بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاربۆن مۆنۆکسید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆدێلی تۆپ و داری کاربۆن مۆنۆکسید
مۆدێلی بۆشاییی پڕکراوی کاربۆن مۆنۆکسید

کاربۆن مۆنۆکسید (بە ئینگلیزی: Carbon monoxide، فورمووڵی کیمیایی: CO، سی ئۆ) گازێکی بێ ڕەنگ، بێ بۆن، بێ تام و گڕکێش و زۆر ژەھراویە[١] کە چڕییەکەی ھەندێک کەمتر لە ھەوایە. کاربۆن مۆنۆکسید لە یەک گەردیلەی کاربۆن و یەک ئۆکسجین پێکدێت. ئەوە سادەترین گەردەیە لە خێزانی ئۆکسۆکاربۆن. لە کۆمپلێسە کیمیایییەکانی کاربۆن مۆنۆکسید، لیگاند بە شێوەی کاربۆنیل دەخوێنرێتەوە. ئەوە گەردەیەکی کلیلی لە زۆرێک لە ڕەوتەکانی کیمیای پیشەسازییە.[٢]

گەرمای سووتان باوترین سەرچاوەی کاربۆن مۆنۆکسیدە، بەو حاڵە سەرچاوەی ژینناسیی شوێنەواری و زیندەوەری زۆرێک بوونیان ھەیە کە قەبارەیەکی بەرچاو کاربۆن مۆنۆکسید ساز و بڵاو دەکەنەوە. کاربۆن مۆنۆکسید لە سازکردنی زۆرێک لە ئاوێتەکان وەکوو دەرمانەکان، گوڵاوەکان و سووتەمەنییەکان گرنگە. ئەوە لەلایەن زۆرێک لە بوونەوەرەکان وەکوو مرۆڤ ساز دەکرێت.[٣] بە بڵاوبوونەوە لە تەوشکدا، کاربۆن مۆنۆکسید دەتوانێت ڕۆڵی لە گۆڕینی کەشوھەوادا ھەبێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Carbon monoxide poisoning». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Bierhals، Jürgen (2001). «Carbon Monoxide». Ullmann's Encyclopedia of Industrial Chemistry. Weinheim: Wiley-VCH. doi:١٠.١٠٠٢/١٤٣٥٦٠٠٧.a٠٥_٢٠٣. {{cite encyclopedia}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |authors= (یارمەتی)
  3. ^ Bierhals، Jürgen (٢٠٠١). «Carbon Monoxide». Ullmann's Encyclopedia of Industrial Chemistry. doi:١٠.١٠٠٢/١٤٣٥٦٠٠٧.a٠٥_٢٠٣. ژپنک ٣٥٢٧٣٠٦٧٣٠.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]