کاتی زێڕین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاتی زێرین بە (ژاپۆنی: ゴールデンタイム گۆرودێن تایمو) ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنی ڕۆمانتیک کۆمیدییە[١] کە ئەلقەکانی نوسراونەتەوە لەلایەن یویکۆ تاکێمیا، ئەلقەکانی لە ١١ ڕۆمان پێکھاتوون، بڵاوکردنەوەی لەلایەن کۆمپانیای ئاسکی میدیادا بۆ کراوە لە نێوان ٢٠١٠ و ئازاری ٢٠١٤،[١]

چیرۆک[دەستکاری]

تادا بانری قوتابییەکی نوێیە لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە تۆکیۆ، بەھۆی کاریگەری بەربونەوەی لەسەر پردێک کە ڕووداوەکە بە ماوەیەکی کورت دوای تەواوکردنی قوتابخانەی ناوەندی ڕوودەدات، ھەموو یادەوەرییەکانی لەدەست دەدات بەھۆی ڕووداوەکەوە، ئەمە وادەکات کە ئەم یادەوەریانەی پێش ڕووداوەکە ھەیبووە لەبیریان بکات. دوای ئەوە لەم ژیانە نوێیەی دەستی پێدەکات، کچێک دەناسێت بەناوی کاگا و پێکەوە دەکەونە خۆشەویستییەوە،

دواتر یادەوەرییەکانی ژیانی پێشوتری ھەوڵی گەرانەوەی دەدەن بۆ ناو ژیانی بەھەرحاڵ، ئەمە جگە لەوەی لەلایەن کەسایەتی پێشووتری خۆیەوەی

چاودێری دەکرێت، لەکاتی گەرانەوەی یادەوەرییەکانی گشت یادەوەرییە نوێیەکانی کە لە ھاتنی بۆ تۆکیۆ ھەیبوو ھەمووی لەبیردەچێتەوە و دەگەڕێتەوە

بۆ ژیانی پێشوو تری و لە تۆکیۆدا خۆی دەگوازێتەوە بۆ شارۆچکەکەی خۆی و دوبارە دەیەوێ دەست بە ژیانی تایبەتی خۆی بکات، ھەرچۆنێک بێت پێشوو تر چەندین جار ھەوڵی داوە کە یادەوەرییەکانی ناو تۆکیۆی لەبیر نەچێتو لەیادیبمێنێت ، دوای ئەوەی لە شارۆچکەکەی دەست بە ژیان دەکات، لە سەردانێکی کاگا کچە ھاوڕێکەی بۆ شارۆچکەی تادا بانریدا، تادا بانری ھیچ شتێکی لەسەر ئەوە بیرناکەوێتەوە، دواتر کاگا دیارییەک پێشکەش کاگا دەکات کە لە تۆکیۆ یادەوەری لەگەل ھەبووە و دواتر کاگا ئەیەوێ شارۆچکەکە بەجێ بھێلێت، پێش جێـھێـشتنی کاگا تادا بانری یادەوەرییەکانی

دەگەڕێتەوە و دوبارە لەگەل کاگا دەست بە ژیان دەکات و پێکەوە دەژین.

  • (ئەم نوسراوە تەنھا پێشەکییەکە و سپۆیلە بۆ بەسەرھاتە گرنگەکان تکایە مانگاکە بخوێنەرەوە یان سەیری ئەنیمییەکەی بکە)

ئەنیمی[دەستکاری]

ئەنیمییە ٢٤ ئەلقەیەکەی کە لە تیڤی پەخش کراوە لەلایەن کۆمپانیای (Genco) و ستۆدیۆی (J.C.Staff)ـدا بەرھەم ھێنانی بۆ کراوە، پەخشکراوە لەنێوان، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣[٢] و ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤دا بووە لە کەناڵی (MBS) پەخشکراوە.

کارەکتەرەکان[دەستکاری]

  • بانری تادا (多田 万里 تادا بانری) - دەنگەکان (ماکاتۆ فروکاوا - (ژاپۆنی) مایک ھایمۆتۆ - (ئینگلیزی)[٣]
  • کەسایەتی بانری ((万里の霊魂 بانری نۆ ڕێیکۆن)
  • کۆوکۆ کاگا (加賀 香子 کاگا کۆوگۆ) - دەنگەکان (یویی ھۆریی - (ژاپۆنی) کرستینا کێڵی - (ئینگلیزی)[٣]
  • میتسوۆ یاناگیساوا (柳澤 光央 یاناگیساوا میتسوۆ) - دەنگەکان (کایتۆ ئیشیکاوا - (ژاپۆنی) ئادەم گیبس - (ئینگلیزی)[٣]
  • لیندا (リンダ ڕیندا) نانا ھەیاداشی (林田 奈々 ھەیاداشی نانا) - دەنگەکان (ئایـ کایانۆ - (ژاپۆنی) مێلیسا مۆلانۆ - (ئینگلیزی)[٣]
  • نیجیگێن (二次元 , lit. "2D") تاکایا ساتۆ (佐藤 隆哉 ساتۆ تاکایا) تاکاھیرۆ ھیکامی- (ژاپۆنی) گاریس وێست - (ئینگلیزی)[٣]
  • چینامی ئۆکا (岡 千波 ئۆکا چینامی) - دەنگەکان (ئیبوکی کیدۆ - (ژاپۆنی) کایتلین فرێنچ - (ئینگلیزی)[٣]
  • کۆشی (コッシー) - دەنگەکان (تاکایوکی کۆندۆ - (ژاپۆنی) کۆرتلاند جۆنسن - (ئینگلیزی)[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا کاکیزاکی نۆری، (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٠). "『とらドラ!』竹宮ゆゆこの新シリーズがスタート! 「放課後ライトノベル」第11回は『ゴールデンタイム1 春にしてブラックアウト』で大学デビュー" [یویوکۆ تاکێیامای تۆرادۆرا دەست بە ئەلقەیەکی نوێ دەکات! "ڕۆمانی سووکی دوای قوتابخانە" No. 11 Makes its College Debut with Golden Time 1: Haru ni Shite Blackout] (in Japanese). 4Gamer. Retrieved March 17, 2013.
  2. ^ ئەنیمی کاتی زێرین ڕێکلامەکەی ڕۆمانتیک کۆمیدی نیشان دەدات تۆڕی ھەواڵی ئەنیمی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ئەنیمی کاتی زێڕین پێرستی ئەکتەرە فەرمیەکانی بەشی ئینگلیزی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Sentai Filmworks 19-10-2019

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]