کاراوکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کاراوکی جۆرە یارییەکە کە لە ژاپۆن درووستکرا. کە گۆرانیبێژی تازەکار گۆرانی دەڵێت لەگەڵ میوزیکێکی تۆمارکراو و بەبەکارهێنانی مایکێک. زۆرینەیجار گۆرانییە باوەکانی کۆمەڵگا بەکاردێت وە لەسەر شاشەیەک دەقی گۆرانییەکە نیشاندەدرێت. وە لەکاتی نووسرانی دەقی گۆرانییەکە ئەوا ڕەنگی نووسینەکە لەگەڵ کاتی میوزیکەکە دەگۆڕێت، ئەمەش بۆ ئەوەی گۆرانیبێژەکە بزانێت کە لەو ساتەدا کامە وشە دەرببڕێت و هاوتای میوزیکەکە بێت. لە چین و کەمبۆدیا بەئامێری کاراوکی دەڵێن کەی تیڤی (KTV). قازانجی جیهانی کاراوکی بە ١٠ ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.