێشان لە پڕا بێ ھێزترین ڕییە بۆ وەستان. ڕاگرتن ئەگەری سەرکەوتنی زیاتر دەبی ئەگەر پیلانیکی پێشەکیت ھەبی وەک ھەلبژاردنی باشترین کات بوو ڕاگرتن. ھەول دانت کەمترین ئەگەری کارکردنی ھەیە ئەگەر لە ھەستیکی ناپێبەجی بیت یاخود قیران ئەزمون بکەی ھەر ئەوەش ئەگەر لەژێر گورانکاری گەورە بی لە ژیاندا.

تا خۆت ئامادەکەی بوو ڕاگرتن بیر بکە لە پەیوەندی لە نیوان خۆت و جگەرەکێشان. گەیاندن لە کاریگەرییەکانی لە سەرتا ڕۆلیکی سەرەکی ھەیە لە ھان دانت. بیر بکەوە لەو شتانەی کە وەری دەگری ئەگەەر جگەرەکێشانت ڕاگرت. وەک، تەندروستی باشتر، ھەناسە وەرگرتنی باشتر، پارە و تەرکیزی زیاتر کە دەتوانی بۆ شتی باشتر بە کاری بینی؛ و نوسینی ئەم ھۆیانە یاریدەدەرتر دەبی.

  • دۆزینی ڕیگە بۆ ڕفتارکردن لەگەل فشار:

چونکە جگەرە کێشان زۆربەی کات بۆ ڕفتارکردنە. جگەرە کێشان دەبی بە ڕیگە بۆ ڕفتارکردن لەگەل فشار و دوو دلی و ھەموو دەردیان بدۆزن. ئەگەر بەتەمای ڕاگرتنی جگەرە کێشانین بەشێ لەو ڕێیانە کە بەسود ئەبینرێن ڕامان و ھەناسەدان، ڕاھێنانی بەردەوام، برینی ئارەق، خواردنی باش و تەندروستی، پارێزێکی ھاوسەنگ، ئاکیوپەنچەر و خەواندنی موگناتیسی پیزیشکی ئامۆژگاری یاخود قسەکردن لەگەل ھاورێیەک یان خانەوادەت و چالاکی ئاینی یاخود گیانی یاریدەدەر دەبێ. دروستکردنی گۆران کات و ھەولێ دەوێ پێشکەوتن زۆربەی جار ھێواشە لەبەر ئەوە بەئارام بە. لەوانەیە بە ھەموو ھۆیەکانت پێ کۆنترول نەکرێ کە بەژدارن بۆ فشارت. بەلام سەرچاوەکانی نیگەڕانیت دیاربکە و ھەوڵدە ڕیگا بدۆزیتەوە بۆ کەمکردنەوەی و زال بوون بەسەر ئەو ھۆیانە ھەروەھا گرنگی بدە بەرێگای نوێ بۆ ڕفتارکردن.

  • یارمەتی وەرگتن لە خانەوادەت و ھاورێکانت

ڕاگرتنی جگەرە کێشان ئاسانتر دەبی ئەگەر لەگەل ھاورێکانت و خێزانت قسە بکەن تا زیاتر ھانت بدەن. ئەگر خەڵکی دەوروبەرت جگەرەکێش بن ئەھێلێ ھیچ بیرنەکەیتەوە لە گەڕاندنەوە چونکە تۆ لەم کاتە بۆت ھەیە ھاوکاری ئەندامی خێزانەکەت یاخود ھاورێکانت تا ئاوانەش ڕابگرن. بەلای کەمیشەوە ھانیان بدەی کەمی بکەنەوە.

  • خۆدورکردنەوە لە پەلەپیت کە پەیوەندی ھەیە بەجگەرە کێشان

مێشک زۆر حەساسە لەبەر ئەوە لێکردنەوەی ھەموو بەرھەمی نیکوتین لەناو مالت بۆی ھەیە یارمەتی دەرببێت و ئارەزوشت کەم دەکاتەوە بۆ مادەی نێکوتین. جگەرە کێش ڕاھاتووە بۆ جگەرە کێشان لە چەندین بارودوخی وەکو لە مەیخانە یان لە پاش ژەمی ئەگەر بیتوانی بارودۆخی پەلەپێکە دیارکەی و خۆت دورکەرەوە لێیان ئەگەری ھەڵگەڕاوەنەت زۆر کەم دەبێتەوە.

  • ئامەدەبوون بۆ نیشانەی دەرکێشان

موحتەمەلە نیشانەکانی دەرکێشان سەر ئیشە بگرێتەوە، ھیلنج دان ھەستە وەری، دلە ڕاگرتن، بەرۆجوو بوون بۆ جگەرە، ھەستکردن بەبی چارەیی، زەحمەتی لە خۆ تەرخانکردن، زیاد بوونی ئارەزو بۆ خواردن، و تەمبەلی. خوادنەوەی شەربەتی میوە، ئاو، خواردنی پر لە فایبەر، کەمکردنەوەی کافایین و پوخت کردنەوەی شەکەر لە خواردن یارمەتی زۆر کەسی دا لەگەل نیشانەی دەرکیشانیان.

قسەکردن لەگەل چارەسەریک[دەستکاری]

تاک، یاخود گرووپی تەلەفونی کۆنسیللینک یاریدەدەر دەبی بۆ خەلک بۆ ڕاگرتنی جگەرەکێشان. قسەکردن لەگەل چارەسەریکیش بۆی ھەیە یارمەتی خەلک دا ڕفتاریان بگورن وەک بیرکردنەوە بە شیوەیەکی پوسەتێڤتر. زۆربەی بەرنامەکانی کۆنسللینک تەرکیزی زانینی ڕفتاری چارەسەر (CBT)پەسەسەند دەکەن. توێنینەوە نیشانی دا کە (CBT) لەوانەیە بە تایبەتی کارێکەر بیت لەگل جگەرەکێشان و گرفتی تەندروستی دەرونی. چارەسەری بەدیلی مادەی نێکوتین و دەرمان چارەسەری بەدیلی مادەی نێکوتین(NRT) ئانتی دیپریسنت و دەرمانی دیکە. ئەمەش دابرابوو بۆ یارمەتی جگەرە کێش بۆ ڕاگرتن. سودیشی ھەیە بۆ نەخوشی خەمەکی و شیزۆفرینیا.

دژە خەمۆکی(anti depressant ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.) دەتوانێت یارمەتی وەستانی جگەرە کێشان بدات. قسەکردن لەگەل پزیشکیک یان دەرمانسازیک باشترە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

مێنتال ھێڵس