بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کارۆموگناتیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارۆموگناتیزم
لقی
بەشێکە لەفیزیک
بوارەکانی خوێندنelectromagnetic interaction، electromagnetic phenomenon
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://physics.stackexchange.com/tags/electromagnetism

کارۆموگناتیزم یەکێ لە لقەکانی فیزیکە کە تاوتوێی کارلێککردنی پارچۆلکەگەلی کارەبا لێ بارکراو دەکا لە ھەراوگە کارۆموگناتیسییەکاندا. کارۆموگناتیزم، وێڕای گرانایی و ھێزی ناوکیی بەگوڕ و ھێزی ناوکیی کز، یەکێ لە چوار ھێزی بنەڕەتیی سروشتە. لە پێوانەی ئەتۆمی و مۆلیکوولیدا، ھێزی زاڵ ھەر ئەم ھێزی کارۆموگناتیسییەیە؛ واتە تەقریبەن ھەموو ئەو دیاردانەی لە ژیانی ڕۆژانە دەردەکەون ئاکامی ئەم ھێزەن، گرانایی نەبێ. کارۆموگناتیزم سێ دیاردەی جیاواز و لە ھەمان حاڵدا بەقووڵی تێکتەنراو لێک گرێ دەدا و، بە پێی یەکتر وەسفیان دەکا؛ ئەو سێ دیاردەیەش بریتین لە کارەبا و موگناتیزم و ئۆپتیک.[١]

لووتکەی چیرۆکی ئەم لقە لە فیزیک، ھاوکێشەکانی ماکسوێلە کە دەریان خست کارەبا و موگناتیزم لە واقیعدا دوو دەموچاون بۆ ھەمان ھێز و، ڕووناکیش بۆ خۆی شەپۆلێکی کارۆموگناتیسییە و، بەم بۆنەوە ئۆپتیکیش دێتە ژێر چەتری کارۆموگناتیزم.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Electromagnetism | Definition, Equations, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). 2026-09-10. لە 2026-09-14 ھێنراوە.
  2. ↑ L.H. Greenberg (1978). Physics with Modern Applications. Holt-Saunders International W.B. Saunders and Co. ISBN 978-0-7216-4247-5.
  3. ↑ A. Beiser (1987). Concepts of Modern Physics (4th ed.). McGraw-Hill (International). ISBN 978-0-07-100144-1.