کاریگەریی پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لەسەر پەروەردە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە جیھاندا، بووە ھۆی داخستنی تەواوەتی خوێندنگە، زانکۆ و پەیمانگاکان.[١]

لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئایار ٢٠٢٠، داخستنی خوێندنگەکان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر پەتا جیھانییەکە کاریگەری کردۆتە سەر نزیکەی ١٫٧٢٥ میلیارد فێرخواز. بەپێی چاودێری ڕێکخراوی (سندوقی نێودەوڵەتی فریاگوزاری منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان - UNICEF)، ١٥٣ وڵات داخستنی تەواوەتی خوێندنگەکان جێبەجێ دەکەن لە سەرتاسەری وڵاتەکەیان و ٢٤ وڵات داخستنی ناوچەیی خوێندنگەکان پەیڕەودەکەن کە ئەم داخستنانە کاریگەریی کردۆتە سەر لە ٩٨٫٦٪ منداڵانی ھەموو جیھان. وە تەنھا ١٠ وڵات خوێندنگەکانیان بە کراوەیی ھێشتۆتەوە.[٢]

داخستنی قوتابخانەکان تەنھا کاریگەری نەکردۆتە سەر خوێندکار، مامۆستا و خێزانەکان بەڵکو بەڕادەیەکی زۆر زیاتر کاریگەری ئابووری و کۆمەڵگەیی ھەیە. داخستنی خوێندنگەکان لەوەڵامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڤید-١٩ بووە ھۆی تیشکخستنە سەر چەند کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری جیاواز (لەوانە: قەرزی خوێندکاران، خوێندنی ئەلکترۆنی، ناجێگیری و مەترسییەکانی خۆراک، دیاردەی بێ ماڵی، خزمەتی چاودێری منداڵان، خزمەتی چاودێری تەندروستی، خانووبەرە، ئینتەرنێت و خزمەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت)[٣][٤]

لە بەرامبەر داخستنی خوێندنگەکان دا، ڕێکخراوی جیھانی (ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و کلتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان - UNESCO) ھەستا بە پێشنیارکردنی بەکارھێنانی بەرنامەی خوێندنی مەودا دوور و بەرنامەی خوێندنی کراوە و سەرھێڵ بەمەبەستی بەدەستخستنی توانای گەیشتنی مامۆستا و خوێندنگەکان بە فێرخوازان بەمەبەستی سنووردارکردن و کەمکردنەوەی لێدابڕان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.[٥][٦]

ڕیزبەندی کاتیی[دەستکاری]

لە ٢٦ی کانوونی دووەم دا، چین ھەستا بە پەیڕەوکردنی چەند ڕێکارێک بۆ دەستبەسەراگردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ یەکێک لەوانە درێژکردنەوەی پشووی مەراسیمی بەھارە و داخستنی خوێندنگە و زانکۆکان لە سەرتاسەری وڵاتەکدا.[٧]

لە ٢٣ی شوبات دا، وەزیری تەندروستی ئێران ھەستا بە ڕاگەیاندنی داخستنی تەواوەتی خوێندنگە، زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە چەند شار و پارێزگایەک دا.[٨]

لە ڕێکەوتی ٣ی ئازاردا، ڕێکخراوی (UNESCO) یەکەمین بڵاوکراوەی بڵاوکردەوە دەربارەی ژمارەی خوێندنگە داخراوەکان و خوێندکارە کارلێکراوەکان لەسەر ئاستی جیھان. لێدوانیان دا کە ١٣ وڵات ھەستاون بە پەیڕەوکردنی ڕێکاری ڕێگریکردن و خۆپارێزی لەڕێی داخستنی خوێندنگە و زانکۆکان بەشێوەیەکی کاتیی کە کاری کردۆتە سەر ٢٩٠٫٥ میلیۆن خوێندکار لە تەواوی جیھان دا. بۆیە لە وەڵام دا ڕێکخراوی UNESCO داوای لەو وڵاتانە کرد پشتگیری خوێندکاران و خێزانەکانیان بکەن و ئاسانکاری بکەن لەرێی بەکارھێنانی شێوازی خوێندنی مەدوا دوور.[٩][١٠]

لە ٤ی ئازاردا، لەگەڵ ھەبوونی ١٠٠ باری گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە، حکومەتی ئیتاڵی فەرمانی دا بە داخستنی تەواوی خوێندنگە و زانکۆکان لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا. وە بەم کارە ئیتاڵیا لەسەر ئاستی سێ کیشوەر بووە بیست و دووەمین وڵات کە ڕێکاری داخستنی خوێندنگەکانی ڕاگەیاند.

لە ٥ی ئازاردا، زۆرینەی ئەو فێرخوازانەی کارلێکراو بوون بەھۆی ڕێکارە لەناکاوەکانی کۆڤید-١٩ەوە خەڵکی وڵاتی چین بوون و کاریگەرییکە نزیکەی ٢٣٣ میلیۆن خوێندکاری دەگرتەوە و یابان بە پلەی دووەم دەھات کە ١٦٫٥میلیۆن خۆێندکار و ئێران بە پلەی سێیەم کە ١٤٫٥ میلیۆن خوێندکاری دەگرتەوە.[١١]

لە ١٠ی ئازاردا، لە تەواوی جیھان دا لە ھەر ٥ خوێندکارێک یەک خوێندکار «دوور بوو لە خوێندنگە بەھۆی قەیرانی تەندروستی کۆڤید-١٩ەوە». ھەروەھا لە ھەر چوار خوێنکارێکی خوێندنی باڵا یەک خوێندکار ڕووبەڕووی قەدەغەکردن ببۆوە.

لە ١٣ی ئازاردا، حکومەتەکان لە ٤٩ وڵاتی جیاوازدا ھەستابوون بە داخستنی قوتابخانەکان. ھەروەھا ٣٩ وڵات بە تەواوەتی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا خوێندنگەکانیان داخستبوو وە ٢٢ وڵات بەشێوەیەکی ناوچەیی و ھەرێمی خوێندنگەکانیان داخستبوو.

ھەتا ١٦ی ئازار، ژمارەی داخستنەکان لە ٤٩ وڵاتەوە زیادیکرد بۆ ٧٣ وڵات بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی UNESCO.[١٢]

ھەتا ١٩ی ئازار، داخستنی خوێندنگاکان کاریگەری کردبووە سەر لە ٥٠٪ خوێندکارانی جیھان، ١٠٢ وڵات داخستنی تەواوەتی سەرتاسەری وڵاتەکەیان جێبەجێ دەکرد و ھەروەھا ١١ وڵات داخستنی ناوچەییان جێبەجێ دەکرد کە ٨٥٠ میلیۆن منداڵ و گەنجی دەگرتەوە.

ھەتا ٢٠ی ئازار، داخستنی خوێندنگاکان لە ٧٠٪ فێرخوازانی جھیانی دەگرتەوە و ١٢٤ وڵات سەرتاسەری خوێندنگاکانی وڵاتەکایان داخستبوو.

لە ٢٦ی ئازاردا، ھەموو خوێندنگە و زانکۆکانی وڵاتی نیوزەلەند داخرابوون لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا. حکومەت پشوویەکی دوو ھەفەتەی ڕاگەیاند کە ڕێگەی دەدا بە خوێندنگەکان ھەستن بە جێبەجێ کردنی شێوازەکانی فێکردنی دوور مەودا بو زووترین کات. زانکۆکان بۆ ماوەی یەک ھەفتە داخران بەڵام دواتر بەردەوام بوون بەشێوازی فێربوونی ئەلکترۆنی سەرھێڵ. لایانەکانی تری خوێندن و خوێندنگاکان بە کراوەیی مابوونەوە بەڵام کرداری فێرکردن و وانە وتنەوە تەنھا بە شێوازی دوور مەودا ڕێگەپێدراو بوو.

ھەتا ٢٧ی ئازار، نزیکەی لە %٩٠ خوێندکارانی جیھان لە پۆلەکانیان نەبوون. ئەو وڵاتانەی خوێندنگاکانیان کرابۆوە ئەمانە بوون: تایوان، سەنگاپور، ئوسترالیا، سوید و ھەندێک ویلایەتی ئەمریکا.

ھەتا ٢٩ی ئازار، داخستنی سەرتاسەری خوێندنگاکان کاریگەری کردبووە سەر زیاد ١٫٥ میلیارد منداڵ و خوێندکار وە ئەوانی دیکە بەھۆی داخستنی ناوچەیییەوە خوێندنەکانیان پچڕانی تێکەوتبوو.

تاوەکو ٦ی نیسان، لە ھەموو قوتابخانە ناوەندییەکانی وڵاتی تورکمانستان پشووەکان درێژکرابوونەوە. فەرمانەکە لەلایەن وەزیری پەروەردەوە دەرچووبوو وەک ڕێکاری خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەناسە.[١٣]

ناسەقامگیری خۆراک و ژەمە خۆراکەکان[دەستکاری]

ژەمە خۆراک ھۆکارێکی گرنگە لە گەشەسەندنی زیرەکی و لێھاتووی ئەکادیمی بۆ منداڵان. چەندین منداڵ لە تەواوی جیھان دا پشت دەبەستن بەو ژەمە خۆراکە بێ بەرامبەر و داشکاوانەی لەلایەن خوێندنگەکانەوە دابەش دەکرێت. داخستنی خوێندنگەکان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ دەکەنە سەر ژەمە خۆراکەکان.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دوای ئابوونە خۆراکییەکان بەرنامەکانی ژەمە خۆراکی نیوەڕۆی خوێندنگەکان بە دووەم گەورەترین ھەنگاوی دەستپێشخەر دادەنرێت دژی دیاردەی برسێتی وکەم خۆراکیی. ساڵانە نزیکەی ٣٠ میلیۆن منداڵ پشتدەبەستن بە خوێندنگەکانیان لە دەستبەرکردنی ژەمە خۆراکی بێبەرامبەر یان کەم نرخ (بیانیان، نیوەڕوان، سووکەژەم و تەنانات نانی ئێوارانیش). لە ویلایەتی واشنگتۆن، نزیکەی لە ٤٥٪ منداڵانی ویلایەتەکە (١٫١ میلیۆن خوێندکار) لە خوێندنگە گشتی و سەربەخۆکان دا تۆمارکراون بۆ ژەمە خۆراکە دابینکراوەکانی خوێندنگە و دەکرێت داخستنی قوتابخانەکان بەلایەنی کەمەوە کاریگەریی ھەبێت لەسەر ٥٢٠ ھەزار خوێندکار و خێزانەکانیان. لە ویلایەتی ئالەباما کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاردا ھەموو خوێندنگەکان لەسەر ئاستی ویلایەتە داخران و ئەمەش بووە ھۆی کاریگەری کردنە سەر ٧٢٠ ھەزار خوێندکار. ھەروەھا بەرپرسانی ویلایەتەکە ڕایانگەیاند کە ھەڵدەستن بە دروستکردنی تۆری دابەشکردنی ژەمە خۆراک بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئەو منداڵانەی پشت بە خۆراکی خوێندنگەکانیان دەبەستن.[١٤]

دەرئەنجامەکانی فێربوونی خوێندکاران[دەستکاری]

داخستنی خوێندگەکان کاریگەرییەکی نەرێنی ھەیە لەسەر دەرئەنجامەکانی فێربوونی خوێندکاران. خوێندن و خوێندنگەکان ھەڵدەستن بە دابینکردنی پەروەردە و فێرکردنە بنچینەیی و سەرەکییەکان و کاتێک دەرگای خوێندنگەکان دادەخرێن منداڵان و گەنجان ھەلەکانی گەشەکردن و بەرەوپێشچوونیان لەدەست دەدەن. زیانەکان بەڕادەیەکی یەکجار زۆرن بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی خوێندگە و ناوەندەکانی فێربوون ھیچ ھەلێکی دیکەی خوێندن و فێربوونیان لەبەردەستا نییە. لە کاتی داخستنی خوێندگەکان زۆرجار داوا لە و بەخێوکەر و سەرپەرشتیاران دەکرێت کارئاسانی بکەن بۆ فێربوونی منداڵەکانیان لە ماڵەوە و دەکرێت ئەنجامدانی ئەمەش بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە کارێکی سەخت بێت بۆیان و ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاوتر دروستە لەگەڵ ئەو بەخێوکەرانەی خۆیان خاوەنی پەروەردە و سەرچاوەیەکی سنووردارم.[١٥]

لە ماوەی داخستنی قوتابخانەکان دا خوێندکارن ڕێژەیەکی کەمتر زانیاری بەدەست دەھێنن بە بەراورد بە ساڵانی ئاسایی خوێندن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان منداڵانی باخچەی ساوایان لە ٦٧٪ توانا و لێھاتووی خوێندەوارییان (خوێندنەوە و نووسین) لەدەست دەدەن لە ماوەی داخستنی خوێنگاکان دا بەھۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ەوە.

لە ئەنجامی داخستنی خوێندنگاکان دا ژمارەی وازھێنانی خوێندکاران زیاد دەکات بەھۆی گرفتی دڵنیابوونەوە کە ھەموو خوێنکارەکان بگەرێنەوە بۆ خوێندنگەکانیان لە دوای کۆتایی ھاتنی داخستنەکان و ئەمە دیاردەیە زۆر بەرچاوتر دەبێت لە باری داخستنە مەودا درێژخایەنەکان دا. ئەگەرێکی پتر ھەیە دوای ھەڵگرتنی داخستنەکان منداڵانی نەدار، کەم دەرامەت، ژێرمەترسی و بێ ماڵەکان (لانەواز) نەگەرێنەوە بەر خوێندنەکانیان و کاریگەری ئەم وازھێنانەش کاریگەرییەکی مەودا درێژ دەبێت بەھۆی لەدەستدانی دەرفەت و ھەلە داھاتووەکان لە ژیانیان دا.

بەھەمان شێوە قوتابخانەکان بە ناوەندێکی سەرەکی چالاکی کۆمەڵایەتی و تێکەڵبوونی مرۆڤایەتی دادەنرێت بۆیە لە کاتی داخستنیان دا چەندین منداڵ و گەنج پەیوەندی و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی لەدەست دەدەن کە بەشێکی گرنگی فێربوون و بەرەوپێشچوونە.[١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://plus.google.com/+UNESCO (2020-03-04). "Education: From disruption to recovery". UNESCO (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2020-06-10 ھێنراوە. 
  2. ^ https://plus.google.com/+UNESCO (2020-03-04). "COVID-19 Educational Disruption and Response". UNESCO (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2020-05-24 ھێنراوە. 
  3. ^ "Update from Cambridge International on May/June 2020 exams". Cambridge International Examinations. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  4. ^ "May 2020 examinations will no longer be held". International Baccalaureate (بە زمانی ئینگلیزی). 23 March 2020. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  5. ^ "COVID-19 Educational Disruption and Response". UNESCO. 4 March 2020. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  6. ^ "Coronavirus deprives nearly 300 million students of their schooling: UNESCO". The Telegram. Reuters. لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  7. ^ "COVID-19 Educational Disruption and Response". UNESCO (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2020-03-17 ھێنراوە. 
  8. ^ Jackson C، Vynnycky E، Hawker J، Olowokure B، Mangtani P (2013). "School closures and influenza: systematic review of epidemiological studies". BMJ Open. 3 (2): e002149. PMC 3586057Freely accessible. PMID 23447463. doi:10.1136/bmjopen-2012-002149. 
  9. ^ Chin TD، Foley JF، Doto IL، Gravelle CR، Weston J (February 1960). "Morbidity and mortality characteristics of Asian strain influenza". Public Health Reports. 75 (2): 149–158. JSTOR 4590751. PMC 1929395Freely accessible. PMID 19316351. doi:10.2307/4590751. 
  10. ^ Wheeler CC، Erhart LM، Jehn ML (2010). "Effect of school closure on the incidence of influenza among school-age children in Arizona". Public Health Reports. 125 (6): 851–9. PMC 2966666Freely accessible. PMID 21121230. doi:10.1177/003335491012500612. 
  11. ^ Simon، Mallory. "Children's coronavirus cases are not as severe, but that doesn't make them less serious". CNN. لە ڕێکەوتی 2020-03-15 ھێنراوە. 
  12. ^ Kawano S، Kakehashi M (2015-12-15). "Substantial Impact of School Closure on the Transmission Dynamics during the Pandemic Flu H1N1-2009 in Oita, Japan". PLOS ONE. 10 (12): e0144839. Bibcode:2015PLoSO..1044839K. PMC 4682869Freely accessible. PMID 26669757. doi:10.1371/journal.pone.0144839. 
  13. ^ Walsh E, دەستکاریکەر (20 July 2009). "Closing schools won't stop pandemics: study" (بە زمانی ئینگلیزی). Reuters. لە ڕێکەوتی ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  14. ^ "Coronavirus Disease 2019 (COVID-19) - Interim Guidance for Administrators of US Childcare Programs and K-12 Schools". U.S. Centers for Disease Control and Prevention (بە زمانی ئینگلیزی). 2020-03-12. لە ڕێکەوتی 2020-03-21 ھێنراوە.  داڕێژە:PD-inline
  15. ^ 李雪晴. "China's State Council extends Spring Festival holiday - Chinadaily.com.cn". chinadaily.com.cn. لە ڕێکەوتی 2020-03-15 ھێنراوە. 
  16. ^ Mokhtar F، Gross S (27 March 2020). "Should Schools Close to Fight Virus? These Places Say No". www.bloomberg.com. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.