کارۆلین تەحان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارۆلین تەحان

سیستەر کارۆل
لەدایکبوون
نەتەوەسووری
ناوەکانی ترسیستەر کارۆل
پیشەڕاھیبە
ناسراوە بەچالاکییەکانی لە دیمەشق

کارۆلین تەحان فەشەخ یان کارۆلین سیستەر (لە دایکبووی ١٩٧١، حەلەب) ڕاھیبەیەکی سوورییە، لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سووریا ئاگاداری ژن و منداڵانی دیمەشق بووە. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیان[دەستکاری]

کارۆلین لە حەلەب لەدایکبووە. چووەتە پاڵ قوتابخانەی سالیزان سیستەرزی دۆنن بۆسکۆ بۆ ئەوەی ببێتە یەکێکە ل خووشکەکانی (سیستەر) کڵێسا. کارۆلین یەکێک لەفێرگەکان بەڕێوەدەبرد لە دیمەشق، تەنانەت لەکاتی شەڕی ناوخۆیی سووریاش کارەکانی ئەو فێرگەیە بەردەوام بووە، کارەکانی فێرگەکە بۆ ھەموو ژنان و منداڵانێک بووە بەبێ پرسینی پابەندبوونیان بە چ ئاینێک. لە فێرگەکە ژنان و دایکانیان فێری دوورمانیش دەکرد.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا،[١] دوای کاندیکردنی لەلایەن ڤاتیکان کاتێک کە ئۆباما سەرۆککۆماربوو،[٣] کارۆلین خەڵاتەکەی پیدرا سەرباری ئەوەی ڕەخنەی لە بڕیارەکانی ترەمپ گرتبوو دەربارەی سووریا وە ناوبراو یەکێکە لە لایەنگرانی بەشار ئەسەد. کارۆلین گومانی لەوەھەبوو کە بەشار چەکی کیمیایی لە خان سیخۆن بەکارھێنابێت، لە چاوپێکەوتنێکی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ترەمپ بەھێرشی فڕۆکەکانی بۆ سووریا ئەوا ھەنگاوێک لە ئاشتی دوورکەوتۆتەوە، ھەروەھا ئەوەشی وت کە ئەو سەرۆکی سوریا (بەشار ئەسەد) ی بەدڵە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards". www.state.gov (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2017-03-29. Retrieved 2017-08-25.
  2. ^ "Syrian nun honored by State Department says U.S. bombing is step back | The Compass". The Compass (بە ئینگلیزی). 2017-04-11. Retrieved 2017-08-25. ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "GHR and Global Minnesota Host Two International Women of Courage". GHR Foundation. Archived from the original on 5ی Mayی 2019. Retrieved 2017-08-26. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "Syrian nun honored by U.S. says Assad is 'not a dictator'". Crux (بە ئینگلیزی). 2017-04-12. Archived from the original on 17ی Juneی 2019. Retrieved 2017-08-25. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.