ڤێگاس پرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤێگاس پڕۆەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی ڤێگاس پڕۆ

ڤێگاس پڕۆ یان سۆنی ڤێگەس پڕۆ بە(ئینگلیزی: VEGAS Pro) بەرنامەیەکی کارپێکەری و خزمەتگووزاری تایبەی بە دەستکاریکردنی ڤیدیۆیە.

ناساندن[دەستکاری]

سۆنی ڤێگەس پرۆ بەرنامەیەکە بنیات نراوە بۆ گۆرانکاریکردن و جێبەجیکردنی کاریگەریەکان لەسەر بەرھەمی میدیایی وەک ڤیدیۆیەک کە لە دەنگ و ڕەنگ پیک ھاتووە، لە ڕێگای ئەم بەرنامەوە بەھۆی بوونی چەندین کاریگەری دەنگی و ڕەنگیەوە دەتوانرێت دەست بگیرێت بەسەر بەرھەمی ڤیدیۆییداو گۆرانکاری و جوانکاری پێویست بکرێت لە پێکھاتەکەیدا. بەرنامەی سۆنی ڤێگەس لە توانادا ھاوشێوەی (ئافتەر ئیفێکتس) بەڵام بێگومان ئافتە ئیفێکت لە ڕوی گرافیکەوە ئێجگار بەتواناترە، وە لە ڕوی چونیەتی بەکارھێنانیشەوە ھاوشێوەی (Final Cut Pro) کە لە سیستەمی ماکدا کە بەیەکێک لە بەرنامە ھەرە پێشکەوتوەکانی بواری ڤیدیۆ ئیدیتین ئەژمار دەکریت ھەمیشە کۆمپانیای ئەپڵ شانازی پێوە دەکات.

مێژوو[دەستکاری]

سۆنی ڤێگەس بەرنامەیەک بوو یەکەم دەرچووی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فایلی دەنگیداو لە لایەن کۆمپانیای (Sonic Foundry) وە بەرھەم ھێنراوە بەڵام لە دووەم ڤێرژنەوە بەرنامەکە گشتگیرکراو دەیتوانی گۆڕنکاری لە دەنگ و ڕەنگدا بکات، بەرنامەی سۆنی ڤێگەس یەکەم بەرنامەی مۆنتازە کە دەتوانێت چەندین کوالیتی ڤیدیۆیی تێکەڵ یەک بکات و دواتر لە ژیر یەک تایبەتمەندیدا کۆیان بکاتەوە، بۆنمونە ئەگەر ڤیدیۆیەک بەمۆبایلیک تۆمارکرابیت دەتوانرێت بخریتە تەنیشت بەرھەمێکی ڤیدیۆیی ترەوە کە بە کامێرایەکی دیجیتاڵی توانا وێنەی گیرابێت، ئەم بەرنامەیە لە سەرەتای بەرھەم ھێنانیەوە ھەتا ئێستاش تەنھا دەتوانرێت لەسەر سیستەمی ویندۆز دابمەزرێنرێت و پشتیوانی سیستەمی ماک ناکات، ئەم بەرنامەیە کاتێک گەشەی کرد و وەک پرۆژەیەکی تەواو بی کەم و کوڕی کەوتە بەردەستی بەکارھێنەران کە لەلایەن کۆمپانیای (Sony Creative Software) دووبارە بەرھەم ھێنرایەوەو خاوەندارێتی بەرنامەکەی کڕی، بەرنامەی سۆنی ڤێگەس ھاوشێوەی بەرنامە گرافیکیەکانی تر پێویستی بە ھاردویری بەرز ھەیە ھەتا بتوانرێت بەگەڕ بخرێت بەلام ھەردەرچوێکیش لەگەڵ یەکێکی تردا جیاوازە.

چۆنیەتی کارکردن و مۆنتاژکردن[دەستکاری]

ووشەی مۆنتاژ (Montage) لە بنەڕەتدا ووشەیەکی فەرەنسیەو ھاو واتاکەی لە ئینگلیزیدا بە (Editing) دانراوە بەڵام لە کوردیدا ووشەیەک نیە بەتەواوی واتای ئەم کارە بدات کە پێ ی دەکرێت، ھەرچۆن بێت مۆنتاژ دەستکاریکردن و گۆڕانکاری کردنە لە پرۆژەی مالتی میدیادا و بنیات نانی بەرھەمی ڤیدیۆییە کارکردنی ئێمە لەسەر بەرھەمە میدیاییەکان گۆرینی کات و لێکدانی بەرھەمە میدیاییە پارچە پارچە بوەکانە سەرباری کاریگەری و کردارە جۆربەجۆرەکانی دەنگ، ئەو کەسەی کەم کارە دەکات بە فەرەنسی ناودەبرێت بە مۆنتێر (Monteur) لە ئینگلیزێشدا نازناوی ئیدیتەر (Editor) ی بۆ دانراوە، وەک چۆن کەسێک لە فۆتۆشۆپدا شارەزابیت نازناوێکی ھەیە و پێ ی دەڵین (Designer)، مۆنتێر کەسیکە دەبیت خاوەنی سەلیقەو وزەیەکی باش بێت ھەتا ھەستی بینەر بەلای خۆیدا رابکێشێت و بزانیت بینەر چ جۆرێک لە تەکنیکیانی نیشاندانیان پی خۆشە لە بەرھەمی میدیاییدا، لە ئێستادا زۆرن ئەو بەرنامانەی کە بۆ بواری مۆنتاژ بەرھەم ھێنراون و لەھەر بەرنامەیەکیدا بەکارھێنەر دەتوانێت بلیمەتی خۆی تێدا بسەلمێنێت و کاری زۆر نایابی لی بنیات بنێت بەڵام بەرنامەی سۆنی ڤێگەس پرۆ نمونەی باشترین بەرنامەیە کەلەم بوارەدا بەرھەم ھێنراوە و ئاسانە لە بەکارھێناندا و ئیجگار خیرایە لە کارکردندا، سەرباری چەندین تایبەتمەندی کە لە ھیج بەرنامەیەکی ھاوشێوەی دا بوونی نیە وەک:

  • جیاکردنەوەی دەنگ و ڕەنگ و دەستگرتن بەسەر تەواوی تایبەتەمەندیەکانیاندا بەجیا و پیدانی کاریگەری بە ھەریەکێکیان.
  • پاڵپشتی بەرھەمی سێ دوری دەکات و بەتەواوی تایبەتمەندیەکانی دەپارێزێتەوە پاش گۆرانکاریکردن تێیدا و ئیفێکتی تایبەتی بۆ دابین کراوە.
  • جوانترین و باشترین کاریگەریەکانی تێدا دەستەبەر کراوە و بەو پەڕی ئاسانیەوە جێ بەجێ دەکرێت بەسەر بەرھەمەکەدا کە لە ھیچ بەرنامەیەکی ھاوشێوەیدا بوونی نیە.
  • توانای تێکەڵ کردنی تێکست و وێنەو ڤیدیۆی ھەیە لە یەک بەرھەمی شریتیدا و ڕیک دەخرێن پێکەوە لە توڵێکدا بەھەمان قەبارەو کوالیتی سەرباری پدانی کاریگەریەک کە ڕەنگەکەی ھاوتای یەک دەکات.
  • دەکرێت ھاوشێوەی گورزەیەک لە وێنە (ئەلبوم) شریتە ڤیدیۆیەک دروست بکرێت بە کاریگەری تەواوەتی و دانانی دەنگەوە.
  • پاراستنی کوالیتی بەرھەمەکەو باشترکردنی بەھۆی دانانی کاریگەری ڕەنگ لەسەری، لەھەندێک باردا کوالیتیەکەی جوانتر دەکرێت ئەگەر توشی ھەر جۆرێک لە کێشە بووبێت.
  • پێدانی تایبەتمەندی بەسەر ڤیدۆکەدا ئایا لەگەڵ ھەستی بینەردا دەگونجێت یان نا بۆ نمونە ئەو بەرھەمە ڤیدیۆییە ئەکشنە یان رومانسیە یان وەرزشیە یان ھەر دیمەنێکی سروشتیە.
  • دەستکاریکردن و دانان و گۆڕینی لۆگۆی جێگیر لەسەر ھەر پرۆژەیەک کە دانرابێت بە چەندین تەکنیکی جیاواز.
  • ژێرنووس کردن و دانانی ھەر زانیاریەکی تێکستی لە بەرھەمەکەدا سەرەڕای کارەکانی فۆڕماتین و جوانکاریکردن لە تێکستەکەدا.
  • ھێنانە پێشەوەی بەشێک لە ڤیدیۆیەک یاخود چاککردنی ئەگەر لە بارێکی ھەڵەدابێت بۆ نمونە سەرەوخوار بوونی یان ڕاست و چەپ کردنی.
  • پشتگیری کردنی زۆربەی جۆرەکانی ڤیدیۆ و وێنە تەنانەت بەرھەمی فڵاشی (SWF) دەتوانرێت تێکەڵ بە پرۆژەکە بکرێت تێیدا.
  • دەستگرتن بەسەر تایبەتمەندی دەنگی ڤیدیۆکەدا و بەرزکردن و نزم کردنەوەی بڕەکەی و پێدانی کاریگەری تایبەت پێی.
  • گۆڕینی ژێر نووسی ئەو ڤیدیۆیانەی کە پێشتر ژێرنووسیان بۆ دانراوە بێ ئەوەی ھیچ لە کوالیتی و تایبەتمەندی ڤیدیۆکە کەم بکاتەوە.
  • بەگەڕخستنی بەشێک لە توانای بەرنامەکە لە دیڤایەسەکانی وەک تەلەفۆنی زیرەک و ئایپادا ھەتا بتوانرێت گۆڕانکاری تری تێدا بکرێت.
  • لە کاتی پاراستن یاخود ناردنە دەرەوەی بەرھەمەکەدا بەرنامەکە پشتگیری تەواوی کوالیتی جۆری ئامێرەکان دەکات و بە کەمترین ماوە بەرھەمەکە بەپێی ھەڵبژاردنی مەبەست دەپارێزێت.

نەوەکان (ڤێرشنەکان)[دەستکاری]

  • یەکەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بەناوی (Vegas Pro 8.0) بەرھەم ھێناوە ئەم دەرچووە لەسەر سیستەمی ئێکس پی لەھەمان کاتیشدا لەسەر ویندۆز ڤیستا دەتوانرا بەگەڕ بخریت و لە ئێستاشدا پشتیوانی ھەموو دەرچوەکانی ویندۆز پاش ڤێستا دەکات، لەم دەرچوەدا کە لە ژێر ڕاسپارەدەی ئەم کۆمپانیا نوییەدا بوو کە پێشتر باسم کرد پێشکەوتنێکی ئێجگار گەورەی بەخۆوە بینی کە بەراستی زیاتر لە ١٠٠ کێشەی دەرچوەکەی پێشووی چارەسەرکردبوو لەگەڵ زیاد کردنی زیاتر لە ٣٠ تەکنیکی نوێ بۆ بەکارھێنانی بەرنامەکە.

گرنگترین گۆڕانکاری لە پیشاندەری بەرھەمەکە کراوە بە ناوی (Show Video Monitor) کەبەمەبەستی بەکارخستن و پیشاندانی ئەو بەرھەمە بەکاردیت کاتێک بتەویت دەرئەنجامی گۆرانکاریەکە ببینیت لە بەرنامەیەکی دەرەکیەوە، لەبەرنامەکەشدا ئامرازی (Video Preview window) ئەم پیشاندەرە بە شێوەیەک پێشخرا کە دەتوانرێت بە ویستی بەکارھێنەر شوینەکەی ئاڵوگۆر پی بکرێت و تەنانەت لە قەبارەی گەورەو بچوکی نیشاندەرەکەش ئەگەر ڕازی نەبیت پێ ی دەتوانیت بە پراوپری شاشەکە کار بە تاقیکاریەکەی بکەیت. کوالیتی ڤیدیۆیی لەم دەرچووەدا بۆ (1920x1080) بەرزکراوەتەوە، تایبەتمەدی دەنگیش بە (AC-3) ڕێکدەخرێت تێیدا، سەرباری توانای زیادکردنی ڤیدیۆ بە کوالیتیە جیاوازەکانی وەک (3gp) و (mp4). لە کاتی پاراستنی بەرھەمی ئەم بەرنامەدا یاخود ئێکسپۆرتکردنیدا پشتگیری تەواوی بەرھەمەکانی ستۆرەیج کراوە، بۆ نمونە بە کوالیتی سی دی و دی ڤی دی و تەنانەت بلوڕەی پاڵپشت کراوە، ھەربۆیە بەکارھێنەر ڕاستەوخۆ دەتوانێت بەرھەمەکەی بۆ ئەو سێ ھۆکارە کە زۆر گرنگن لە تەکنیکی میدیاییدا بنێرێت.

  • دووەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بەناوی (Vegas Pro 9.0) بەرھەم ھێناوە لەم دەرچووەدا بەشێکی زۆر لە کێشەکانی دەرچووی یەکەم واتا (Vegas Pro 8.0) تێدا چارەسەر کراوە زیاتر کار لە سەر توانای خیرایی کارکردنی بەرنامەکە، بۆ نمونە لەم دەرچووەدا کارکردن و ھێنانی فایلی جۆری (AVI) بۆ ناو کاری بەرنامەکە ئێجگار خێرا کراوە کە لە دەرچووی پێشودا خاو ئەم کارەی ڕادەپەراند ھەروەھا تێکەڵکردنی وێنە بە شریتە ڤیدیۆییەکە ئاسان کراوە و پشتگیری جۆری وێنەیی (PSD) کراوە تێیدا کە بەرھەمی پرۆژەی فۆتۆشۆپە و کوالیتی وێنەو تێکستی نوسراو تێیدا بەرزترین ئاستی ھەیە، ئەم کارەش وەک ژێرنووس و تایتڵ و لۆگۆ لە ناو پرۆژەکەدا کاریگەری ھەر زۆر باشی دروست کرد ھەتا بتوانرێت ھاوشانی بەرھەمە ڤیدیۆییەکە لە کوالیتیدا لۆگۆ و نووسین پێکەوە تێکەڵ بکرێن

پاش دەرچوونی ئەم ڤێرژنە لە بەرنامەی سۆنی ڤێگەس و ھەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا کۆمپانیای سۆنی کۆمەڵێک ئیفێکتی زۆر بە توانای کڕی و کردی بە بەشێک لە توانای بەرنامەکە، تایبەتمەندی (White balance) لە لیستی (Video FX) زیادکرا کە بەڕاستی توانایەکی ھەر زۆر باش دەدات بە بەرنامەکە لە رونکردنەوەو زاڵکردنی ڕەنگی سپیدا بەسەر ئەو پرۆژەیەدا کە ڕەنگێکی تاریکی ھەیە، بۆ نمونە لە ڕێگای ئامرازی (White balance) دەتوانین ڕۆژیکی تەم و مژاوی بگۆڕین بە ڕۆژێک کە کەش و ھەوا ھەر زۆر ئاسایی بێت ئەم کارەش لە ڕێگای دوو ئامرازی شێوە ڤۆلیومەوەیە.

  • سێیەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠١٠ دا بەناوی (Vegas Pro 10.0) بەرھەم ھێناوە ئەم دەرچووەش تەواو لەگەڵ سەردەمەکەدا گونجاو بوو چونکە ڕاستەخۆ پشتگیری ڤیدیۆیی سری دی کرد کە تا ئەو کاتە ھیچ بەرنامەیەک لە توانای دا نەبوو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە لە ڤیدیۆدا بکات و وەک خۆشی بە ھەمان تایبەتمەندیەوە بیپارێزێتەوە، ھاوشێوەی (Video FX) کە مامەلەی لەگەڵ روی وێنەییدا دەکرد تەکنیکی (Audio Event FX) بنیات نرا تێیدا بۆ ئەوەی بتوانرێت تایبەتمەندی و کاریگەری نمونەیی بەسەر بەرھەمە دەنگیەکاندا بسەپێنێت .

مامەڵەکردنی ئەم بەرنامەیە بەشیکی پەیوەندی بە گرافیکەوەیە، ھەربۆیە لەم دەرچووەدا زیاتر بایەخی بەم لایەنە داوەو پاڵپشتی کارتی شاشەی (NVIDIA) و (AMD) بەشیوەیەکی باشتر کردوو تایبەتمەندی ئەم کارتانەی لەبەرچاو گرت و ھاوشان بەتوانای ئەوان ھاوکاری توانای (Graphics Processing Unit (GPU)) بوو تا لەلایەن بەکارھێنەری بەرنامەکەوەڕوبەڕوی کێشەی ھاردوێری نەبێتەوە

  • چوارەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠١١ دا بەناوی (Vegas Pro 11.0) بەرھەم ھێناوە: خێرایی کارکردن لەم دەرچووەشدا یەکیکە لە کارە ھەرە گرنگەکان کە بایەخی پێدراوە ئەو ھەنگاوەی لە دەرچوی پێشودا کە نرابوو بۆ ڕێک خستنی کارت شاشەو تواناکەی لەگەڵ بەرنامەکەدا لەم دەرچووەدا زیاتر کاری لەسەر کرابوو ھەر بۆیە خیراتربوو لە مامەڵکردن لەگەڵ پرۆژەکاندا، ھەر لەم ڤێرژنەدا چەند ئامرازێکی بەتوانای جیاواز دابین کراوە وەک (Text tools) بۆ نووسینی ئاسایی و (NewBlue Titler Pro) بۆ نووسینی سری دی ئەم دوو ئامرازە یاەیدەدەرێکی ئێجگار باشن ھەتا بەکارھێنەر ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ ئەو تێکستانەدا بکات کە لەناو ڤیدیۆکەدا دایان دەنێت وەک تایتڵ و ژیرنووس بەتەواوی پشتگیری نووسینی ڕاست بۆ چەپیسی بۆزیادکرا.

فلتەری (Stereoscopic 3D) زیاد کرا بەمەبەستی چاکسازیکردن لەبەرھەمی ڤیدیۆیی سری دیدا کە رەوەنەقی پرۆژەکەی پێ باشتر دەکرێت، ھاوکات فلتەری (Stabilization FX) تێدا زیاد کرا بەمەبەستی چاکسازی کردن لەو بەرھەمی ڤیدیۆییدا کە تێکەڵ بە پرۆژەکە دەکرێت، ئەم فلتەرە وا لە ڤیدیۆکە دەکات جێگیربیت و ھیچ جۆرێک جوولە نەکات، چونکە ھەندێک جار ئەو کەسەی ئامێری تۆمارکردنی ڤیدیۆی پێیە لەسەر دەستی یان شانی ڕایدەگرێت و پەنا بۆ ئامرازی جێگیر نابات ئەم کارەش جۆرێک لە لەرزەو جولە دەدات بە بەرھەمە تۆمارکراوەکە، ئەم فلتەرە ئەم کارەش چارەسەر دەکات.

  • پێنجەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠١٢ دا بەناوی (Vegas Pro 12.0) بەرھەم ھێناوە: ئەم دەرچوە پاڵپشتی لە ویندۆزی (64-bit) و (32-bit) دەکرد و مەبەست لە چاکسازیکردن بوو لە توانای خێرایی بەرنامەکەدا، چونکە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٢ دا بەیەکجاری ھاردوێرەکان گەشەکردنێکیان خێرایان بەخۆیانەوە بینینی و زۆربەی ھەرە زۆری بەکارھێنەرانی ویندۆز پەنایان بۆ ویندۆزی (64-bit) برد ھەتا خێراتر بتوانن لەگەڵ بەرنامەکاندا مامەڵە بکەن.

شەشەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠١٣ دابوو بە سێ بەرنامەی جیاواز بەڵام لەم دەرچوانەدا کە تا ئێستاش ھەر بەردەوام کاری لەسەر دەکات و چەندین بەرنامەی ھاوشێوەی لەسەر ھەمان تەکنیک بەرھەم ھێناوە بەلام باسەکەی ئێمە لەسەر بەرنامەی سۆنی ڤێگەسە ھەربۆیە ئەم بەرنامەکە ئێستا بووە بە سێ بەشەوە کە ھەر یەکێکیان بۆ مەبەستێک و بەتوانای جیاواز و بە نرخی جیاواز بەردەستن، بەرنامەکە لە ئێستادا تەواو بەتوانایەو ھیچ بیانوێک نیە ھەتا بەکارھێنەر بتوانێت لێ ی پەشیمان بێتەوە لەبەکارھێنانیدا، بەتایبەتی کاتێک توانای پشتیوانی بەرھەمەکانی ئەدۆب بکات وەک ھەردوو بەرنامەی ناوداری(ئەدۆبی ئافتەر ئیفێکتس) و (ئەدۆبی پریمێر) کاتێک پرۆژەکەی بە پاشگری ئەو بەرنامانە ئیکسپۆرت دەکرێت و دەتوانرێت لەوێوە گۆڕانکاری تری تێدا بکەیت پیس ئەوەی بە یەکجاری پرۆژەیە بنیات بنێیت.

جیاوازی نێوان بەرنامەکان[دەستکاری]

  • یەکەم (Vegas Pro 13 Edit): ئەم دەرچووە تا ڕادەیەک توانای تەواوەتی بەرنامەکە نادات بە دەستەوە بەڵکو پێک ھاتەیەکی سادەی لە بەرنامەکە تێدایە و ناکرێت بە بەکارھێنانی ئەم دەرچوە ھەموو تایبەتمەندیەکان بەکاربھێنیت، بو کورتی دەرچوێکی سمپڵەو لە نرخدا زۆر ھەرزانترە بە بەراورد بە دوو دەرچوەکەی تر لەتوانادا لاوازە.
  • دووەم (Vegas Pro 13): کە ھەر ھەمان توانای دەرچووی پێشووی ھەیە (Vegas Pro 12.0) بەڵام بەکۆمەڵێک نوێکاریەوە و خێراترە لە کارکردندا، وەک ھەنگاویکیش بەرەو بەرھەمەکانی ئەپڵ توانراوە بەرنامەیە بۆ پەیوەست بوون بە ئایپادەوە بنیات بنرێت و دەکرێت سۆنی ڤێگەسی پێوە پەیوەست بکرێت.
  • سێیەم (Vegas Pro 13 Suite): ئەم دەرچووە ئێجگار گرانە، بەڵام توانای بە دوو دەرچوەکەی تر بەراورد ناکرێت چونکە نمونەی باشترین بەرنامەیە لە بواری بەرھەمی ئیدیدتین و کاری گرافیکیدا، بەجۆرێک ھەندێک کەس پێیان وایە فایناڵ کەت کەلەماکدا سەرمەشقی مۆنتاژی لێ سەنراوەتەوە بۆ سۆنی ڤێگەس، ھەرچۆن بێت ئەم دەرچووە لە بەراورد کردن بە دەرچوی پێشخۆشیدا ھەر زۆر خیراترو پێشکەوتوو ترە، چونکە چەندین فلتەرو ئیفێکتی نوێ ی تێدا دابین کراوە، سەرباری تایبەتمەندیەک بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی بەرنامەکە لە گەڵ کۆمپاکت دیسکدا ھەتا بتوانرێت لە کاتی ئیکسپۆرتکردندا بە ویستی بەکارھێنەر تایبەتمەندی دەست پێکردن و کارکردنی و تراک کردنی بپارێزرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]